سبه‌ی:
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، حكومه‌تی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان كه‌ناڵی كوردی له‌توركیا كرده‌وه، كه به‌لای هه‌ندێكه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگه به‌ئاراسته‌ی به‌ئاشتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته‌و هه‌ندێكی تریش بۆ فشاره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپای ده‌گێڕنه‌وه‌و پێیانوانییه ئه‌م هه‌نگاوه گرێ كوێره‌كان بكاته‌وه.
راسته‌وخۆ دوای كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه، قسه‌وباس له‌كردنه‌وه‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌زانكۆكانی ئیستانبول‌و ئه‌نكه‌را كرا‌و هاوكات وه‌زیری دادیش بڕیاریدا له‌مه‌ولا رێگه‌بدرێت به به‌ندكراوه‌كان له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریاندا بكه‌ن.
ئایا كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێك به كوردی ده‌بێته:
1-خاڵی وه‌رچه‌رخان له هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد یان په‌یوه‌ندی به به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و لایه‌نگیریی كورده‌كانه‌وه هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئه‌و وڵاته؟
2- كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی كوردی چ كاریگه‌ریه‌کی له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و زمانی كوردی ده‌بێت؟
3- ده‌بێت كورد له توركیا چۆن مامه‌ڵه و پێشوازی له كارێكی ئاوا بكات؟
رای ئێوه چییه؟