|
شاری هه‌ولێر میوانداری پاڵه‌وانێتییه‌کی عه‌ره‌بی ده‌كات
|
|
|
(سبه‌ی):
شاری هه‌ولێر ساڵی داهاتو میوانداری پێشبڕكێكانی پاڵه‌وانێتیی جۆدۆی عه‌ره‌بی ده‌كات.
عوده‌ی تاریق ئه‌ندامی یه‌كێتی جۆدی عێراقی به سایتی(ئه‌سوات عێراق)ی وت: "یه‌كێتیه‌كه‌مان شاری هه‌ولێری هه‌ڵبژاردوه بۆ میوانداریكردنی پێشبڕكێكانی پاڵه‌وانێتی جۆدۆی عه‌ره‌بی تازه پێگه‌یشتوان‌و نه‌وجه‌وانان، كه بڕیاره مانگی نیسانی داهاتو به به‌شداری چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌ک ئه‌نجامبدرێت".
وتیشی: "یه‌كێتی جۆدۆی عه‌ره‌بی له‌میانی كۆبونه‌وه‌كانی خۆیدا له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن، ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كه بكات".
رونیشیكرده‌وه كه سه‌رۆكی یه‌كێتیی جۆدۆی عێراق سه‌میر موسه‌وی له‌كۆبونه‌وه‌كاندا به‌شداربوه‌و به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یه‌كێـتی جۆدۆی عه‌ربیش هه‌ڵبژێردرا.
Monday, September 14, 2009
|
|
|
|