(نه‌جیب مه‌حفوز ١٩١١-٢٠٠٦) ده‌ڵێت: »رابوردوو ئه‌وه‌یه هه‌میشه یادی ده‌که‌ین، ئێستا ئه‌وه‌یه هه‌میشه پێوه‌ی ده‌ناڵێین، پاشه‌ڕۆژ ئه‌وه‌یه هه‌میشه هیوامان پێیه‌تی«.
مرۆڤ ده‌توانێت به تێڕامان له (دهروونناسییکۆمهڵایهتی) تێبگات، که هه‌رچه‌نده مه‌رجنییه "رابوردوو" باشتربووبێت له "ئێستا"، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا جوانتره!
بیرهوهریو یاده‌وه‌ری، دوو هه‌ستن له (خود)دا. (گشت) هه‌ستی "بیر و یاد"ی نییه... بیر و یاد په‌یوه‌ستن به ههستو نه‌ستی تاك... بیرهوهریو یاده‌وه‌ری، ده‌شێت ببنه مێژووی گه‌لێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك رووداو، به‌ڵام هه‌رگیز نابنه هه‌ستی گه‌ل یان نه‌ته‌وه، ته‌نها له ده‌روونی تاكدا وه‌ك به‌رهه‌ست (محسوس) ده‌مێننه‌وه، کار له هه‌ست ده‌که‌ن... له‌وانه‌یه گهلو نه‌ته‌وه هێزی جه‌سته‌یی له کۆی تاکه‌کان بسازێنن، به‌ڵام هه‌ستی جه‌سته‌یی ته‌نها له تاكدا ده‌مێنێته‌وه. بۆیه ئه‌و شرۆڤه کورته له خاڵه‌کانی خواره‌وه‌دا، رووده‌کاته (تاك).
به‌بڕوای ئه‌ز، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك هه‌میشه یادی رابوردوو ده‌که‌ین:
_ مرۆڤ له "رابوردوو"دا له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه لاوتر بووه، دوورتربووه له پیرییو مردن، ته‌ندروستترو به‌گوڕتر بووه. که ئه‌وه به‌رده‌وام له نه‌ستدا کاردهکاتو "رابوردوو" شه‌نگتر ده‌نوێنێت.
مه‌رجه دهرونجهستهکان که پێویستن بۆ مانه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ر له سروشتدا، وه‌ك هه‌ستکردن به ئازار، جا ئه‌وه ئازاری دڕکێك بێت یاخود گه‌وره‌ترین ئازار، هه‌موویان تێپه‌ڕن. مرۆڤ هه‌میشه له نه‌ست(لاشعور)دا ترسی هه‌یه: ئه‌و ئازاره جه‌سته‌ییانه که ساتی روودانیان ئازاربه‌خش بوون رووبدهنهوه... هه‌رچه‌نده ئه‌و ئازاره ئێستا نه‌ماوه، به‌ڵام نه‌ستی مرۆڤ وا راڤه‌ی ده‌کاته‌وه: گه‌ر "ئێستا" رووبده‌ن، چه‌ند بهئازاربن! لێ هه‌ست به‌و ئازاره جه‌سته‌ییه‌ی له "رابوردوو"دا روویداوه چییدی ناکرێت، ته‌نها ده‌ناسرێت. که‌واته له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی "ئێستا" به‌ئازارتره، "رابوردوو" شیرین ده‌رده‌که‌وێت.
_ ژیان بۆخۆی پرۆسه‌یه‌که، مرۆڤ "ئهگهرمهگهر" به‌به‌خته‌وه‌ریی بگات، لێ به دڵنیاییه‌وه ناسۆرو ئازار هه‌تا مردن له زیادبوون ناکه‌ون. بۆیه "رابوردوو" هه‌میشه کهمناسۆرتر ده‌رده‌که‌وێت.
_ مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه، هه‌ستی ههڤبوونی په‌یوه‌سته به ههڤبوونی که‌سانیتر، هه‌ستی به‌خته‌وه‌ریی په‌یوه‌نده به ئاماده‌گی ئه‌و که‌سانه‌ی له ره‌وانه‌وه نزیکن، بۆیه ده‌شێت له "رابوردوو"دا، هێشتا زۆرکه‌س له ژیاندا مابن که له‌ئێستادا لهدهستیچوون.
_ ئاوه‌زی مرۆڤ به‌رهه‌می هه‌ڵه‌و ئه‌زموونه له رابوردوو، مرۆڤ له ههستو نه‌ستی خۆیدا هیواخوازه رابوردوو بگه‌ڕێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی "هه‌ڵه"کان راستبکاته‌وه‌و "هه‌ل"ه‌کان له‌ده‌ستنه‌دات، رێره‌وی ژیانی به‌جۆرێکی دڵخوازانه وێنا بکات.
_ به‌خته‌وه‌ریی زۆربه‌یجار هه‌ستێکه له بۆته‌یه‌کدا به‌کاوه‌خۆ چێده‌بێت، له‌کاتی فهراههمبوونیدا کاریگه‌ریی راچڵهکێنهری نییه، مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی پێی دڵخۆشده‌بێت، هه‌رچۆن به‌کاوه‌خۆ دروستبووه، ئاواش له یاده‌وه‌ریدا ئاسۆیی درێژده‌بێته‌وه‌و خهیاڵزا خهنیدهکات، تا کۆن ببێت چێژی له یاده‌وه‌ریدا زیاتره... به‌ڵام ناسۆر، به خورتی ده‌رده‌که‌وێت، زۆربه‌یجار له‌پڕ رووده‌دات، مرۆڤ رادهچهنێنێت، ستوونییهو له‌جێگاو ساتی روودانی‌دا زۆروکه‌م به‌ئازاره. لێ به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ش ته‌نها وه‌ك بیره‌وه‌ری نه‌ك یاده‌وه‌ری ده‌مێنێته‌وه، که هه‌تا رووداوه ناسۆربارهکه کۆنببێت له‌بیرده‌چێته‌وه.
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، له‌هه‌مانکاتدا وه‌ڵامی ئه‌وه‌ن: بۆ "ئێستا" هه‌میشه به‌ئازاره.
ئه‌وه واده‌کات مرۆڤ به تاسه‌ی له‌ده‌ستچوونی "رابوردوو"ه‌وه بژێو به "ئێستا"وه بناڵێنێت؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی جوانییه‌کانی لهیاددایه. جگه‌له‌وه‌ش له"ئێستا"دا تووشی راچه‌نین(شۆك)و ناسۆری نوێ ده‌بێت.
ئازیزانیتر له‌ده‌ست ده‌دات. خه‌وشه ته‌ندروستییه‌کانی زیاتربوون. به‌ته‌مه‌نتره. له‌مردن نزیك ده‌بێته‌وه. هه‌ستده‌کات کاته‌کانی له‌ده‌ست دهچنو رابوردوو ناگه‌ڕێته‌وه... مرۆڤ پێبزانێتو پێنه‌زانێت له ره‌وشێکی خه‌مۆکی ناچیزدایه، خه‌ونی به‌دینه‌هاتووی هه‌یه، هه‌میشه کۆمه‌ڵێك هیوا له خه‌یاڵیدا دێن‌و ده‌چن... ئه‌وه جگه له‌و ئیره‌یییه سروشتییه‌ی که له مرۆڤدایه، کاتێك ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌یه، به‌هۆی پێدراوه‌کانی پێشکهوتنو گه‌شه‌ن، مرۆڤگه‌لێك په‌یدابوون، لاوترن، له‌و باشتریان بۆ ده‌ڕه‌خسێت، لێ گه‌ر ئه‌وبا، که‌ڵکی وه‌ك ئهوانو لهوانزیاتری لێوه‌رده‌گرت... ئه‌و ئیره‌یییه واده‌کات مرۆڤ له خه‌یاڵگه‌یدا، بۆخۆی وه‌ك مرۆڤ بڕیار له‌سه‌ر گه‌شه‌ی خۆی بدات، نه‌ك گه‌شه‌ن(ئێڤۆلوسیۆن) ئه‌وه بکات!
هیوا به "داهاتوو" بۆیه گه‌وره‌یه: چونکه ره‌هه‌ند(بوعد)ی به‌دیهاتنی خهونو داڵخه(فانتازی)و ئاواته‌کانه... راسته "داهاتوو" بۆ مرۆڤه خهنییهکان پێوه‌رو به‌رنامه‌و لێکدانه‌وه‌ی به‌جێی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بگات به ئاواته‌کانی... به‌ڵام بۆ مرۆڤه بهلهنگازهکانیش، هه‌میشه ئه‌و تراویلکه(سهراب)هیه که مرۆڤ بهخواستیخۆی حه‌زده‌کات بیبینێت‌و هه‌ر گه‌شبینه پێی.
"داهاتوو" هێشتا په‌یگیرییه‌کی جه‌سته‌یی به مرۆڤه‌وه نییه. هه‌ست به ئازار‌و خه‌وشه خودییو بابه‌تییه‌کانی ناکات که دڵنیایه رووده‌ده‌ن. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك وترا، ئاسوده‌گی له یاده‌وه‌ریدا ئاسۆیی درێژده‌بێته‌وه، ئه‌وا مرۆڤی ئالووده کردووه‌و ئه‌و گه‌شبینییه‌ی بۆ ده‌سازێنێت که هیوابخوازێت به‌رده‌وام گۆڕانی باش له "داهاتوو"دا رووبده‌ن.
راسته که نهخۆشییو پیرییو مردن له داهاتوودا مه‌ترسییان زیاتره له‌سه‌ر تاك؛ به‌ڵام ئه‌وانه دواجار په‌یوه‌ستن به ئازاره‌کانی جه‌سته‌وه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ ناخوازێت رووبده‌ن، تا به‌راستی روونه‌ده‌ن هه‌ستیش ناکات که رووده‌ده‌ن... به‌ڵام به‌خته‌وه‌ریی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، په‌یوه‌سته به خهنییبوونی ره‌وان(رۆح)ه‌وه، مرۆڤ به بیرلێکردنهوهیپهتیی، هه‌ستی پێده‌کات؛ کونی ئه‌وسه‌ری تونێله‌که‌یه که له گیرخواردنهکهی رزگاریدهکات. ئه‌وه‌یه که مرۆڤ هیوا له‌سه‌ر "داهاتوو" داده‌نێت.
به‌ڵام ناشێت ئه‌و راستییه له‌بیربکرێت: کۆی ئه‌و پێده‌رو خه‌سڵه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه، که له‌شێوه‌ی رسکانی ههستهوهریو ئه‌ندێشه‌و توانست‌و ژیوارو به‌رجه‌سته‌کان له‌مرۆڤدا ده‌رکه‌وتوون... به‌هۆی زاگۆن(کۆیاسا-ده‌ستور)ێکی سروشته‌وه رووده‌ده‌ن، که بۆ هه‌موو بوونه‌وه‌رێك یه‌ك پێودانگی هه‌یه؛ ئه‌ویش گونجاندنه له‌نێو گه‌شه‌ن(ئێڤۆلوسیۆن)و مه‌رجه کۆرپهخۆکانی سروشت، به خودی یاخیبوونه‌کان له سروشت خۆیشی.
دیاره تاکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیی له‌و هاوکێشه‌یه به‌ده‌رنابێت؛ له راستییدا ناتوانێت به‌ده‌ربێت... ئه‌و وازیکردنهی ههستهوهریو کۆنه‌ستی مرۆڤ به چه‌مکه‌کانی (رابوردوو-ئێستا-داهاتوو)؛ له مرۆڤێکی کۆمه‌ڵگه هه‌ره برسی‌و کۆمه‌ڵگه هه‌ره خۆشنوودهکاندا وهكیهکه.
ئه‌وه‌ی ده‌گۆرێت: جۆری ئه‌و هێزه جه‌سته‌یی(فیزیکال)هیه که ده‌شێت گه‌لێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێیبگات، له ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌سته فیزیکییه‌ی که یهكیهکی تاكه‌کان له‌باری ئه‌رێنیدا ده‌یخه‌نه گه‌ڕ، له‌پێناوی به‌رهه‌مێکی خودیی بۆ هه‌ر تاکێک، که "بژێو"ی سه‌ربه‌رزانه‌یه... وه به‌رهه‌مێکی بابه‌تیی بۆ ده‌روون(سایک)ی گشتی، که ئه‌ویش بریتییه له مێژوویه‌کی دڵخوازانه‌ی نیشتیمانیی ((بۆ گه‌ل یان نه‌ته‌وه)).
به بڕوام، ئاسته‌نگه‌کانی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی لای کورد له‌وێدایه: که کورد نهكوهك تاك، به‌ڵکو وه‌ك نه‌ته‌وه، که ده‌کرا خاوه‌نی هێزی فیزیکی بێت له‌نێو سایکی گشتیی‌دا؛ له‌و نه‌ته‌وه ده‌گمه‌نانه‌یه که له‌سه‌ر ئاستی دۆزی نیشتیمانی، وته‌زای ئه‌و بیرمه‌نده له دوو باردا نایگرێته‌وه.
به‌واتای نه "رابوردوو"ی نه‌ته‌وه‌ییمان ئه‌وه‌یه، که هه‌میشه بیری بکه‌ین؛ نه "داهاتوو"مان ئه‌وه‌یه که به گه‌شبینییه‌وه، ته‌نانه‌ت وه‌ك که‌سانی بهلهنگازیش خهونو فانتازیو تراویلکه‌ی لێبسازێنین... ده‌ره‌نجامی ئه‌وه، هه‌ر به‌راستی "ئێستا"مان پیشاوه، پیشی تێدا ده‌خۆین!
*... به‌ڕێز (نه‌وشیروان مسته‌فا)، له زنجیره وتاری (مفاوه‌زاتی به‌ره‌ی کوردستانی-به‌عس)، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی که کورد به‌درێژایی مێژوو خوی پێوه‌گرتووه‌و نه‌وه‌کان به ره‌چه فرچکی پێوه‌ده‌گرن، ناوناوه »فه‌رهه‌نگی کڕوزانه‌وه«، که به‌بڕوام وته‌زایه‌که پڕبه‌پێست.
له‌وێوه ده‌مه‌وێت به‌کورتی توخمه‌کانی »فه‌رهه‌نگی کڕوزانه‌وه« له چۆنێتی به‌کارخستنی رامیاریی، له سێ خه‌وش یان خه‌سڵه‌تدا دیاریبکهمو له‌وێوه ژیوار(ئه‌خلاق)ی رامیاریی کورد‌و تێڕوانینی خۆم سه‌باره‌ت به پێوه‌ربوونی سه‌ربازیی تورکیا بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌رببڕم:
یه‌که‌م:
خۆ به (لایهنیسێ زانین)؛
له وتاری»ئیکسپایه‌ری تورانیزم، یاخود خه‌ونی قه‌پاڵی زل« له سایتی (سبه‌ی)، باسی یه‌کێك له‌و خهوشانهم کردووه، که ئه‌ویش خۆ به (لایهنیسێههمزانینی) کورده له به‌کاربردنی رامیارییدا؛ له‌وێدا نووسیومه: »...له ئاستی رامیاریی هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تی پێویسته کورد له کونجی هه‌ڵتروشکان وه‌ک (لایه‌نی سێهه‌م) بچێته ده‌ره‌وه‌و ببێته لایه‌نی به‌رانبه‌ر بۆ گفتوگۆی ئۆبژێکته‌کان و پرسه چاره‌نوسسازه‌کانی. به‌خۆم بڕوام‌وایه لایه‌نی دووه‌م بوونی نییه، یان ده‌بێت گشت لایه‌نه‌کانی ده‌ربه‌ست به‌و ئۆبژێکته لایه‌نی یه‌که‌مبن، به‌رانبه‌رییه‌ک لهیهكئاستدا. یاخود ئه‌وه‌ی ناتوانێت ئه‌و کایه ته‌ندروسته وازی بکات‌و نهکارایه ده‌بێته لایه‌نی سێ...«.
دووه‌م:
رێبیر(میتۆد)ی بازاڕیی له سه‌وداگه‌ریی رامیارییدا؛
که ده‌کاته داوای زۆرکردنو سه‌وداکردن له‌سه‌ری، دوایی بهکهمتررازیبوون، دواتر کهمترینوهرگرتن، دواجار به هیچلێدهرچوون. ئه‌مجۆره له به‌کاربردن(پراکتیزه‌کردن)ی رامیاریی، له رووی باوه‌ڕزا(پرینسیپ)ه‌وه به‌هاو نرخی دۆز و تێزه‌کانی پرسه خهباتبۆکراوهکه ناهێڵێت... پێویسته مرۆڤ توندڕه‌و نه‌بێت، ده‌مارگیر(فاناتیك) نه‌بێت، باوهڕگیریی(دۆگما) به‌رچاوی ته‌نگ نه‌کات، داوای مه‌حاڵ نه‌کات، دیدی مرۆڤویستانهی له خه‌باتدا ههبێتو مافی به‌رانبه‌ره‌که‌ی((ههرکهسبێت)) ژێرپێ نه‌نێت، رهوشیباو(دێفاکتۆ) به‌هه‌ند وهربگرێتو که‌سیدی نه‌کاته سووته‌مه‌نی بۆ خودی خۆی... به‌رامبه‌ری ئه‌وه، پێویسته خاوه‌نی گوتار‌و به‌رنامه‌و رێکار بێت، چوارچێوه‌ی داواکانی به روماڵیی دیاریبکات، به راشکاویو خورتیو مکوڕی داوایانبکات.
بۆنموونه: کاتێك تۆ ده‌زانیت به فیدرالی رازی ده‌بیت، داوای سه‌ربه‌خۆیی مه‌که، چونکه له‌وانه‌یه ئۆتۆنۆمیش وه‌رنه‌گریت... که ده‌زانیت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت ده‌وێت، له سه‌ره‌تاوه پێی له‌سه‌ر دابگره‌و چییدی سازشی له‌سه‌ر مه‌که... له‌کاتێکدا به‌نیازی فیدرالی داوای سه‌به‌خۆیی ده‌که‌یت، ئه‌وا سوکایه‌تی به پێگه‌ی خۆت و به گه‌له‌که‌ت و به چه‌مکی سه‌ربه‌خۆییش ده‌که‌یت.
یان هه‌ر بۆنموونه: پێش چه‌ند ساڵێك که له‌ناوه‌ند (به‌غدا) بڕیاری بۆدجه‌ی ١٧% بۆ هه‌رێمی کوردستان درا، فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌رێم لافیان لێده‌دا »ئه‌وه‌مان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئێمه داوای ٢٥% ده‌که‌ین، له‌وه‌که‌متر رازینابین«... ئێستاش نازانن ساڵی داهاتوو چه‌ند وه‌رده‌گرن!
مێژوو ده‌ریده‌خات، که نه (تورك)و نه (فارس) به‌وشێوه‌یه رامیارییان پرۆسه نه‌کردووه... (ئه‌ره‌ب)یش بهسهرسهختیو ملهوڕیی، رامیاریی ده‌نوێنێت، که ئه‌وه‌یش هه‌میشه زیانی زیاتره.
بۆنموونه: ئه‌گه‌ر چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، (ئه‌ره‌ب) پێی له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئیسرائیل‌و ده‌رکردنی (جو) دانهگرتایهو به‌وه رازیبایه که ئیسرائیل له فه‌له‌ستین ده‌یدایه... ئێستا نه‌ده‌گه‌یشت به‌و قۆناخه، ئه‌و هه‌موو خوێنه نه‌ده‌ڕژا، خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین ده‌بوو، ئه‌وه‌شی لهدهستنهدهچوو که ئه‌وسا ده‌کرا وه‌ریبگرێت.
پێده‌چێت ئه‌و جۆره له ژیواری رامیاریی تایبه‌تبێت به کورد‌و به‌پێی خوێندنه‌وه مێژووییه‌کانیش، له خه‌سڵه‌تی سه‌ودا رامیارییه‌کانی ساڵانی شه‌ستی راگۆڕینه‌وه(مفاوه‌زات)ی (مهکتهبیسیاسی)ه‌وه سه‌ریهه‌ڵدابێت.
سێهه‌م:
لاف‌و هه‌ڕه‌شه‌ی دۆنکیژۆتانه (دۆنکیژۆته/ سێرڤانتسساڤێدرا١٥٤٧-١٦١٦)، یاخود فسفسپاڵهوانانه ( فسفسپاڵهوان/ ئه‌زیز نهسین١٩١٥-١٩٩٥)؛
مرۆڤ پێویسته چه‌نده ده‌کرێت ئاشتیخوازبێت... گیانی هێرشی تێدانه‌بێت، به‌ڵام له به‌رگرییدا سازشنهکاتو توندوتیژ بێت... هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی بێبنه‌ما بۆ به‌کاربردنی ناوخۆ، دوایی بادانه‌وه؛ نه‌ك هه‌ر پێیناوترێت رامیاریی ساخڵه‌م، به‌ڵکو له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه، به‌های رامیارهکانو ئۆبژێکتو دۆزی ئارێشهدار سووك‌و رسوا دهکاتو له‌کۆتاییدا هه‌نجه‌ت(ئه‌رگومێنت)ی بێمتمانه‌و ڤاڵا(بۆش) لای گه‌ل ده‌خاته روو.
رژێمی تورکیا خاوه‌نی هێزێکه که قورساییه‌کی جیهانیی هه‌یه، زۆر بێشه‌رمانه‌و به باخڵیی ئه‌وه‌ی له دیتانه‌ی رامیاریی‌و باوهڕزایدایه به‌رنامه‌ڕێژی کردووه‌و بهبێسازش پرۆسه‌ی ده‌کات. خاوه‌نی پێڕۆی کارگێرییو ئابووری گه‌نده‌ڵه((شهستوشهشهم وڵاته له نمای ئه‌مساڵی گه‌نده‌ڵییدا))، هه‌روه‌ها خاوه‌نی پێڕۆیه‌کی دێمۆکراسیی پڕ خهوشو بهرزهفتو سانسۆره. ده‌زگای سه‌ربازیی هه‌ژموونی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی سڤێلدا هه‌یه. کۆمه‌ڵگه سڤێلهکهی به بیری تورانیزم ده‌مارگیر(فاناتیك) کردووه... له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا له‌سه‌رئاستی رامیاریی ده‌ره‌کی هه‌میشه سه‌رکه‌وتووه؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌بێ گه‌مه‌و سازش، گوتار‌و رێکار(ستراتیژ) په‌یڕه‌و ده‌کات، گاڵته به‌هه‌ستی میلله‌ته‌که‌ی ناکات، له‌و سۆنگه‌یه‌وه پێچه‌وانه‌ی گشت رێسا مرۆیی‌و ژیارییه‌کان زۆربه‌یجار سه‌رکه‌وتووه.
ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌ك هه‌ر به سه‌ره‌تایی(پریمیتیڤ)ترین شێواز، کوردی باکوور ده‌چه‌وسێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت فشار بۆ وڵاتانی تریش دێنێت که پارچه‌یه‌ك له خاکی کوردستانیان داگیرکردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ش که کورد تیایاندا له‌ترسی ئهمو هاودڕندهکانی هه‌ڵاتوون.
بێوه‌یه‌کان(پاسیڤیسته‌کان)ی کوردستان، ده‌یانه‌وێت وه‌ك (ئیسپانیا-به‌ریتانیا/ بۆ رێکخراویئێتا-سوپایکۆماریخوازیئیرلاند) مشت‌ومڕ له‌سه‌ر تورکیا بکرێت... ئه‌وان ئه‌وه نابینن که تورکیا رژێمی مافی مرۆڤ‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانو گفتوگۆی دێمۆکراسییانه نییه‌و ده‌وڵه‌تێکه خاوه‌نی پێوه‌ری ره‌ش یان سپییه.
خه‌ماویترین کێشه‌ی هزرزانیی(ئه‌پستمۆلۆژی-مه‌عریفی) رۆشنبیر ئه‌وه‌یه، که مێژوو به پاساو و هه‌نجه‌تی ئه‌مڕۆ بگێڕێته‌وه... رۆشنبیره بێوهیهکانیش پڕکێشی دهکهنو ته‌نانه‌ت یه‌کبڕ(زه‌رب x) به‌سه‌ر شۆڕشی چه‌کداریی باشووردا ده‌هێنن و ده‌ڵێن ده‌بوا رووی نه‌دایه... ئه‌وان له‌بیری ده‌که‌ن که له ئێراق رژێمێك ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌برد، که به مۆدێرنترین دهستاوێژو به‌رنامه، پیاوی کوردی کۆیله‌و ئافره‌تی کوردی به که‌نیزه‌ك ده‌کرد... دیکتاتۆرێك فه‌رمانڕه‌وا بوو، ته‌نانه‌ت له به‌رگی (قورئان)دا ده‌ینووسی: »به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکی فه‌رمانده چاپکراوه«، هه‌تا ناوی خۆی له‌پاڵ ناوی خودا‌و پێخهمبهراندا دابنێت. ئه‌و چیی‌تر به پایه‌ی (سه‌عدو معاویه‌و هارونو سه‌لاحه‌دین) رازینه‌بوو! رژێمیك که کۆمه‌ڵێك ده‌قی پیرۆزی هه‌بوو، ده‌با هه‌رکه‌س بێ چهنوچوون کڕنووشی بۆ به‌رێت!
ئێستا پێویسته میریی و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، جارێکیش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ستراتیژیی بۆ هه‌ڵوێست له تورکیا سازبده‌ن؛ پێویسته گوتار‌و رێکارێك هیچنه‌بێت دژی تورکیا دابڕێژن، که هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر وه‌ربگرن، سازشی له‌سه‌ر نه‌که‌ن... پێویسته بڕیارێکی مه‌زن له‌سه‌رئاستی ده‌سه‌ڵات‌و گه‌ل دابڕێژنو به کۆمه‌ڵگه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی بناسێنن... پێویسته ده‌نگێکی به‌رزی ئاشتیخوازانه به‌ڕووی تورکیادا به‌رزبکه‌نه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رگرییه‌کی شایانی جێبه‌جێکردن بده‌ن به‌روویدا... تا باشووریشی داگیرنه‌کردووه، پێویسته فشاری دپلۆماسی بۆ ئه‌مه‌ریکا بهێنرێت، سوود له ره‌وش‌و پێگه‌ی ئێران‌و دوژمنایه‌تی دێرینی له‌گه‌ڵ تورکیا‌و هینی ئێستای له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا وه‌ربگیرێت... تائێستاش زه‌مینه‌ی باش له‌به‌رده‌ستی هه‌رێمدان، بۆئه‌وه‌ی ژماره‌ی براوه‌ی لێدروستبکات... ئێراق له ناوه‌ند ده‌زانێت تورکیا ده‌یه‌وێت لایه‌کی وڵاته‌که‌ی داگیربکات‌و کڵۆمێکی شکاو به تخوبهکهوهیهتی.
دواجار من له باوه‌ڕی خۆمدا دڵنیام: گه‌ر هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوێستێکی وه‌ها بسازێنێت، زۆرینه‌ی مرۆڤی کورد له ناوه‌وه‌و له هه‌نده‌ران، زۆرشت وهلادهنێتو ئاماده‌ده‌بێت له‌سه‌ر خاکی وڵات گیانی به‌ختبکات... ئاشتی باشترین چه‌که بۆ پاراستنی پچوکترین بهرژهوهندییش... لێ ئه‌وکاته‌ی سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان ده‌بنه قوربانیی، گه‌ل هیچی نامێنێت لهبهرگرییهکی سه‌ربه‌رزانه‌دا بیدۆڕینێت... بۆیه پێویسته سه‌ربه‌رزانه به‌رگریی بکات!