|
چیڵسی له گفتوگۆدایه بۆ کڕینی هێرشبه‌رێکی ئیتاڵی
|
|
|
(سبه‌ی):
یانه‌ی چیلسی له گفتوگۆدایه بۆ کڕینی جیانپاولۆ پازینی هێرشبه‌ری ئیتاڵی و یانه‌ی سامپادۆریا له وه‌رزی زستانه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا.
رۆژنامه‌ی (کۆرێری دیلۆ سپۆرت)ی ئیتاڵی بڵاویکرده‌وه که ئیداره‌ی یانه‌ی چیڵسی ده‌ستیکردوه به گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ تۆلیۆ تینتی به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌کانی پازینی و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و هێرشبه‌ره.
هاوکات رۆژنامه‌که ئاشکراشیکردوه که چاوه‌ڕوانده‌کرێت به‌م نزیکانه به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌کانی پازینی سه‌ردانی له‌نده‌ن بکات، بۆ چڕترکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکانی نێوانیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی چیڵسی و ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی پازینی ته‌مه‌ن 25 ساڵ بۆ ریزه‌کانی ئه‌و یانه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه که ئه‌م هه‌وڵه‌ی یانه‌ی چیڵسی له‌نده‌نی بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌و جێگرتنه‌وه‌ی دیدیه درۆگبای هێرشبه‌ری یانه‌که‌یانه، که مانگی داهاتو به‌هۆی به‌شداریکردنی له پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا له یانه‌که دورده‌که‌وێته‌وه.
Wednesday, December 16, 2009
|
|
|
|