|
مارادۆنا ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه‌ی ریكێلمی داده‌خات
|
|
|
(سبه‌ی)
دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنای راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به روی (خوان رۆمان ریكێلمی) یاری دوستكه‌ری یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزدا داخست و به‌شداریكردنی ئه‌و یاریزانه‌ی له مۆندیالدا به كارێكی مه‌حاڵ زانی.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه ئه‌رجه‌نتینیه‌كان دوێنێ (مارادۆنا)ی راهێنه‌ری تانگۆ سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ریكێلمی بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین رایگه‌یاند، من مانگی ئازاری ساڵی رابردو (ریكێلمی) م بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌كه‌م بانگێشت كرد به‌ڵام ئه‌و داواكه‌می ره‌تكرده‌وه‌و په‌یوه‌ندی پێوه نه‌كردین،بۆیه پێویست ناكات جارێكی تر باس له‌و كێشه‌یه بكه‌ین چونكه ئه‌و باسه لای منه‌وه كۆتایی پێهاتوه،مارادۆنا له چوارچێوه‌ی وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به تواناكانی (ریكێلمی)كرد‌و به یاریزانێكی به توانای وه‌سف كرد‌و ئه‌وه‌شی دركاند كه ئه‌و یاریزانه ده‌یتوانی وه‌ك چۆن خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرز ده‌كات ئاواش خزمه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات به‌ڵام ئه‌و خزمه‌ته‌ی ره‌تكرده‌وه‌و منیش جارێكی تر ئاماده نیم بانگهێشتی پێكهاته‌كه‌می بكه‌م.
Wednesday, February 10, 2010
|
|
|
|