"له دیدی كه‌سانی تره‌وه، كه‌سایه‌تی و قورسایی خۆت هه‌ڵبسه‌نگێنه........... په‌ندێكی سویدی"
...حیكمه‌تی سیاسی هه‌ر گروپ و لایه‌ن و حیزبێك له‌وه‌دایه كه له‌و كاتانه‌ی ئه‌كه‌وێته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ی قبوڵ كردن و قبوڵ نه‌كردنی پرۆسه‌ی دیموكراسیی، به(فو) كردنه خۆ، خۆی به گه‌وره‌و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به بچوكتر ئه‌بینێ، سه‌رئه‌نجامی ههموــ فوــ تێكردنێك به یه‌ك ده‌رزی له قاوغه ئه‌سڵیه‌كه‌ی خۆی بچوكتریش ئه‌بێته‌وه، ئه‌و ده‌رزیه‌ش دیدو هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ڵكانی تره، به تایبه‌تی له كاتی (هه‌ڵبژاردن)دا كه ناو و ناتۆره‌ی كێ گه‌وره و كێ بچوكه.
داوی كه‌س نادات، جگه له به‌رنامه‌ی كار و رابردوی دور و نزیك و راستگۆیی له به‌دیهێنانی دروشم و به ته‌نگه‌وه هاتنی ئایندهی خه‌ڵك وه‌ك خه‌ڵك، نه‌ك وه‌ك حیزب....ره‌نگه كه‌س و لایه‌ك بتوانێ فو بكاته لیسته‌كانیان، به‌ڵام سندوقه‌كانی ده‌نگدان فوی تێناكرێ..
ـــ هێشتا له سه‌ره‌تای مقۆ مقۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا بو، كه پڕوپاگه‌نده، به پاره و بودجه‌ی خه‌ڵك ده‌ستی پێ كرد به‌وه‌ی ئه‌وان(قولله‌ی قاف)ن و كه‌س و لیستی تر مێروله...
قولله‌ی قاف به مانا كلاسیكیه‌كه‌ی، هێز و ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی قه‌واره‌یه..هه‌ر كه‌س و لایه‌ك مافی خۆیه‌تی و له‌دیدی خۆیه‌وه، خۆی چۆن ئه‌بینێت، سه‌ر پشكه له داڕشتنی، قولله قافه، جیمه، شینهواوه...هتد.. گرنگ ئه‌وه‌یه خۆ به‌و قه‌واره بینینه له كاتی ته‌نگانه و پێویست بخرێته گه‌ڕو ئه‌و ماسولكه قه‌ڵه‌وانه له ئه‌رزی واقیعدا، كرداری لێ بكه‌وێته‌وه، نه‌ك ته‌نها ره‌سم گرتن...
ماوه‌یه‌كی زۆره، به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایدا، هه‌ردو دۆسته ئازیزه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئێران و توركیا، به خه‌ستی بۆردمانی كوردستان ئه‌كه‌ن، به تۆپ و ته‌یاره و رۆژ به‌رۆژ پانتایی ئه‌و هێرشانه فراوانتر ده‌بێ و خه‌ریكه قوڵایی سنوره‌كانی هه‌رێم ئه‌گرێته‌وه، هه‌قی خۆیه‌تی بپرسین له كاتێكی وا میحنه‌ت نه‌بێ، كورد ئه‌و ــ قولله‌ی قاف ــ هی بۆ چیه كه به‌رگری هیچ نه‌بێ له حكومه‌ت و ئه‌زمونه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن.. قولله‌ی قاف كه هێنده به‌هێز و باڵا ده‌سته، بۆ له ئاست ئه‌و بۆردومانانه نوتقی له خۆی بڕیوه و زمانی گۆ ناكا؟! قولله‌ی قاف كه به‌رامبه‌ر لیست و لایه‌نه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم ده‌نگی وا به‌رز و پڕ هه‌ڕه‌شه‌یه، ئه‌و ده‌نگ به‌رزی و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شانه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێل كردنانه‌ی سیاده‌ی هه‌رێم كوا؟ بۆ ناكه‌وێته كار! بۆ ده‌نگی لێنایه؟ كه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكانی تر "قولله‌ی قاف"یت ئه‌ی بۆ له ئاست ئه‌و ده‌ست درێژییانه بویت به "قولله‌ی بێ ده‌نگی؟" یان نهێنیه‌كه له‌وه دایه كه ئه‌و قولله‌ی قافه چاك قه‌واره‌ی خۆی ئه‌زانێ و ته‌نها له به‌ر دژایه‌تی لایه‌نه‌كانی تر، خۆی به قه‌واره‌یه‌كی تر نیشان ئه‌دات!
ــ مه‌سه‌له‌ی هاتنی "سوپا" بۆ ناوچه‌كانی كه‌ركوك و خانه‌قین و چه‌ند شوێنیكی تر بۆ مانشێتی گه‌وره راگه‌یاندنه‌كانی قولله‌ی قاف، هه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند ده پانزه سه‌رباز بنێرێته نزیك ئه‌و شوێنانه، ئیتر(قولله‌ی قاف) هات و هاواری دونیا ئه‌گرێته‌وه، كه ئیتر ئه‌وه هه‌رێم له به‌رده‌م مه‌ترسی داگیركردندایه و عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان ئه‌یانه‌وێ ئه‌زمونی هه‌رێم له‌ق بكه‌ن!!
پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ رۆژێكی وانه‌بێت(قولله‌ی قاف) بۆ چیه؟!
ده‌با بۆ جارێك ببینین هه‌ر به‌رامبه‌ر كورد خۆی نا، به‌رامبه‌ر به ناحهزو پیلان گێرانیش"قولله‌ی قاف"ه‌كه‌ی هه‌رێم، هێز و بازو ماسولكه‌كانی خۆی ئه‌خاته گه‌ڕو بۆ ئهوــ شۆڤێنیانه ــ ئه‌سه‌لمێنێ كه ئێمه له هه‌رێم ــ قولله‌ی قاف ــ پاسه‌وانیمان ئه‌كات و هه‌چ كه‌س جورئه‌تی كرد هه‌رێم بخاته مه‌ترسیه‌وه، ئه‌وه باجه‌كه‌ی قورس و گران ئه‌بێت.. خۆ ناكرێت بڵێین ــ قولله‌ی قاف ــ ه‌كه‌مان له مۆڵه‌تی پرۆسه‌ی ههڵبژاردنایه و به‌رامبه‌ر لیست و خه‌ڵكانی تر خۆی گیڤ كردۆته‌وه و جارێ سه‌نگه‌ری له "گرده‌كه" گرتوه و دواتر خوا كه‌ریمه فریای " كه‌ركوك و خانه‌قین"یش ئه‌كه‌وێت..
بۆیه لێره‌دا ئه‌كرێ بڵێین ئه‌و "قولله‌ی قاف"ه، لۆكالیه، واته ناوخۆییه و بۆ ده‌ره‌وه ئه‌و قولله‌یه بێ قافه و قافهكهش بێ قولله‌یه...
ــ له "موسڵ"ــ كۆمه‌لێك "كۆنه به‌عسی تازه نیشتمان په‌روه‌ر" ده‌سه‌ڵاتیان گرتوه به ده‌سته‌وه و پیلان به دوای پیلان دژی بونی نوێنه‌رانی كورد په‌یڕه‌و ئه‌كه‌ن، جا نازانین ــ قولله‌ی قاف ــ بۆ ماسولكه‌كانی چه‌ور ناكا و حه‌بلێك له قوڕگی نادا‌و سنورێك بۆ ئه‌و بار‌و دۆخه ناله‌باره دانانێت!! مه‌رج نیه شه‌ڕه ده‌ستی تێبكه‌وێت، چونكه "قولله‌ی قاف"ه‌كه‌ی هه‌رێم له ــ دیالۆگ ــ یشدا هه‌ر قولله‌یه، له خوتبه و ریزكردنی دروشم! و په‌خشانه نوسین! هه‌ر قولله‌یه، له ده‌رخستنی"چه‌واشه كاری!" لیست و خه‌ڵكی تریش هه‌ر قولله‌یه، به ئومێدی ئه‌وه‌ی(قولله)كه‌ی هه‌رێم له به گژاچونه‌وه‌ی چه‌واشه كاری به‌عسیه‌كانی ــ موسڵ ــ یش هه‌ر هه‌مان قه‌واره و كێش و بازوی ململانێی هه‌ڵبژاردنی هه‌بێت... گه‌رچی پێویست به‌وه ئه‌كات مۆڵه‌تێك له (فایل داره‌كان)ی كۆنه ــ هاو حیزب ــ ی ئه‌وانه‌ی موسڵ وه‌ربگیرێت كه ئێستا ــ هاو حیزبی ــ قولله‌ن...
ــ ئه‌وانه‌ی به فوتێكردن قولله نین و به راستی و به دێژایی ژیانیان ــ قولله ــ ن، ئه‌وانه‌ن كه جگه له كاتی ئاسوده‌یی و ــ جاده‌ی پان ــ و زۆر بونی ــ قاسه‌كان ــ، كاته‌كانی تریش هه‌ر قولله‌ن، له كاتی شكست و گرتن و روبهڕوبونهوهش هه‌ر قولله‌ن، رێك به پێچه‌وانه‌ی ــ قولله ــ ه‌كه‌ی هه‌رێم!!
... كه‌سێك، لایه‌ك، هێزێك كه خۆی قولله نه‌بێت، هیچ عه‌شامات كۆكردنه‌وه‌یه‌ك و هیچ (چه‌پڵه)یه‌كیش نایكات به "قولله‌ی قاف".. كاتی خۆی كه "هیتله‌ر" و "ستالین " و چه‌ندین كه‌سی تریش، له هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌ك بونایه، سه‌ره‌تا به ده‌یان ده‌قیقه‌ی چه‌پڵه لێدان بۆیان ده‌ست به كۆبونه‌وه و موخاته‌به ئه‌كرا.. گه‌رچی ئه‌وانه، به به‌راورد كردنیان له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی لای ئێمه له‌زۆر جارا بۆ گه‌له‌كه‌یان.
ــ قولله‌ی قاف ــ بون، نه‌ك ته‌نها به‌رامبه‌ر به "لیستێك"!!
جێی خۆیه‌تی جگه له پێشمه‌رگه و پاسه‌وانانی سنور، له مه‌ودوا، ــ قولله‌ی قاف ــ یش بخرێته سه‌ر لیستی پارێزه‌رانی هه‌رێم!!
