Skip Navigation Links
سه‌ره‌کی
ئێمه‌
ئه‌رشیف
رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی
وه‌رزش
دوانگه‌ی سبه‌ی

داوای گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان

له‌یاداشتێكدا بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان 24 ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك داوایان كرد شاره‌كه‌یان بخرێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان.
له‌داشته‌َكه‌دا هاتووه‌ "داواكارین به‌پێی‌ بڕگه‌ی‌ 3ی‌ ماده‌ی‌ دووه‌می‌ یاسای‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ تایبه‌ت بۆ پێكهێنانی‌ هه‌رێمه‌كان، ئه‌گه‌ر هاتوو لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌گه‌یشته‌ هیچ ئه‌نجامێك له‌گه‌ڵ‌ لیسته‌كانی‌ تری‌ ناو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك".
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ له‌میانی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ نائاسایی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا كه‌ وێڕای‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ یاداشته‌كه‌یان ئیمزاكردووه‌، ژماره‌یه‌كی‌ زۆریش له‌به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌كان‌و دانیشتوانی‌ شاری‌ كه‌ركوك ئاماده‌یبوون، رزگار عه‌لی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای‌ ئه‌و 24 كه‌سه‌ سازكراوه‌‌و نوێنه‌رانی‌ لیسته‌كانی‌ تریش ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ئاماده‌بن".عه‌لی‌ په‌ژاره‌ی‌ خۆیشی‌ ده‌ربڕی‌ كه‌ تا ئێستا ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ چاره‌سه‌رێكی‌ ته‌وافوقسازی‌ له‌باره‌ی‌ پرۆژه‌یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانه‌وه‌.
ساڵی‌ رابردووش، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك رایانگه‌یاند: له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر ماده‌ی‌ 140 جێبه‌جێنه‌كرێت، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان بڕیار له‌چاره‌نووسی‌ شاره‌كه‌یان ده‌دات.
به‌گوێره‌ی‌ هه‌ندێك سه‌رچاوه‌، ره‌نگه‌ داوای‌ لیستی‌ برایه‌تی‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێم كارتێكی‌ فشاربێت به‌ڕووی‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت كورسییه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا دابه‌ش بكه‌ن.

لێره‌دا ده‌پرسین:
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ده‌بێته‌ مایه‌ی لابردنی مادده‌ی 24ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان؟
كێشه‌ی كه‌ركوك به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌بات یان ئاڵۆزتری ده‌كات؟

تكایه‌ راو بۆچوونتان...

 


Friday, August 01, 2008
 
بیروڕا
1234567
هاوڕێ زه‌نگه‌نه‌
  هاوڕی زه‌نگه‌نه‌. ئه‌ڵمانێا به‌رێزانی ئه‌ندامانی مه‌جلیسی شاری که‌رکوک. ده‌ستان خۆشبێت. میژوو ئه‌م هه‌ڵویسته‌تان بۆ تۆمار ده‌کات. رؤژێک دێت له‌ ده‌رسه‌کانی قوتابخانه‌دا ده‌خوێنرێته‌وه‌وه‌ . رۆژێک دێت هونه‌رمه‌ندان له‌ فیلم و شانۆ شێوه‌کاریدا سیمبۆلی جه‌سووریتان قاره‌مانیتان بۆ ده‌نه‌خشینێت. ده‌ستان خۆش بێت. له‌ هه‌مان کاتدا ده‌ڵێـم. هه‌میشه‌ و هه‌موو رۆژێک ده‌بێت ئه‌م هه‌ڵویسته‌تان هه‌بێت.ئه‌گه‌ر رۆژانێکیس که‌سانێک ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نه‌بووبێت. ئه‌و مێژوو ئه‌و ڕۆژه‌نه‌ش له‌بیر ناکات. سه‌به‌خۆێانه‌ بێ وابه‌سته‌گی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌لوێسته‌تان سووربن. چونکه‌ ئه‌مه‌ رای خه‌ڵكیه‌. هه‌رکه‌سێک ، هه‌ر به‌رپرسیك وهه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک بێ هه‌ڵویستبوو به‌رمبه‌ر به‌ گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکووک بۆ سه‌ر کوردستان روو به‌رووی بوه‌ستنه‌وه‌ .خه‌ڵكتان له‌گه‌له‌. دوباره‌ رێزم و خوشه‌ویستیم بۆ خۆتان هه‌ڵویسته‌که‌تان. ‌اوڕی زه‌نگه‌نه‌ / ئه‌ڵمانێا
نێردراوه‌ له‌:  Friday, January 01, 2010
هه‌ژار سوید
  1 .. ده‌ست خۆشى له‌ بڕیاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوك ده‌که‌م به‌ بڕیارێکى گوونجاوى ده‌زانم ، پێویست بوو دواى ده‌رکردنى یاساى ژماره‌ 13 ئه‌م بڕیاره‌یان بدایه‌ یه‌کسه‌ر ، حکومه‌تى به‌غداد ئێستا مه‌شغووڵ ده‌بوو به‌ چاره‌ سه‌رکردنى ئه‌و بڕیاره‌وه‌ نه‌ک ئێمه‌ مه‌شغووڵ بین به‌وانه‌وه‌ بڕیارى 24 یش ده‌رنه‌ ‌چوو. 2 . ماده‌ى 24 ته‌واو بوو مه‌گه‌ر شتێکى تر بهێننه‌ وه‌ کاێه‌ 3 . کوورد ئه‌بێت پێ داگر بێت له‌ سه‌ر باده‌ى 140 وبڕیارى 13 4 . هه‌وڵى چاکردنى په‌یوه‌ندى زیاترله‌ گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانى ترى ناو که‌رکوك بداتو هه‌وڵه‌کانى ترکیآ پووچه‌ڵ بکاته‌وه‌.
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, August 10, 2008
باوكی‌ ئۆسكار
 به‌بۆچوونی‌ من ئێمه‌ ئه‌بێت بڵێن به‌سه‌ شه‌رم كردن له‌ هه‌قی‌ خۆمان تاكو كه‌ی‌ چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و عه‌ره‌به‌ هاوردانه‌‌و ئه‌و توركمانه‌ سه‌ر به‌توركانه‌ بین، من ئه‌ڵێم به‌سه‌ ئیتر تاكو كه‌ی‌ وا هه‌ر ئه‌بێت كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان به‌خۆشی‌ بێت یان به‌خوێن، هه‌ر ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌، داوا له‌و به‌رپرسانه‌ش ئه‌كه‌م تكایه‌ به‌س عێراقچێتی‌ بكه‌ن، 4 ساڵ‌ پێش ئێستا نه‌یان ئه‌توانی‌ له‌ عاستماندا بكۆكن ئێستا خه‌ریكن خۆیان یه‌ك ئه‌خه‌ن‌و رووبه‌ڕوومان ئه‌وه‌ستنه‌وه‌، تكایه‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرن‌و ماده‌ی‌ 24 ماده‌یه‌كی‌ كوشنده‌یه‌‌و ترسناكه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ خۆمانی‌ له‌ ئه‌پارێزین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی‌ ئێمه‌‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌ كۆنه‌ به‌عسییه‌كانه‌ (زۆر سوپاس).
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, August 10, 2008
جوتيار. ك
 دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێز بارزانی و جێگره‌كه‌ی چونه‌ كه‌ركوك: بێگومان سه‌رۆك بارزانی په‌له‌ی كرد له‌ چونه‌ كه‌ركوك، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی دیكه‌ ئارامی گرتبوایه‌، حه‌تمه‌ن كه‌ركوك ده‌هاته‌ سه‌ری ره‌ش.
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, August 10, 2008
نامۆ
 به‌ رای‌ من هیچ موشكیله‌یه‌ك حل نابێت و ده‌ستوریش سه‌رناگرێت شه‌ڕێكی‌ گه‌وره‌مان له‌ پێشه‌.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, August 09, 2008
گرمه‌ - به‌لجیكا
 که‌رکوک به‌م زوانه‌ ئه‌گه‌ریته‌وه‌ سه‌ر هه‌ریمی کوردستان. چونکه‌ ناکریت بریاری ده‌وله‌تی کوردی بدریت.که‌ له‌ ئاداری 2009 وا بریاره‌ بدریت* بۆیه‌ من زۆر دلخۆسشم به‌ داهاتوو. ره‌نگه‌ له‌ هه‌مان رۆژدا که‌ کۆسۆڤۆ تیایه‌ سه‌ر به‌خۆبو ئێمه‌ش زه‌ماوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی بگیرین..پیرۆزه‌ کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ له‌ هه‌موان.....
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, August 09, 2008
بختیار مه‌حمه‌د_به‌ریتانیا
 سلاو ؛ که‌رکوک وه‌ک هولی ئیمتحانی وزاری وایه‌ ئه‌ بوایه‌ کورد خوی ئامد کردایه‌ پیشتر به‌لام به‌ بی به‌رنامه‌ کورد چوته‌ که‌رکوکه‌ وه‌ سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌ونده‌ هه‌ولیریان لا مه‌ به‌سته‌ که‌رکوکیان لا مه‌ به‌ست نیه‌ پیشنیارکه‌ی ئه‌نجومنی که‌رکوک له‌ تور بوندا بوو ماده‌ی 24 مشهه‌دانی که‌ بریاری دا ئه‌ بوایه‌ کورد راسته‌وخۆ دژایتیان بکردایه‌ هه‌ر چه‌نده‌ مه‌شهه‌دانی خانوکانی بای 12 ده‌فته‌ر دولار ئه‌بیت له‌ هه‌ولیرو سلیمانی چوونی که‌رکوک به‌ عقلیکی منتق ئه‌ بیت
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, August 09, 2008
جوامێر مه‌ره‌بی‌
 من به‌هه‌موو جۆرێك پشتیوانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك ده‌كه‌م به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان، ...............
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, August 09, 2008
ئازاد قه‌لادزه‌ی
 ده‌ست خۆشیتان لی ده‌که‌م بۆ ئه‌م سه‌کۆ ئازاده‌، ئه‌مه‌ویت ئه‌وه‌ بلیم به‌داخه‌وه‌ نوسه‌رانی ئیمه‌ ناوی پینوسیشیان سوک کردووه‌و به‌ خراپترین شیواز به‌کاری ده‌هینن به‌کار هینانه‌که‌شی بۆته‌ هوی ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌ خۆیانو له‌ واقیحو کۆمه‌لگاش بشیوینن .من هه‌میشه‌ سه‌یری نوسراوه‌کان ئه‌که‌م رۆژنامه‌کانیش ئه‌خوینمه‌وه‌و هه‌لییان ئه‌سه‌نگینم به‌لام به‌ داخه‌وه‌ کاتیک ئه‌نوسن به‌ر‌ له‌ هه‌مو شتیک شه‌ر له‌گه‌ل خۆیانو پینوسه‌که‌ ئه‌که‌نو کۆمه‌لگاو ده‌سه‌لات به‌ره‌و دو ئاقاری زۆر لیک دورو جیاواز ئه‌به‌ن ئه‌وه‌ش ده‌که‌ویته‌ سه‌ر نا هۆشیاری نوسه‌ره‌که.‌ قه‌له‌م ئازاده‌ ۆه‌ پیرۆزیشه‌ به‌لام زۆر به‌هیزو به‌توانایه‌ خراپ به‌کار هینانی ده‌بیته‌ مال ویرانی به‌داخه‌وه‌ له‌لای خومان پیناسه‌ی پینوس نازانن چییه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری ولاته‌ پیشکه‌وتوه‌کان بکه‌ین ده‌بینین ته‌نیا پێنوسه‌ ده‌سه‌لات ئه‌بات به‌ریوه.وه‌هه‌روه‌ها که‌‌مو کوریه‌کانیش به‌ پینوس ئه‌سپیرن. پێنوس وه‌کو مانگ پیرۆزه‌ لای ئه‌وان بۆیه‌ زۆری ئه‌ویت تا‌ به‌ پینوس ئه‌گه‌ن چونکه‌ پێنوس یاساو رێسای تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ ،به‌داخه‌وه‌ له‌لای ئیمه‌ نازانن چی ئه‌نوسنو بۆچی ئه‌نوسن.قه‌له‌مه‌کانیان وه‌کو ئاگر به‌کار ده‌هیننو خوینه‌ری پی ئه‌سوتینن،ئه‌م سه‌کۆیه‌ بۆ ئیوه‌ دانراوا که‌ هه‌له‌کان راست بکه‌نه‌وه‌‌ که‌ له‌ ده‌سه‌لاتتدا یاخود لیره‌و له‌وی ئه‌کریت نه‌ک له‌خۆته‌وه‌ ده‌ست بکه‌یت به‌ نوسین نه‌زانیت چی ئه‌نوسیت .من وه‌کو هاولاتیه‌کی کورد ئه‌مه‌ویت راو بۆچونی خۆم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بنوسم هه‌لبه‌ته‌ نه‌وه‌ک وه‌کو سیاسه‌ت مه‌داریک یان یاسا ناسیک.به‌ر له‌ هه‌مو شتیک من ده‌ست خۆشی له‌ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ئه‌که‌م هه‌لبه‌ته‌ ئیشی باش کراوه‌ بۆ که‌رکوک به‌لام وه‌ک پیویست نا ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نیت که‌ بلیین که‌رکوکمان دۆراند وه‌ ناشبیت بی هیوا بین.زۆریک له‌ خه‌لک پێی وایه‌ کورد که‌رکوکی دۆراندوه‌.یان کورد له‌ سیاسه‌ت نازانێ،یان کورد بی هیزه‌ له‌روی دیپلۆماسی.به‌لام من ئه‌لیم نه‌خێر وا نیه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌ جوانی ده‌ست له‌سه‌ر ئه‌م خالانه‌ دا بنێین بۆمان رون ئه‌بیته‌وه‌ که‌ کورد به‌ توانایه‌،1- کورد توانی به‌رده‌وام بێت له‌ شۆرش 2- کورد توانی په‌رله‌مانو هکومه‌ت دا بمه‌زرینی 3- کورد توانی جێگای خۆی بکاته‌وه‌و ده‌ستوریک دابمه‌زرێنێ که‌ هه‌مو مافو داخوازیه‌کانی گه‌لی کوردی تێدا بێت4- کورد توانی ئه‌م لاسه‌نگیه‌ی نێوان شیحه‌و سوننه‌ یه‌کسان بکاته‌وه‌ 5- کورد توانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ل زۆریک له‌ پارتیه‌ حیراقیه‌کان دروست بکات 6- کورد توانی چه‌ندین گریبه‌ست له‌گه‌ل کۆمپانیا ناوده‌ولاتیه‌کان مۆر بکات وه‌ هتد...،به‌هه‌ر هال کورد به‌پێی ده‌ستور کاری کردووه‌و ده‌سه‌لاتی به‌ریوه‌ بردوه‌.به‌لام 1- چی ئه‌کریت له‌ عه‌‌ره‌بێکی شۆڤینی که‌ له‌ خوێن زیاتر بیر له‌ هیچی تر ناکاته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌مه‌ ناگه‌یه‌نێت که‌ کورد خۆش باوره‌ کورد خۆشباوه‌ر نیه‌ ئه‌وان له‌ ده‌ستور لا ئه‌ده‌نو بونه‌ داشی ئێرانو تورکیه‌ ،ئه‌وانن ده‌یانه‌ویت ئه‌و ده‌ستوره‌ تیک بده‌ن.ئه‌وانن ده‌یانه‌ویت ئه‌م ته‌وافۆقه‌ سیاسیه‌ی له‌ ده‌ستوری ‌وعێراقدا هاتوه‌ بیشێوێنن نه‌ک هۆباله‌که‌ی بخه‌ینه‌ ئه‌ستۆی خه‌م خۆرانی کورد که‌وا شه‌وو رۆژیان له‌سه‌ر یه‌ک داناوه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م ده‌ستوره‌ی ساله‌های ساله‌ ئێمه‌ی کورد خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینین.2- ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێته‌وه‌ که‌وا ئیمه‌ هه‌رچوار ده‌ورمان دوژمنه‌و زۆربه‌ی پارته‌ سییاسیه‌کانی ناو گۆره‌پانی عێراق ره‌گو ریشه‌یان له‌وێ داکوتاوه‌.3- وه‌هه‌روه‌ها پاشماوه‌ی حیزبی به‌حسی فاشی که‌وا ئێستا له‌ حکومه‌تو ده‌سه‌لات به‌شدارن.4- به‌رژه‌وه‌ندی ولاته‌ زلهێزه‌کان له‌سه‌ر داخوازی ره‌وای میلله‌تی کورد به‌نرختره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌. به‌رێزان ئه‌مه‌ هه‌مو هۆکارن بۆ دروستبونی ئاژاوه‌و ده‌رچونیان له‌ ده‌ستور له‌ دژی مافه‌کانی گه‌لی کورد.به‌هه‌ر هال ئێستاش کاتمان له‌به‌ر ده‌ستدا ماوه‌ هه‌روه‌کو چۆن پشتمان به‌ ده‌ستور به‌ستبو به‌هه‌مان شیوه‌ ئه‌توانین کێشه‌که‌ هێور بکه‌ینه‌وه‌ به‌لام به‌ریگایه‌کی تری ده‌ستوریو دیپلۆماسی.1- ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوکیش زۆر ژیرانه‌ وه‌ ده‌ستورییانه‌ بوو‌. وه‌کو له‌ مادده‌ی13ی ده‌ستوری عێراقدا هاتووه‌ ده‌ست خۆشیان لێ ده‌که‌م له‌جێگای خۆی دابوو .هه‌لبه‌ته‌ ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کردییان ده‌مێکه‌ پلانی بۆ دارێژرابو له‌ لایه‌ن دوژمنانی گه‌لی کوردو دوژمنانی ئازادیو دیموکراسی. چونکه‌ ئه‌مه‌ روونو ئاشکرایه‌ که‌ کاری رۆژێکو دوو رۆژ نییه‌ هه‌لبه‌ته‌ بیریان له‌دوای ئه‌م پلانه‌ش کردۆته‌وه‌ که‌ چی له‌دوای ئه‌مه‌ روو ئه‌دات بۆیه‌ پێم وایه‌ ئه‌بێته‌ مایه‌ی لابردنی مادده‌ی 24 وه‌ هێواش کردنه‌وه‌ی دۆژمنان وه‌ زۆرێک له‌ په‌شیمان بونه‌وه‌یانو سه‌ر لێشێواندنیان به‌لام دلنییام له‌وه‌ش که‌ ئه‌مانه‌ دوواجارییان نابێتو ئه‌بێت زۆر ورییا وه‌ دوور بین بین.2- پێم وابیت مادده‌ی 24 ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان که‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه‌ ڤیتۆ کراوه‌ ئه‌توانێت بۆ جاری دوهه‌میش به‌ پێی ئه‌م مادده‌ ده‌ستورییه‌ بیگه‌رێنێته‌وه‌ له‌دوای ئه‌مه‌ش ئه‌بێت 2/3 ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن ئه‌مه‌ش به‌بێ هاوپه‌یمانی کوردوستانیو ئه‌ندامانی یه‌کگرتوی ئیسلامی له‌ په‌رلامانی عیراق 2/3 ده‌نگه‌کان پێک ناهێنن.لێره‌دا کورد پێویسته‌ زۆر ژیرانه‌ چاو به‌م هاوپه‌یمانیه‌دا بخشێنێته‌وه‌و ئه‌م هاوو په‌یمانییه‌ له‌ده‌ست نه‌دات که‌ له‌گه‌ل هه‌ندێک له‌ پارته‌ سییاسیه‌کانی ناو عێراق هه‌ی بوو. به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ئه‌بێت رازی بکرێن رازی کردنی ئه‌وان گرنگتره‌ له‌ له‌ده‌ستدانی که‌رکوک.‌ وه‌هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئه‌مه‌شمان له‌بیر نه‌چێت که‌ هه‌ندێک دۆستیشمان ماوون له‌ناو کوتله‌ سییاسییه‌کانی ناوو عێراق جآبۆیه‌ پێم وابێت ده‌بێته‌ مایه‌ی لابردنی مادده‌ی 24ی یاسای هه‌لبژاردنی پارێزگاکان . ئه‌مه‌ دیموکراسییه‌و پرۆژه‌یه‌کی تازه‌ییه‌ که له‌ رێگای ولاتێکی زلهێزی دونیا کا ئه‌مریکایه‌ هاتۆته‌ خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست وه‌ ئه‌وانیش دییاره‌ ده‌مێکه‌ بیری لێئه‌که‌نه‌وه‌ وه‌ کاری زۆر بۆ کراوه‌.ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راستیش بکه‌ین گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ که‌ کورده‌و بێ ولاته‌ هه‌ر ئه‌بێت به‌شداری وه‌ به‌بێ به‌شداری ئه‌وان ئه‌م پرۆژه‌یه‌ سه‌ر ناگرێت جابۆیه‌ کورد لێره‌دا ئه‌بێت ده‌ورێکی کاریگه‌ر وه‌ کاریگه‌رتر بگێرێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی . راسته‌ ئه‌مرۆ له‌ گۆره‌پانی سییاسی عێراق مه‌شاکیل هه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی دوژمنانی کورد روی داوه به‌لام مه‌شاکیلی گه‌وره‌تر له‌مه‌ هه‌بوون که‌ چاره‌سه‌ر کراون ئه‌وانیش مادده‌و به‌نداکانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقه‌‌.وه‌هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ین وه‌ بێ هیواش نه‌بین چونکه‌ ئه‌وانی ئه‌م کاره‌یان کرد هه‌م دۆژمنی ئێمه‌و هه‌م دوژمنی ئه‌مریکاشن. جاله‌به‌ر ئه‌مه‌ ئه‌مریکا له‌پێناو رازی کردنی کوتله‌یه‌ک واز له‌ پرۆژه‌که‌ی خۆی یان گۆرینی ناهێنێت ئه‌میش کۆمه‌لێک کارتی تری له‌به‌رده‌ست دایه‌ که‌ به‌کارییان بهێنێت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ .پێویسته‌ هه‌م کورد هه‌م دوژمنانی کورد ئه‌مه‌ باش بزانن.3- به‌لی ئالۆزییه‌کانمان بینین دلنییام له‌مه‌ زییاتر هیچی تر رونادات به‌مه‌رجی گفتوگۆو دانیشتن له‌که‌رکوک به‌رده‌وامبێت له‌نێوان کوتله‌ جییاوازه‌کانی ناوو پارێزگاشو نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌ لێک جییاوازه‌کان هه‌رواکو ئه‌مرو که‌ سه‌رۆکو جێگری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی که‌رکوکیان کرد.با کۆبونه‌وه‌کان له‌سه‌ر ئاسته‌کانی تریش به‌رده‌وام بێت هه‌م له‌روی سییاسی هه‌م کۆمه‌لایه‌تی.بژی کورد بژی کوردستان،نا بۆ مادده‌ی 24.به‌لێ بۆ مادده‌ی 140
نێردراوه‌ له‌:  Friday, August 08, 2008
زانا مارف : دانمارک
 که‌س ودوستانی شاری که‌رکوک، من خۆم وه‌ک کارکۆکیةک بۆچوونم ئه‌وه‌یه که که‌رکوک ده‌بێ ببێت به فیدرالیکی سه‌ربه‌خۆ، بؤ؟ نه عه‌ره‌ب نه تورک واز له کورد ناهینن بۆ ئه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌ریمی کوردستان، ئه‌مه ده‌بێت قه‌ت بێگومان نه‌بین له‌م کاره بۆیه، ده‌بێ ئیمه له‌گه‌ڵ لوشه لوشی ماده‌ی 140 بروین به رێوه، که هه‌رچه‌نده من ئیمانم پێی نیه ئه‌مه بۆ شاری که‌رکوک نیه به‌ڵکۆ ئه‌مه بۆ کات بردنه‌سه‌ره. من دلنیام که خه‌ڵکی شاری که‌رکوک حه‌ز ده‌که‌ن بگه‌رێنه‌وه سه‌ر هه‌ریمی کوردستان، به‌ڵام دڵنیا نین له پارته‌کانی کوردستان ئایا پارتی و یه‌کیتی هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات بۆ شاری که‌رکوک دوای گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر هه‌ریمی کوردستان، مه‌به‌ست ئایا ئه‌و کارانه‌ی کراوه بۆ شاری دهوک، هه‌ولیر و سولیمانی ده‌کریت بۆ شاری که‌رکوک؟ خه‌ڵکی شاری که‌رکوک نازانن وهیچ تموحیک نابینن له هه‌ریمی کوردستانه‌، ئه‌وه بێگوومان که حه‌زیان لی نیه له‌سه‌ر به‌غداد بمیننه‌وه. ئایا تا ئێستاکه یه‌کیتی وپارتی چی خزمه‌تکیان بۆشاری که‌رکوک ئاماده‌ کردووه، تائیستاکه، هیچ له پارتی ویه‌کیتی نه‌هاتنه سه‌ر شاشه‌ی تلفزین که باسی ته‌واوی موشکیله‌کان بکه‌ن بۆ خه‌ڵکی شاری که‌رکوک بکه‌ن وبڵین بابه ئیمه ئه‌مانه‌مان ئاماده‌ کردووه بۆ ئیوه. ده‌سڵتدارانی هه‌ریمی کوردستان شته‌کان زۆر به شاراوانه ده‌که‌ن، وه‌ک بڵیی ده‌ترسن. به‌ هیوام که شاری که‌رکوک هه‌وڵی زیاتری بۆ بدریت له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ریمی کوردستانه‌وه بینه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیونه‌کانیان باسی شته‌کان بکه‌ن به بێ شاردنه‌وه‌ی گرفته‌کان.
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, August 07, 2008
امين جاف .المانيا
 پێشه‌کی کێشه‌ی که‌رکوک ئه‌وه‌نده‌ کۆنوو ئاڵۆز نه‌بو ئێمه‌ وامان لێ کرد، دابڕانێ که‌رکوک له‌کوردوستان سالَی 1975 ده‌ستیپێ کرد، که‌رکوک به‌ته‌نها يه‌ك هه‌نگاو ياخو بڕيار ده‌گه‌ڕايه‌وه‌، ئه‌ويش به‌گه‌رِانه‌وه‌ی قه‌زاو ناحيه‌کانی چه‌مچه‌ماڵ....هتد ، دوای ئه‌وه‌ نسبه‌تی کورد ئۆتۆماتيک ده‌بو به‌زياد لس سه‌د60، نه‌ ماده‌ی 58 نه‌ 140 نه‌ شه‌ڕی په‌رلةمان....نه‌ئه‌م رۆژه‌ی،که‌ ئیستا تیاداين....به‌ڵام پرسياره‌که‌ ...ئه‌مه‌يه‌...بۆ کورد ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نه‌نا ..ئه‌مه‌ هه‌زار پرسياری لای خه‌ڵک درووست کردوه‌ کێ ئه‌توانێ ...ئه‌م وه‌ڵامه‌ بداته‌وه‌...کورد ته‌نهاو ته‌نها داوای گه‌رِانه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌یبکردايه‌ به‌س بوو بۆ کورد....چونکه‌ ئيستا مه‌رکه‌زه‌ قوه‌ت ئه‌بووين .به‌ڵام ئێمه ‌ئێسته‌ لاوازين...ئه‌گه‌ر بيانووی ئه‌وه‌مان لێ بگرن يوئێن..که‌ ئێمه‌ زياد ره‌ومان کردوه‌ له‌ که‌رکوک.... چی ئه‌که‌ين....... تۆ بڵێی ئه‌م جيله‌ی ئێمه‌ که‌سانی به‌ئه‌زمونو شاره‌زای تێدا نه‌مابێ، تۆ بڵێی ئێمه‌ گێلبين، يان خۆمان گێل ئه‌که‌ين، يان کورد هيچ له‌دونيای سياسه‌ت تێ ناگات، من لێردا ده‌مه‌وێ ڕاستيه‌ك ڕوون بکه‌مه‌وه‌، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌، ته‌ماشای باری ئيداری که‌رکو‌ک بکه‌ن....هه‌رله‌. ئامرلی.سلێمان بگ، دووز، داقووق، تازه‌ ، به‌شير، يايچی، دبس، عه‌باسی. ڕه‌شاد. حه‌ويجه‌، ڕياز. کۆپری .ئيداره‌ی ئه‌م شوێنانه‌ به‌ده‌ست کێوه‌يه‌...ئێمه‌ ته‌نها به‌ ڕه‌حيماوا وه‌ شۆڕيجه‌ ده‌مانه‌وێ حو‌کمي که‌رکوک بکه‌ين...ئه‌ودووگه‌ڕه‌که‌ش هه‌ر يه‌که‌ی به‌ده‌ست حيزبێ که‌وه‌يه‌.....کؤمه‌ڵێ ئاواره‌مان خزانوه‌ته‌ ناو تاوێره‌کانی ڕێگای که‌کوک /سلێمانی وه‌ ی هه‌ولێر.وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ بۆمان نه‌بێ له‌ شوێنه‌کانی تر له‌ که‌رکوک کورد نيشته‌ جی بێت.. ... کورد له‌يه‌که‌م ڕۆژی ڕووخاندنی سه‌دام به‌هه‌ڵه‌ مامه‌ڵه‌ێ له‌ گه‌ڵ کێشه‌ی که‌رکوک کرد. کورد هيچ پێويستێ به‌ ئه‌و هه‌موو هه‌للا نه‌بوو له‌ به‌غدا کردی ، شيعه‌و سونه‌مان کرد به‌ حکوومه‌ت، ئیمه‌ چه‌ند داواکاريکمان هه‌بوو ده‌بوايه‌ به‌ زه‌قی بمان خستايه‌ته‌ سه‌ر تاوڵه‌ی حيوار، له‌سه‌ر هه‌موويانه‌وه‌ که‌رکوک، نه‌مان کرد، ده‌رسيش وه‌رناگريه‌ن........ فه‌رمو ته‌ ماشاکه‌ن || .تکالب إقليمی ،إندماج سني. إنشطار شيعي|| دژ به‌کورده‌........ دوا وه‌رقه‌ش من له‌ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌يبينم 1.ده‌بێ به‌ په‌له‌ کۆتايی به‌حوکمی دوولايه‌نانه‌ بێت له‌که‌رکوک. 2.له‌ سه‌دا 40 بودجه‌ی کوردستان سه‌رف کرێ بۆ چوار پڕۆژه‌ گرنگ..زينده‌وکردنه‌وه‌ی خاسه‌...قه‌ڵاکه‌....خه‌تێکی ثانی ئاسن له‌ تازه‌وه‌ هه‌تا داره‌مان....به‌ناو شارع سه‌وردا بڕوا...کردنوه‌ی چوار جاده‌ی ستراتيجێ له‌که‌رکوکه‌وه‌ بۆ...ناوشوان..جه‌باری....حه‌سار ... قادر که‌ره‌م.. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش سيمای شاره‌که‌...............که‌ده‌ورێ 250مليون دۆلای ده‌وی.... 3.دانانێ //غرفة عمليات ....ڕاسته‌ قه‌ينه‌...نه‌ک وه‌ک لێژنه‌کانی کۆن....له‌ خه‌ڵکانی به‌ ءزموون ..به‌توانا.....به‌رپرس بیت له‌كێشه‌ی که‌رکوک...به‌ته‌واوی....
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, August 07, 2008
شوان
 من نازانم ئه‌م ووڵاته‌ی‌ ئیمه‌ كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ خاك و زێڕ خاكه‌كه‌ی‌ پیرۆزه‌ یا خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ كه‌كوردن یاسه‌ركرده‌وپێشمه‌رگه‌ و حزبه‌كانی‌ یا شه‌هیدو مردوو قه‌برسانه‌كانی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ وه‌ك ئه‌وروپا كه‌ ئێستا پێش كه‌وتون و مرۆڤ به‌ڕه‌فاهیه‌ت تیا یائه‌ژی‌ به‌وه‌ پێشكه‌وتون كه‌پیرۆزترین شت مرۆڤه‌ زینوه‌كانێتی‌ ته‌نانه‌ت هه‌مو مرۆڤێكی‌ ئه‌وروپی‌ پێشتر فۆرم پڕئه‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر مرد پارچه‌كانی‌ له‌شی‌ گورچیله‌ دل.... هه‌موی‌ ئه‌به‌خشێ‌. لای‌ ئێمه‌ش ووشه‌ی‌ كوردوستانیان لێكردوین به‌خوا ئه‌بێت هه‌مو مرۆڤه‌كان ببین به‌سوته‌مه‌نی‌ بۆ ناوو عه‌له‌می‌ كوردستان. (..) .كه‌ من خاوه‌ نی‌ عه‌ رزو ناموسی‌ خوم نه‌ بم كه‌ ركوك به‌ من چی‌؟
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, August 07, 2008
كاردۆ
 حه‌ز ئه‌كه‌م هه‌مووی‌ دڵسۆزێكی‌ كورد و كوردستان ئه‌وه‌ باش بزانن كه‌ كه‌ركووك هی ئێمه‌ نیه‌,ته‌نانه‌ت بستێكی‌ خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش هی‌ ئێمه‌ نیه‌.ئێسته‌ هه‌مووتان ده‌پرسن بۆ؟له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ خۆمان كێین؟وڵاتێك ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ له‌ گه‌وره‌وه‌ بۆ بچوك فایلیان هه‌بێت كه‌ سه‌ر به‌ موخابه‌راتی‌ بێگانه‌ بوون؟!!وڵاتێك كه‌ لێپرسراوانی‌ له‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سی‌ نه‌شیاو پێك هاتوون كه‌ هیچ له‌ ده‌سه‌ڵاتداری‌ نازانن و ناشیانه‌وێ‌ هیچ فێر ببن؟!!ئێسته‌ش وه‌ك ئه‌و هاوڵاتیه‌ بێ‌ هه‌ست و بێ‌ ئاگایانه‌ هه‌ڵس كه‌وت ده‌كه‌ن كه‌ ماڵی‌ حكومه‌ت خواردن به‌ئازایه‌تی‌ ده‌زانن و شانازی‌ پێوه‌ ده‌كه‌ن.براكانم ئێمه‌ هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ نابه‌رپرسیار ڕاده‌هێنراوین كه‌ له‌ ڕاستیدا پاساوی‌ هه‌یه‌ ئه‌ویش نه‌خوێنده‌ورای‌ نه‌وه‌ی‌ پێشووه‌,به‌ هه‌ر حاڵ ئه‌م كێشه‌یه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ ڕابردووه‌ و كه‌س ناتوانێت بیگۆڕێت.به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ مناڵی‌ وا ڕاهاتووین خۆ ئێسته‌ له‌ چاك خراپ تێده‌گه‌ین,ئێسته‌ ئه‌زانین ئه‌و شتانه‌ی‌ فێر كراوین كامه‌یان خراپه‌ و كامه‌یان چاكه‌,ئه‌ی‌ بۆ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ ناده‌ین خۆمان بگۆَرین؟!!چاوه‌ڕێی‌ چی‌ ئه‌كه‌ن؟ جێناوی‌ ئێمه‌ به‌كار ده‌هێنم له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ پێم وایه‌ ده‌سه‌ڵات هه‌ڵقوڵاوی‌ میلله‌ته‌ وله‌ یه‌ك جیا نین و هه‌ر كاتێك میلله‌ت باش بوو ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتیش باش ده‌بێت و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌, هاوڵاتیه‌ك كه‌ به‌ر ده‌رگا وبه‌ردوكانه‌كه‌ی‌ وكۆڵانه‌كه‌ی‌ پاك ڕاناگرێت,ڕێزی‌ دراوسێكه‌ی‌ ڕانگرێ‌,بۆ په‌یداكردنی‌ پاره‌ هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی‌ خراپ ده‌گرێته‌به‌ر, درۆ بووه‌ به‌ به‌شێك له‌ كلتوری‌ و هیچ هه‌ڵس و كه‌وتێكی‌ به‌ پێی‌ یاسا و ڕێسا نیه‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌م هه‌ڵس وكه‌وتانه‌شی‌ دنیایه‌ك گیر وگرفت دروست ده‌كات بۆ خۆی‌ و كۆمه‌ڵگا و خۆی‌ به‌ به‌رپرسیار نازانێت ئیتر كاتێك ئه‌و یان كوڕه‌كه‌ی‌ ئه‌و ده‌بێته‌ ده‌سه‌ڵاتدار چاوه‌ڕێی‌ چی‌ لێ ده‌كه‌یت!!!نه‌خێر نه‌ كه‌ركوك هی ئێمه‌یه‌ و نه‌ كوردستان.كه‌ركووك و كوردستان هی كه‌سانێكه‌ كه‌ به‌ ڕاستی‌ ڕێزی‌ بگرن و له‌ هه‌موو كێشه‌یه‌ك بیپارێزن,كورد پێویست ناكات جارێ‌ خه‌می‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك بخوات,كورد ئێسته‌ پێویسته‌ خه‌می‌ په‌روه‌رده‌ی‌ خۆی‌ و نه‌وه‌كانی‌ بخوات و هه‌ر كات توانی‌ بكه‌وێته‌ سه‌ر ڕاست ئه‌وا نه‌ك هه‌ر كه‌ركوك به‌ڵكو موسڵ و به‌دره‌ و جه‌سسان و بگره‌ هه‌موو كوردستانی‌ گه‌وره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ژێر ده‌ستی‌.
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, August 07, 2008
مير ئازاد
 كه‌ركوك به‌من چی‌؟ وه‌زعی‌ ئاوو كاره‌باو به‌نزین زۆر خۆشه‌؟ باوه‌ڕتان هه‌بێت نه‌یه‌ته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێم باشتره‌، چونكه‌ به‌ر‌هه‌مه‌كه‌ی‌ بۆ میلله‌ت نییه‌ به‌ڵكو بۆ مه‌سئوله‌كانه‌، هیوادارم سلێمانیش بچێته‌وه‌ سه‌ر به‌غداد، چونكه‌ میلله‌ت قازانج ئه‌كات، جاران سه‌دامێك بوو ئێستا هه‌مووی‌ سه‌دامه‌
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, August 06, 2008
ئه‌زموون
 ڕۆژی (22/7/2008) ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی عێراق له‌ ده‌نگدانێکی نهێنیدا پرۆژه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقی په‌سه‌ند کرد. هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌بێ ڕۆژی (1/10/2008) له‌ هه‌موو پارێزگاکانی عێراق ، به‌ کوردستانیشه‌وه‌ ، بکرێ و، ئه‌نجوومه‌نی نوێی شاره‌کان له‌ لایه‌ن خه‌ڵکییه‌وه‌ ده‌ستنیشان بکرێن. جۆرج بۆشی سه‌رۆکی ئه‌مریکا و ئیداره‌که‌ی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ کاتی خۆیدا ده‌که‌نه‌وه‌. به‌ڵام مادده‌ی (24)ی ئه‌و یاسایه‌ قه‌یرانێکی گه‌روه‌ی له‌ کوردستان دروست کردووه‌ و ، سه‌رانی کورد بۆ گفتوگۆ له‌ سه‌ر ئه‌و مادده‌یه‌ چوونه‌ته‌ شاری به‌غداد و زنجیره‌یه‌ک گفتوگۆیان له‌ گه‌ڵ یه‌کتر و سه‌رۆکایه‌تی حیزبه‌ سیاسییه‌کانی عێراق و حکومه‌تی نوری المالکی ئه‌نجام داوه‌ ، به‌ڵام تیادا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانه‌کان. دوای ده‌رچوونی ، یاساکه‌ ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار کراوه‌ بۆ ناساندنی، به‌ڵام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق به‌ ڤیتۆیه‌ک یاساکه‌ی وه‌ستاند و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی کرده‌وه‌ بۆ زیاتر گفتوگۆ کردن له‌سه‌ری و گۆڕینی هه‌ندێک خاڵ و به‌ند تیایدا. کاردانه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر یاسایه‌که‌ هاتنه‌ ناو شه‌قامه‌کان بوو له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ و ، له‌ شاری که‌رکوکیش که‌ مادده‌که‌ په‌یوه‌ندی به‌وێوه‌ هه‌یه‌ ، خۆپیشاندان کرا و به‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ ناو خه‌ڵکه‌که‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر کوژران و بریندار بوون و ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌شه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ره‌کان کرا. دوای چه‌ندین دانیشتنی سه‌رکردایه‌تی کورد له‌ به‌غداد ، به‌رده‌وام قه‌یرانه‌که‌ هه‌ر ماوه‌ و ، سه‌رانی کورد چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر بکات ، به‌ڵام زۆرێک له‌ په‌رله‌مانتاره‌کان له‌ پشووی هاوینن و ، جار بۆ جار گفتوگۆکه‌ دوا ده‌خرێ. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رانی کورد کورد له‌ به‌غداد بێ ئه‌نجام ، وه‌زیری به‌رگری عێراق سه‌ردانی که‌رکوکی کرد تا ئاماده‌کاری بکات بۆ جێگیر کردنی دوو یه‌که‌ی سه‌ربازی که‌ به‌ پێی بڕگه‌ی (3)ی مادده‌ی (24)ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ شاری که‌رکوک. مانه‌وه‌ی یاساکه‌ ، به‌ تایبه‌تی مادده‌ی (24) بێ گۆڕانکاری قه‌یرانێک گه‌وره‌ بۆ پارتی و یه‌کێتی دروست ده‌کات ، چونکه‌ یاساکه‌ داوا ده‌کات هێزی چه‌کداری حیزبه‌کان له‌و شاره‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و شوێنه‌ گشت و حکومییه‌کان چۆل که‌ن. ئه‌وه‌ش مانای وایه‌ ده‌بێ هێزه‌کانی پارتی و یه‌کێتی له‌ که‌رکوک بچنه‌ ده‌ره‌وه‌. چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی له‌ که‌رکوک و چه‌سپاندنی مادده‌ی (24) مردنی حه‌تمی مادده‌ی (140)ه‌ که‌ سه‌رانی کورد هه‌موو هیوایه‌کیان پێی بوو و ، سیاسه‌تی خۆیان له‌و شاره‌ له‌سه‌ر بنیات نابوو. من وه‌ک خۆم پێم وایه‌ مادده‌ی (140) مرد و ، سه‌ره‌تای هاتنه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراقه‌ بۆ کوردستان. به‌ تایبه‌تی که‌ تورکیا و ئێران و سوریا جارێکی تر سه‌ریان ناوه‌ته‌وه‌ به‌ یه‌که‌وه‌ بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و ، به‌هێز کردنه‌وه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ند و ، له‌بار بردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی کورد. سه‌رانی کورد خۆشیان و میلله‌تی کوردیان به‌و سیاسه‌ته‌ی له‌ که‌رکوک پیاده‌یان کرد خسته‌ به‌ر مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ و ، نه‌یانتوانی متمانه‌ی پێکهاته‌کانی شاری که‌رکوک به‌ده‌ست بێنن. هۆکاری ئه‌وه‌ش زۆره‌ ، له‌وانه‌ ئه‌و توندوتیژییه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی گونده‌ عه‌ره‌به‌کانی ده‌وروپشتی که‌رکوک ڕۆژانه‌ ده‌ینوێنن و ، تا ئێستا به‌ هه‌زاران منداڵ و هه‌نج و پیریان به‌ ناوی ئیرهابه‌وه‌ لێگرتوون. له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ سیاسه‌تێکه‌ ئامانج لێی ڕه‌ونانی عه‌ره‌به‌کانه‌ له‌ پارێزگای که‌رکوک. ده‌قی مادده‌ی (24): یه‌که‌م: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوک و قه‌زا و ناحیه‌کانی دوا ده‌خرێت تا کاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ ته‌واو ده‌بێ که‌ به‌ پێی بڕگه‌ی (4)ی لای خواره‌وه‌ کۆتایی دێت و ، بڕیاره‌کانی ئه‌نجوومه‌نی پاڕێزگا له‌ کاتی دواخستنه‌که‌دا به‌ سازان (ته‌وافوق) ده‌بێت له‌ نێوان پێکهاته‌ سه‌ره‌کییه‌که‌دا (عه‌ره‌ب - کورد - تورکمان) له‌و کاروبارانه‌ی له‌ مادده‌ی (2)ی یاسای (13)ی ساڵی (2008) و ، مادده‌ی (7)ی یاسای پارێزگاکانی ژماره‌ (21)ی ساڵی (2008). دووه‌م: ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان سێ پێکهاته‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ به‌ ڕێژه‌ی (32%) بۆ هه‌ر یه‌کێکیان (عه‌ره‌ب - کورد - تورکمان) دابه‌ش ده‌کرێت و ، (4%) بۆ دیانه‌کان ده‌بێت. مه‌به‌ست له‌ ده‌سه‌ڵاتیش هه‌موو ده‌زگا ئه‌منی و مه‌ده‌نییه‌کانه‌ که‌ په‌یوه‌ستن به‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ یان په‌یوه‌ست نین و ، له‌وانه‌ش سێ پله‌ سیادییه‌که‌ (سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌ن و ، پارێزگار و ، جێگری پارێزگار). هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌کانی سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌ن و وه‌زیفه‌ گشتییه‌کانیش به‌ پله‌ جیاوازه‌کانیانه‌وه‌. سێیه‌م: دۆسییه‌ی ئاسایشی پارێزگاکه‌ ده‌درێته‌ ده‌ست ئه‌و یه‌که‌ سه‌ربازییانه‌ی له‌ باشور و ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌ ده‌هێنرێن و ده‌خرێنه‌ بری ئه‌و یه‌که‌ سه‌ربازییانه‌ی ئێستا له‌وێ هه‌ن. ئه‌ویش له‌ ماوه‌ی دروست کردن و ده‌ست به‌کاربوونی لیژنه‌کانی هه‌ڵبژاردندا ده‌بێ ، تا به‌ ئازادی کاری خۆیان بکه‌ن. ده‌بێ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی سه‌ر به‌ حیزبه‌کان له‌وێ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌. چواره‌م: لیژنه‌یه‌ک بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌و ئه‌رکانه‌ دروست ده‌کرێ که‌ له‌ بڕگه‌ی (2)ی سه‌ره‌وه‌ و (5)ی خواره‌وه‌دا هاتووه‌ و ، له‌ هه‌ر پێکهاته‌یه‌ک چوار که‌س ده‌بنه‌ ئه‌ندام تیایدا و ، دووان له‌وانه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بن و ، یه‌ک ئه‌ندامیش له‌ دیانه‌کان ده‌بێت. بڕیاری لیژنه‌که‌ش به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌بێت و ، ده‌بێ حکومه‌تیش تیایدا به‌شدار بێت و سه‌رۆکی وه‌زیران خۆی دیاری ده‌کات و ، له‌ نێوانیاندا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پلاندانان و ناوخۆ (جنسیه‌) ده‌بێت و ، به‌ سه‌رپه‌رشتی دوو نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و زانکۆی عه‌ره‌بی ده‌بێت و ، ئه‌رکه‌که‌شیان پشت گرتن و ئامۆژگاری و ڕێنمایی و چاودێرییه‌. دروست کردنی لیژنه‌که‌ و ده‌ست به‌کاربوونی ڕۆژی (1/10/2008) ده‌بێت. پێنجه‌م: ئه‌رکه‌کانی لێژنه‌که‌: 1. شێوازی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات که‌ له‌ بڕگه‌ی (2)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه‌. 2. دیاری کردنی ئه‌و ته‌جاوزانه‌ی له‌ دوای (4/9/2003)ه‌وه‌ کراوونه‌ته‌ سه‌ر موڵکی گشی و تایبه‌ت و خه‌ڵکی له‌ چوارچێوه‌ی پارێزگاکه‌دا. 3. ئه‌م لیژنه‌یه‌ پێشنیاره‌کانی خۆی بۆ کۆمیسیۆنی بێلایه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌رز ده‌کاته‌وه‌ تا له‌به‌ر ڕۆشنایی کاره‌کانی ئه‌وه‌وه‌ ده‌فته‌ری هه‌ڵبژاردن دروست بکرێ یان نوێ بکرێته‌وه‌. 4. هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوک دوای به‌رزکردنه‌وه‌ی پێشنیار و کاره‌کانی لیژنه‌که‌ ئه‌نجام ده‌درێ که‌ به‌رز ده‌کرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجوومه‌ن نوێنه‌ران و ، کات و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش ئه‌نجوومه‌ن دیاری ده‌کات. شه‌شه‌م: حکومه‌تی فیدرال پێداویستی ئاسایش و خه‌رجی لیژنه‌که‌ دابین ده‌کات. حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ست هاته‌ به‌رده‌م لیژنه‌که‌ یان لیژنه‌که‌ دروست نه‌کرا یان به‌ربه‌ست هاته‌ به‌رده‌م پێشنیاره‌کانی ، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی پارێزگا ده‌کرێ به‌ ڕێژه‌ی (10) کورسی بۆ هه‌ر یه‌ک له‌ پێکهاته‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ و ، (2) کورسیش ده‌درێ به‌ که‌مایه‌تییه‌کان. کات و به‌رواری ئه‌وه‌ش له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ دیای ده‌کرێ و ناکه‌وێته‌ دوای (31/12/2008). هه‌شته‌م: له‌ لێکدانه‌وه‌ و چه‌سپاندندا ئه‌م مادده‌یه‌ یه‌کپارچه‌یه‌ و جیاناکرێته‌وه‌ و ، کا ر به‌ هیچ ده‌قێک ناکرێت که‌ له‌ گه‌ڵیدا دژ بوه‌ستێته‌وه‌.
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, August 06, 2008
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -7- په‌ڕه‌
1234567
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
   

دوانگه‌کانی تر:‌
 
ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ هه‌رێم
جیابونه‌وه‌ و كه‌رتبونی‌ حیزبه‌كان
دو ئیداره‌یی‌
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
ئازادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌
هه‌ڵه‌بجه‌...
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌...
فڕۆكه‌وانی‌ هه‌ڵهاتو...
حیزب و كۆنتڕۆڵكردنی‌ سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان
18 ساڵه‌ی‌ راپه‌ڕین
یه‌ك ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
ته‌نگژه‌كانی‌ ناو یه‌كێتیی‌‌و هه‌ڵبژاردن
روداوه‌كه‌ی‌ ئوتێل سۆما
هه‌ڵبژاردن و لیستی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان
به‌ قاچاخ بردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم!؟
سوپای‌ عێراق و پێشمه‌رگه‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ هه‌رێم
وه‌ڵامی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ چوار حیزبه‌كه‌
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
هه‌ڵوێستی‌ چوار حیزبه‌كه‌
تۆپباران...
كردنه‌وه‌ی‌ TRT6 له‌ توركیا
هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ بارزانی‌ ‌و تاڵه‌بانی‌
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی
ونبونی‌ تاوانبارێكی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌
وتاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
توركیا و هه‌رێمی‌ كوردستان
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێم
كورسییه‌كانی‌ كورد له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا
كوشتنی‌ رۆژنامه‌نوسان
توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر ژنانی‌ كورد
یه‌كی ئایار
ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ ئیسناد‌و لێدوانی‌‌ لێپرسراوانی‌ كورد
بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان
رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق:
بۆچی‌ بودجه‌مان په‌سه‌ند نه‌كرد؟
له‌ چاوه‌ڕوانی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم دا
كورد و عێراقی‌ داهاتو
"ره‌گ" و دامه‌زراندنی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ ئۆپۆزسیۆن
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
كێشه‌ی‌ خانه‌قین، عه‌سكه‌رییه‌، یان سیاسی‌ و ده‌ستوورییه‌؟
گۆڕان و ئاینده‌
كورد و 5 ساڵ ئه‌زموون له‌ به‌غدا
سێ‌ ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
كێشانه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پارێزگای‌ دیاله‌
ئه‌ركی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ عه‌ره‌ب‌و توركمانی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان
به‌رنامه‌ی سیاسیی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
كورد‌و هاوپه‌یمانێتی‌ له‌ به‌غدا
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
په‌كه‌كه‌‌و...رفاندنی‌ گه‌شتیاران
به‌رپرسان و تیرۆر له‌ سلێمانی‌
ئه‌گه‌ریی‌ لێدانی‌ ئێران و.. پرسی‌ كورد
به‌ڵێنی‌ سه‌ركرده‌ عه‌ره‌به‌كان بۆ كورد
ناكۆكییه‌كان و متمانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
كۆتایی‌ هاتنی‌ گرژی‌ و ئاڵۆزیه‌كان‌
پێشمه‌رگه‌
هێزێكی‌ نیزامی‌ یان میلیشیا
میدیای‌ چه‌واشه‌
داوای كورد بۆ گۆڕینی پێشنیازه‌كانی دیمستۆرا
به‌ده‌په، ‌حیزبێكی‌ نوێی‌ كوردی‌
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و وه‌به‌رهێنانی‌ بیانی‌
یاسای‌ هه‌ڵبژاردن، سازش یان ده‌ستكه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان
نوێنه‌رانی‌ كورد و یاسای‌ هه‌ڵبژاردن
كورد و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و مادده‌ی 140
بۆچی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ نه‌درا به‌ گۆڕان؟
نه‌وتی كوردستان
پرسی به‌رهه‌مهێنان و ئاكامه‌كانی
متمانه‌ به‌خشین به‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
جیابوونه‌وه‌‌و ناكۆكی‌ حیزبه‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێران
سستبونی‌ په‌رله‌مان
یه‌كگرتوو.. ئه‌زموونی‌ حیزبێكی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان
كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
چاودێریی‌ دارایی‌ ‌و ماده‌ی‌ 11
هاوڵاتیبون له‌ هه‌رێمدا
حیزب.. حوكمڕانی‌
هه‌ڵوێستمان له‌ به‌غدا و كه‌ركوك
پشێوی سنوره‌کانی هه‌رێم
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و مافی‌ هاوڵاتیبون
ساڵێك له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
په‌رله‌مانی‌ نوێ‌
دوای 20 ساڵ له‌ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌
قۆناغێكی‌ نوێ‌ له‌ حوكمڕانی‌ هه‌رێم
كابینه‌ی‌ نوێ و گۆڕانی‌ روكه‌ش
هه‌ڵبژاردن و ساخته‌كاری‌
حه‌ڤده‌ ساڵ‌ ته‌مه‌نی‌ راپه‌ڕین‌ و حوكمڕانی‌ خۆماڵی‌
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
توركیا له‌شكركێشی‌ و کشانه‌وه‌... ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
داپڵۆسینی‌ لایه‌نگران‌و هه‌وادارانی‌ گۆڕان
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌نێوان توركیا‌ و په‌كه‌كه‌دا
كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان نایانه‌وێت بكرێنه‌ بانگه‌شه‌ی‌ حیزبه‌كان
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194
باڵی‌ ریفۆرم پشتیوانی‌ لیستی‌ گۆڕان ده‌کات
گۆڕینی ئاڵای عیراق
كورد و هێماكانی ئاڵای نوێ
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
هاوپه‌یمانێتییه‌ نوێیه‌كان و كارته‌كانی ده‌ستی كورد!
په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستور
گه‌نده‌ڵی له‌ كوردستان
ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و پرسی بنبڕكردنی
پێشێلكردنی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
دانانه‌وه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانی ‌سیستمی‌ سیاسیی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
ده‌ركردنی‌ كادرانی‌ یه‌كێتی‌
ده‌رباره‌ی‌ مادده‌ی‌ 140 وتیان...
پارله‌مان و كاندیدی‌ نوێ
كورد‌ و ناوه‌ند
سه‌ره‌تاكانی‌ قه‌یران
هێرشه‌كان بۆسه‌ر "لیستی‌ گۆڕان"...!
پارله‌مان و یاسا، سنوره‌كانی ئازادی رۆژنامه‌وانی له‌ كوردستان
كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان
روونیی له‌ دابه‌شكردن و خه‌رجكردنیدا
كۆڕه‌و وزه‌یه‌ك بۆ گۆڕان
نه‌وتی كوردستان و كێشمه‌كێشمی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا
   

Sbeiy.com © 2007-2009 All rights reserved    
خواردنی‌ بنێشت هۆكارێكه‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ مێشك به‌کارهێنانی حه‌پی‌ به‌هێزكردنی‌ ماسولكه‌و توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌رو عێراق له‌ ساڵی‌ 2013دا ده‌توانێت به‌ ته‌واوه‌تی‌ وزه‌ی‌ كاره‌با دابین بكات په‌یامنێرانی‌ بێسنور: له‌ماوه‌ی‌ جه‌نگی‌ عێراقدا 230 رۆژنامه‌نوس كوژراون به‌غدا: له‌ئاکامی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌دا، 22 که‌س کوژران و برینداربون هه‌رێمی کوردستان: ئه‌نجامی‌ خولی‌‎ ‎دوه‌می ئه‌زمونه‌ گشتییه‌كانی‌ ‏قۆناغی ئاماده‌یی راگه‌یه‌نرا‏ په‌رله‌مانتار‌و پسپۆڕێكی‌ یاسایی‌ كورد، نه‌خشه‌ رێگایه‌كی‌ یاسایی‌ ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق ده‌کات پاش 20 رۆژ له‌زیندانی کردنی، فه‌رمانی‌ لێبوردن بۆ بورهان حه‌مه‌خان ده‌ركراو ئازاد ده‌كرێت سۆران: له‌روداوێکی نادیاردا، ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن 18 ساڵ کوژرا ئاژانسی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ نیگه‌رانه‌ له‌ چالاكییه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ ئێران له‌مانگی رابردودا، نزیكه‌ی 56 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی عێراق هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ‌كراوه‌ میسر: به‌رادعی‌ داوا‌ له‌هاوڵاتییان ده‌کات بایكۆتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارله‌مان بکه‌ن عێراق: به‌هۆی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ پارێزگاری واست له‌سه‌ر كارلابرا عه‌لاوی‌ پێشبینی‌ ده‌كات مانگی‌ داهاتو حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت به‌رپرسی نوسینگه‌ی خانه‌قینی رێكخراوی به‌در بۆ (سبه‌ی): پێویسته‌ هێزی هاوبه‌ش له‌ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌کان جێگیر بكرێت