(سبه‌ی):
پاش راکێشانی تیروپشکی جامی جیهانی 2010ی ئه‌فریقای باشور راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده به‌شداره‌کان بیروبۆچونیان ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژارده‌کانیان له گروپه‌کاندا جیاوازه.
دوێنێ هه‌ینی له شاری کیپ تاونی ئه‌فریقای باشوری رێکخه‌ری مۆندیالی داهاتو تیروپشک بۆ هه‌ر 32 هه‌ڵبژارده به‌شداره‌که‌ی مۆندیال راکێشرا، لای خۆیه‌وه ریمۆن دۆمینیکی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: "له کۆمه‌ڵه‌یه‌کداین که ئه‌رکه‌که‌مان ئاسان نییه".
دۆمینیک که هه‌ڵبژارده‌که‌ی له‌کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌مدایه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌فریقای باشور و مه‌كسیك و ئۆرۆگوای، راشیگه‌یاند: "بێگومان یاریکردن به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی رێکخه‌ری مۆندیال قورسه، که له‌نێو هانده‌ران و یاریگای خۆیدایه، پێموایه ئه‌رکه‌که‌مان قورس ده‌بێت".
له‌لایه‌کی دیکه‌وه مارادۆنای راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین که‌به‌هۆی سزادانی له‌لایه‌ن فیفاوه به‌شداری ئاهه‌نگی تیروپشکه‌که‌ی نه‌کرد وتی: "پێموانییه هه‌ڵبژارده‌ی بێهێز له مۆندیالدا هه‌بێت، چونکه ئه‌وه‌ی گه‌یشتوه‌ته دوایارییه‌کان هه‌مویان به‌هێزن".
سه‌باره‌ت به تیروپشکه‌که‌ش که‌له‌کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌مدان له‌گه‌ڵ كۆریای باشور و نێجیریا و یۆنان، رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ش رکابه‌رمانن، به‌ڵام باوه‌ڕم به یاریزانه‌کانم هه‌یه‌و هه‌ڵبژارده‌که ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆی".
به‌ڕازیل و به‌ڕازیل له یه‌ک کۆمه‌ڵه‌دان
له هه‌مان کاتدا کارلۆس دۆنگای راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل که‌له کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌مدایه له‌گه‌ڵ كۆریای باكور و كۆتدیڤوار و پورتوگال، وتی: "گروپێکی قورسه‌و ئه‌رکه‌که‌شمان زه‌حمه‌تده‌بێت، به تایبه‌ت هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال که چه‌ندین یاریزانی به‌توانایان هه‌یه".
وتیشی: "یاریمان به‌رامبه‌ر پورتوگال وه‌ک یاری به‌ڕازیل و به‌ڕازیل وایه، که پورتوگال به به‌ڕازیلی ئه‌وروپا ناسراوه".
هاوکات کارلۆس کیرۆشی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال رایگه‌یاند: "یاری یه‌که‌ممان که به‌رامبه‌ر کۆتدیڤواره یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بێت، گه‌ر بیبه‌ینه‌وه یارییه‌کانی ترمان به‌رامبه‌ر کۆریای باکور و به‌ڕازیلیش ده‌به‌ینه‌وه".
کاپیلۆ له گروپه‌که‌ی رازییه
فابیۆ کاپیلۆی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را که‌له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و جه‌زائیر و سلۆڤینیا له کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدان، وتی: "تا راده‌یه‌ک گروپه‌که‌مان باشه، پێشتریش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و سلۆڤینیا له خاکی خۆمان یاریمان کردوه‌و بردومانه‌ته‌وه، هه‌ردوکیان ئاستیان باشه‌و به‌ڵام ئه‌مجاره له ئه‌فریقا یاری ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها جه‌زائیریش هه‌ڵبژارده‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوه".
له‌لایه‌کی دیکه‌وه دیل بۆکسی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا که‌له گروپی هه‌شته‌مدان له‌گه‌ڵ هندۆراس و چیلی و سویسرا، رایگه‌یاند: "ئه‌و هه‌ڵبژاردانه به‌هێزن و یاریکردن به‌رامبه‌ریان تاراده‌یه‌ک قورسه، به‌ڵام پێویسته چاومان له‌سه‌ر قۆناغی یه‌که‌م بێت و سه‌ربکه‌وین بۆ قۆناغی داهاتوی پاڵه‌وانێتییه‌که".
هاوکات مارچیلۆ لیپیی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ئاشکرایکرد، که دودڵه له‌وه‌ی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌که‌ی له گروپه‌که‌یان بترسن.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای پاڵه‌وانی مۆندیالی رابوردو له کۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌مدایه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌کانی نیوزله‌ندا، پاراگوای و سلۆفاكیا.