|
میسی گه‌ڕایه‌وه به‌رشه‌لۆنه و ئه‌مشه‌و یاری ناكات
|
|
|
سبه‌ی
دوای كۆتایی هاتنی جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵی زاینی ئه‌مڕۆ 2-1-2010 (لیۆنێل میسی)ئه‌رجه‌نتینی و خاوه‌ن 13 نازناوی تاكه كه‌سی له وه‌رزی رابردودا له رێی فرۆكه خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆینس ئایرسه‌وه گه‌ڕایه‌وه شاری به‌رشه‌لۆنه‌و كۆتایی به پشوه درێژه‌كه‌ی هێنا كه له لایه‌ن گواردیۆلای راهێنه‌ره‌وه به مه‌به‌ستی ره‌وانه‌وه‌ی ماندوێتی پێدرابو،هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌م یاریزانه به فڕۆكه‌خانه‌ی شاری به‌رشه‌لۆنه له لایه‌ن ژماره‌یكی زۆر له هه‌وادارانیه‌وه پێشوازی لێكرا،شایانی باسه هه‌ر به‌هۆی ئه‌و پشوه زۆره‌ی كه پێدرابو ئه‌مشه‌و (میسی) له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤیاڕیاڵ ئاماده نابێت و له نێو هانده‌رانی كه‌ته‌لۆنیدا ته‌ماشای ئه‌و یاریه ده‌كات.
Saturday, January 02, 2010
|
|
|
|