(سبه‌ی):
زه‌نگی یه‌که‌م جه‌نگی ئه‌م وه‌رزه‌ی کلاسیکۆ یه‌کشه‌ممه 29/11/2009 سه‌عات 9ی شه‌و به کاتی هه‌رێمی کوردستان له یاریگای کامپ ن‌و لێده‌درێت، که به ملیۆنان له هانده‌رانی تۆپی پێ و کلاسیکۆ له جیهاندا چاوه‌ڕێی ده‌که‌ن
یارییه‌که له میانی هه‌فته‌ی 12ی خولی لالیگای ئیسپانی بۆ وه‌رزی 2009/2010 به ناوبژیوانی ئه‌لبێرتۆ ناڤارۆ ئه‌نجامده‌درێت، پێش ده‌ستپێکردنی ئه‌و یارییه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابوردو له هه‌فته‌ی رابوردوی خوله‌که‌دا پاش یه‌کسان بونی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تله‌تیک بلباو پێشه‌نگی ریزبه‌ندی له‌ده‌ستداو به 27 خاڵ 8 بردنه‌وه‌و سێ یه‌کسان بون له‌پله‌ی دوه‌مدایه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له هه‌فته‌ی 11دا پاش بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی راسینگ سانتاندێر به گۆڵێکی هیگواین، توانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ لوتکه‌ی ریزبه‌ندی به کۆکردنه‌وه‌ی 28 خاڵ له 9 بردنه‌وه‌و یه‌کسان بون و دۆڕانێک پله‌ی یه‌که‌می گرتوه.
له وه‌رزی رابوردوشدا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌هۆی پێکانی زۆربه‌ی یاریزانه‌کانی هه‌ردویارییه‌که‌ی کلاسیکۆی دۆڕاند، یاری چون به ئه‌نجامی 2-0 و یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش 6-2 دۆڕاندی.
له‌م وه‌رزه‌شدا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید 275 ملیۆن یۆرۆی له کڕینی یاریزانی نوێ‌دا خه‌رجکردوه، له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ریکاردۆ کاکا، له‌ویاریه‌شدا رۆناڵدۆ پاش چاکبونه‌وه‌ی له پێکانه‌که‌ی به‌شداری ده‌کات، له‌هه‌مان کاتدا یاریکردنی هه‌ردویاریزانی به‌رشه‌لۆنه میسی و ئیبراهیمۆڤیچ له‌ویارییه‌دا یه‌کلانه‌بۆته‌وه.
یانه‌ی شاهانه ده‌یه‌وێ پارێزگاری له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خۆی بکات و تۆڵه‌ی یارییه‌کانی وه‌رزی رابوردوی لێبکاته‌وه، هاوکات یانه‌ی که‌ته‌لۆنی هه‌وڵده‌دات لوتکه‌ی ریزبه‌ندی وه‌ربگرێته‌وه‌و بیه‌سه‌لمێنێت که بۆندی خه‌یاڵی کڕینی یاریزانانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید کاریگه‌ری کارله یانه‌که‌ی ناکات.
مێژوی کلاسیکۆ
مێژوی یاری كلاسیكۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1902ی سه‌ده‌ی بیست، له یه‌كه‌م یاری ئه‌م دو یانه‌یه‌دا كه له جامی ئیسپانیادا به‌ڕێوه چو له رێكه‌وتی 24-5-1902 یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه توانی به ئه‌نجامی 3-1 یاریه‌كه بباته‌وه.
ململانێی كلاسیكۆ كه نازناوی یاری نێوان به‌رشه‌لۆنه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و ریاڵ مه‌دریدی هه‌رێمی كاستێیانۆیه نه‌ك له ئیسپانیدا به‌ڵكو جیهانی پێوه گیرۆده بوه، ئه‌ویش به‌هۆی سه‌ختی و ركابه‌ری ئه‌م دو یانه‌یه له یاری تۆپی پێ و ئه‌و ره‌هه‌نده سیاسییه‌ی كه له پشت ئه‌م یارییه‌وه‌یه چونكه هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا پێی وایه هه‌رێمه‌كه‌یان سه‌ر به ئیسپانیا نیه و وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی كیشوه‌ری ئه‌وروپایه، بۆیه دروستبونی بارگرژیه‌كان له یاری ئه‌م دو یانه سه‌رسه‌خته‌دا وایكردوه روبه‌روبونه‌وه‌كه‌یان نازناوی كلاسیكۆی پێبه‌خشراوه، هه‌روه‌ها به دێربی جیهان داده‌نرێت به‌وه‌ی نیوه‌ی جیهان هانده‌ری لایه‌كیانه و نیوه‌كه‌ی دی هانده‌ری ئه‌وی تریانه، جگه له‌مانه‌ش به‌رشه‌لۆنه له دروشمی یانه‌كه‌یاندا به راشكاوی په‌یامی خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه یانه ركابه‌ره‌كانیان به تایبه‌تیش ریاڵ مه‌درید، كه له پێش كاتی ده‌ستپێكردنی هه‌موو یارییه‌كیدا و پاش ته‌واوبونی یاریه‌كه به ده‌نگێكی به‌رز ده‌ڵێن: ( ئێمه رۆڵه‌ی كه‌ته‌لۆنیاین، به‌خێرهاتنی هه‌مو ئه‌و گه‌ل و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه له باكورو باشور و خۆرهه‌ڵات و خۆرئاواوه دێنه ماڵمان، به‌ڵام ماڵئاوایكردنمان له‌و میوانه به خۆشی ئێمه و خه‌فه‌تی ئه‌وانه، چونكه دۆڕان له بیر و هزری رۆڵه‌كانماندا نیه، سه‌ركه‌وتن هه‌میشه بۆ ناوێكه، ئه‌ویش به‌رشه، به‌رشه، به‌رشه.....)، جگه له‌مه به‌رشه‌لۆنه‌ی پایته‌ختی كاتالۆنیا كه هه‌رێمێكی نیمچه سه‌ربه‌خۆی ئیسپانیایه‌و زمان‌و ئاڵا‌و سرودی نیشتمانی جیاواز له‌سرودی ئیسپانیای به‌ر له 80 ساڵ هه‌بو، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و ئاڵایه‌ی هه‌ڵبگرتایه سزاده‌درا به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی 46 ساڵی حوكمڕانی فرانكۆی دیكتاتۆر كه له‌ساڵی 1975دا مرد، فرانكۆی دیكتاتۆر یه‌كێك بو له‌وانه‌ی عه‌شقی تۆپی پێ بو، وای له گه‌له‌كه‌ی كردبو تۆپی پێیان خۆشبوێت، له‌ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دوه‌مدا ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ره‌كانی ده‌ستیان گرتبو به‌سه‌ر یانه‌كاندا، یه‌كێتییه‌كی تۆپی پێیان دامه‌زراند كه یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان (فیفا) ئیعترافی پێكرد‌و رۆژنامه‌یه‌كیان به‌ناوی رۆژنامه‌ی (ماركا) ده‌رده‌كرد كه بوه رۆژنامه‌ی ریاڵ مه‌دریدو له ئێستاشدا به‌رده‌وامه‌و به ناوبانگرتین رۆژنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه.
كاتێك هێزه‌كانی فرانكۆ به‌سه‌ر كۆمارییه‌كان له‌ساڵی 1939 سه‌ركه‌وتن، به‌رشه‌لۆنه‌یان ناچاركرد ناوی یانه‌كه له ئینگلیزییه‌وه بگۆڕێت بۆ ئیسپانی، هه‌روه‌ك راپۆرتی ده‌سته‌و ئه‌نجومه‌نه‌كانی یانه‌كه ده‌بوایه له‌جیاتی زمانی كه‌تالۆنیای قه‌ده‌غه‌كراو به‌زمانی ئیسپانی بنوسرانایه.
ئاڵای كه‌ته‌لۆنی كه ئاڵاكه‌ی زه‌رده‌و دو هێمای سوری تێدایه، قه‌ده‌غه‌كرا، سوپاكه‌ی فرانكۆ جۆسێب سانیۆلی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یان كه له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ناوخۆیی كه‌ته‌لۆنیاش بو، كوشت.له‌سه‌ره‌تای چله‌كانه‌وه هه‌مو سه‌رۆك یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه لایه‌نگری فرانكۆ بون. گاڵته‌جاڕییه‌كانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك له‌سه‌رۆكه‌كانی یانه‌كه له‌ژیانیدا یاری تۆپی پێی نه‌دیبو.
له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كه یانه‌ی خۆشه‌ویستی فرانكۆ بو هه‌مو یارییه‌كانی له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه په‌خش ده‌كرا‌و له‌هه‌مان كاتدا ماوه‌یه‌كی كه‌می ته‌له‌فزیۆنه‌كه درابوه به‌رشه‌لۆنه، ئه‌مه‌ش گرنگترین هۆكاری رقلێبونی به‌رشه‌لۆنه‌یه له ریاڵ مه‌درید.
جگه له‌مه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت خۆی وا پیشانبدات كه ته‌نها ركابه‌ری به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی نیه به‌ڵكو شای یانه‌كانی ئیسپانیایه به‌وه‌ی یانه‌یه‌كی شاهانه‌ییه و ئه‌مه‌ش وای كردوه چه‌ند ركابه‌رێكی دیكه‌ی بۆ دروست ببێت له وڵاتی ئیسپانیا وه‌ك یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو كه سه‌ر به هه‌رێمی باسكه و ئه‌م یانه‌یه‌ش وه‌كو كه‌ته‌لۆنیا به‌ڵام نه‌ختێك توند و سه‌ختتر پێیان وایه ده‌بێت له ئیسپانیا جودا ببن ، هه‌روه‌ها یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كه هاوسێی ریاڵ مه‌دریده بۆته دوژمنێكی له هه‌رێمی كاستێیانۆ ، واته هه‌مو ئیسپانیا ئاواته خوازه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ی شاهانه‌یی مه‌دریدیدا به‌ده‌ست بێنێت.
له‌گرنگترین دیارده‌ی زوڵملێكردنی به‌رشلۆنه له لایه‌ن مه‌دریدی شاهانه‌وه ئه‌وه‌بو كه‌یاریزانی ناوداری به‌رشلۆنه ئه‌لفردیۆ دی سیتفانیۆ ناچاركرا یاری بۆ ریاڵ مه‌درید بكات‌و سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه بكات بۆ بردنه‌وه‌ی پێنج نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
به درێژایی مێژوش هه‌ردو یانه 238 یارییان له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه‌کاندا کردوه، تیایدا به‌رشه‌لۆنه له 97 یاریدا براوه بوه‌و 405 گۆڵی له ریاڵ مه‌درید کردوه، له به‌رامبه‌ردا ریاڵ 90 یاری بردوه‌ته‌وه‌و 390 گۆڵی له به‌رشه‌لۆنه کردوه، 51 یاریش به یه‌کسان بون کۆتایی هاتوه.
له خولی ئیسپانیشدا به درێژایی مێژو158 یارییان پێکه‌وه کردوه، ریاڵ مەدرید لە 68 یاری براوە بوەو 262 گۆڵی لە بەرشه‌لۆنە تۆمار کردوە، لە بەرامبەردا بەرشه‌لۆنە لە 60 یاریدا براوە بوەو 243 گۆڵی تۆمار کردوە، 30 یاری نێوانیشیان به یه‌کسان بون کۆتایی هاتوه.
به درێژایی مێژو 26 یاریزان یارییان بۆ هه‌ردو یانه کردوه
• ئه‌لفریدۆ دی ستیڤانۆ که ئێستا سه‌رۆکی فه‌خری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده، ساڵی 1953 له یانه‌ی ریڤه‌رپلایتی ئه‌رژه‌نتینی- ه‌وه هاته یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ناچاریان کرد یارییان بۆ بکات و هێنایه ریزه‌کانی خۆیانه‌وه.
• دوای ئه‌ویش بێرند شوسته‌ری راهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید که سیشه‌ممه‌ی رابردو له پۆسته‌که‌ی دورخرایه‌وه له ساڵی 1980 له یانه‌ی کۆڵن- ی ئه‌ڵمانیاوه چوه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و تاکو ساڵی 1988 به‌رده‌وام بو، تیایدا 170 یاری بۆ کردن و 63 گۆڵیشی تۆمارکرد، پاشان بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ چوه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.
• یاریزانی دانیمارکی مایکڵ لاودرۆب له ساڵی 1989 و به راهێنه‌ری یۆهان کرۆیف چوه ریزه‌کانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، له ساڵانی 1991 تاکو 1994 سێ جار خولی ئیسپانی و خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپایان له یاریگای وێمبڵی له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا، دو جاریش له‌و یانه‌یه به باشترین یاریزانی ئیسپانیا ده‌ستنیشانکرا، دواتر‌و پاش ناکۆکی له‌گه‌ڵ کرۆیفی راهێنه‌ر بڕیاریدا بچێته یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدو له ساڵی 1994ه‌وه بۆ ماوه‌ی 2 وه‌رز په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مه‌له‌کیه‌وه کرد .
• هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی رۆمانیا جۆرج هاجی دوای مۆندیالی 1990 له یانه‌ی ستیوا بوخارست- ه‌وه هاته ریزه‌کانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدو دو وه‌رز یاری بۆ کردن، له‌و ماوه‌یه‌شدا 63 یاری و 20 گۆڵی بۆ یانه‌ی شاهانه تۆمارکرد، پاشان چوه یانه‌ی بریشیای ئیتاڵی و له دوای مۆندیالی 1994ه‌وه چوه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و 35 یاری و 7 گۆڵی له ماوه‌ی دو وه‌رزدا بۆ به‌رشه تۆمارکرد.
• یاریزانی ئیسپانی لویس ئینریکی ساڵی 1991 له یانه‌ی ریاڵ سپۆرتینگ خیخۆن- ه‌وه چوه ریزه‌کانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار دوچاری پێکان ده‌هات، 23 گۆڵی بۆ ریاڵ تۆمارکرد، پاش 5 ساڵ یاریکردن بۆ ریاڵ مه‌درید چوه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌و به ماوه‌یه‌کی که‌م خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی گونجاندو چوه دڵی هه‌وادارانی که‌ته‌لۆنیه‌وه‌و شاره‌ی کاپتنی پێبه‌خشرا، له ماوه‌ی 8 ساڵ یاریکردن بۆی 46 گۆڵی بۆ به‌رشه تۆمارکرد، له 10 / 8 / 2004 به یه‌کجاری وازی له یاریکردن هێناو ئێستاش راهێنه‌ری یانه‌ی دوه‌می به‌رشه‌لۆنه‌یه.
• هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی کامیرۆن ساموێل ئیتۆ ساڵی 1997 له یانه‌ی لیگانیس- ه‌وه په‌یوه‌ندی کرد به یانه‌ی شاهانه‌وه‌و سه‌ره‌تاش بۆ یانه‌ی دوه‌می ریاڵ مه‌درید یاری ده‌کرد، پاشان دوای ساڵێک به خواستن و بۆ ماوه‌ی وه‌رزێک چوه یانه‌ی ئیسپانیۆل، هه‌روه‌ها له ساڵی 2000ه‌وه به شێوه‌یه‌کی ره‌سمی په‌یوه‌ندی کرد به یانه‌ی ریاڵ مایۆرکاوه، دواتر‌و ساڵی 2004 به بڕی 24 ملیۆن یۆرۆ هاته ریزه‌کانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه.
• یاریزانی پێشوی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال لویس فیگۆ ساڵی 1995 له یانه‌ی سپۆرتینگ لشبونه‌و له ته‌مه‌نی 22 ساڵیه‌وه، پاش رکابه‌ریکردنی له‌گه‌ڵ یانه‌کانی پارماو یوڤی ئیتاڵی بۆ هێنانی بۆ ریزه‌کانیان چوه ریزه‌کانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، له‌گه‌ڵ به‌رشه‌ش 2 جار نازناوی خولی ئیسپانی له ساڵه‌کانی 1998 و 1999 به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها جامی مه‌لیکی ئیسپانی له ساڵ1996 و 1998، به‌ده‌ستهێنانی جامی سوپه‌ری ئیسپانی له ساڵی 1996، له هه‌مان کاتدا پاش ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی که‌ته‌لۆنی نیشانی‌دا بوه جێگای سه‌رنجی یانه گه‌وره‌کانی ئه‌وروپا به تایبه‌تیش یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ئه‌وه‌بو له 24/ 7 / 2000 و به بڕی 56 ملیۆن دۆلار هاته ریزه‌کانی یانه‌ی مه‌له‌کی، له یه‌که‌م ساڵی له‌گه‌ڵ ریال بۆ یه‌که‌م جار خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێناو له‌گه‌ڵ خولی لالیگای ئیسپانیش، ماوه‌ی 6 ساڵ له یانه‌ی شاهانه مایه‌وه‌و دواتر چوه یانه‌ی ئینته‌رمیلان و تا ئێستاش له‌و یانه‌یه به‌رده‌وامه له یاریکردن.
• ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیل رۆناڵدۆ ساڵی 1996 له یانه‌ی ئایندهۆڤن- ه‌وه په‌یوه‌ندی کرد به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه، پاش یاریکردنی بۆ ماوه‌ی ساڵێک چوه یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی، دواتر له ساڵی 2002ه‌وه چوه ریزه‌کانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدو ساڵی 2007 چوه یانه‌ی میلانی ئیتاڵی و ئێستاش به چوه ریزی یانه‌ی کۆرنسیانزی به‌ڕازیل.
• دواترین یاریزانیش که یاری بۆ هه‌ردو یانه کردوه، هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ ساڤیۆلایه، سه‌ره‌تاو له ساڵی 2001 له ته‌مه‌نی 19ساڵیه‌وه له یانه‌ی ریڤه‌ر پلایتی ئه‌رژه‌نتینی- ه‌وه هاته ریزه‌کانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، دواتر‌و به شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌کانی مۆناکۆی فه‌ره‌نسی و سیڤیلییه ئیسپانی کرد‌و له ساڵی 2006 گه‌ڕایه‌وه بۆ کامپ ن‌و، پاش ساڵێک یاریکردنیش، سه‌ربه‌ستانه هاته ریزه‌کانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.
• له یاریزانه‌کانی دیکه‌ش که یاریان بۆ هه‌ردو یانه کردوه، پیپێ سامیتر، لویس میاو، ئه‌لبێرت سێلادس، ئه‌لبێرتۆ، خوان گاسپارت که پێشتر سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بو، ئه‌لفۆنسۆ پیرێز و ریکاردۆ زامورا و لوسیان مۆله‌ر و چه‌ند یاریزانێکی دیکه.