(سبه‌ی):
جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له 18-12-2008دا پڕۆژه‌یه‌كی بۆ چاكسازی و جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت ئاماده‌كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی كه له كوردستانی نوێ‌وه وه‌رگیراوه:
"رێكخستنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و حزبه‌كان
(ی.ن.ك) به‌تایبه‌تی
له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروبار‌و ئیش‌و فه‌رمانی یه‌كترو چه‌سپاندنی حوكمی قانون‌و نه‌هێشتنی واسیته‌و مه‌حسوبیه‌ت‌و خزم خزمێنه
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ری ره‌نج‌و خه‌باتی پڕ له‌فیداكاری پێشمه‌رگه‌و حزبه شۆڕشگێڕه‌كان‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و خوێنی شه‌هیده نه‌مره‌كانه.
دیاره په‌یوه‌ندیه‌كی تایبه‌تیش هه‌یه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و حزبه شۆڕشگێڕه‌كان له‌سه‌ر بناغه‌ی سه‌ره‌تاكانی حكومڕانی سه‌رده‌م‌و به‌حوكمی قانونیشه‌وه، له‌سه‌ر بناغه‌ی خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و به‌دیهێنانی داخوازییه‌كانی كۆمه‌لانی خه‌ڵك، هه‌روه‌ك جیاوازیش هه‌یه له‌نێواندا وه‌ك دوو جۆر دامه‌زراوه‌ی لێك جیا به‌حوكمی جیاوازی ئه‌رك‌و فه‌رمانه‌كانیان‌و به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌له كاتێكدا حزب، هه‌ر حزبێك چه‌ند گه‌وره‌بێت، هه‌ر بۆ به‌شێكی خه‌ڵكه‌كه‌یه، كه‌چی حكومه‌ت بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه، به‌حوكمی ئه‌وه‌ش كه حكومه‌ت ده‌بێ به‌گوێره‌ی قانون‌و ده‌ستور‌و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵسوڕێت، كه‌چی حزب به‌گوێره‌ی بیر‌و باوه‌ڕی خۆی‌و به‌رنامه‌و په‌یره‌وی ناوخۆی خۆی هه‌ڵده‌سوڕێت، به‌حوكمی ئه‌وه‌ش كه حكومه‌ت ئه‌ركی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگاكانی خزمه‌تگوزاری وه‌ك خوێندن‌و ته‌ندروستی‌و ئاو‌و كاره‌بای له‌ئه‌ستۆدایه، ئه‌ركی دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كان‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نی ژیانی خه‌ڵكی له‌ئه‌ستۆیه، وه ئه‌ركی دانانی سه‌نعه‌ت‌و گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵ‌و بازرگانی‌و بازاڕ و پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانی له‌ئه‌ستۆیه، كه‌چی حزب ئه‌ركی هۆشیاركردنه‌وه‌و رێكخستنی خه‌ڵك‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه جیاجیاكانی خۆی له‌ئه‌ستۆدایه، له‌گه‌ڵ هاندان‌و سازدانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بۆ به‌شداری چالاكانه له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مان‌و پاراستنی حكومه‌تی هه‌رێم كه حكومه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌مانه‌و گه‌شه‌پێدان‌و سه‌رخستنی له‌ئه‌نجامدانی كاره‌كانیدا.
بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت به‌ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵسێت‌و حوكمی قانون پیاده‌بكات‌و بتوانێ وه‌ك یه‌كی هاولاتیان له‌به‌رامبه‌ر قانون‌و لایه‌نه جیاجیاكانی ژیان‌و عه‌داله‌ت‌و یه‌كسانی دابین بكات، بۆئه‌وه‌ی به‌چاكی كار‌و ئه‌رك‌و پێویستیه‌كانی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكات، پێویسته له‌سه‌ر حزبه‌كان:
یه‌كه‌م: نه‌خۆیان‌و نه‌ئه‌ندام‌و كادرانی رێكخراوه‌كانیان راسته‌وخۆ ده‌ست له‌كاروباری حكومه‌ت وه‌ربده‌ن.
دووه‌م: ده‌بێ جیاوازی نێوان حكومه‌ت‌و حزب زۆر ئاشكرا‌و روون بێت، واتا حزبه‌كان له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مان‌و نوێنه‌رانی خۆیان له وه‌زاره‌تدا به‌شداری ده‌كه‌ن له‌حوكمڕانی، نه‌ك له‌ڕێگه‌ی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌ندام‌و كادر‌و رێكخراوه‌كانیان له‌كاروباری حكومه‌ت‌و داموده‌زگاكانی.
بۆیه له‌سه‌ر هه‌ڤاڵانی ی.ن.ك پێویسته زۆر به‌وردی ئه‌م ئامۆژگاری‌و بڕیارانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن:
1-رێكخراو‌و كادر‌و رێكخستنه‌كانی ی.ن.ك بۆیان نیه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راسته‌وخۆ ده‌خاله‌ت له كار‌و فه‌رمانی داموده‌زگاكانی میری خۆماندا بكه‌ن ، هه‌ر له‌وه‌زاره‌ته‌وه تا ده‌گاته پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌و هه‌موو ده‌زگاو دایه‌ره جیاجیاكانی حكومه‌ت.
2-گه‌ر كار‌و داخوازییه‌كیشیان لای ده‌زگاكانی میری هه‌بوو، یان له‌ڕێگه‌ی قانونی‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگاكانی میری یه‌وه موراجه‌عه‌ت ده‌كه‌ن یان له‌ڕێگه‌ی رێكخستنی له‌خوارێ ڕا تاده‌گاته مه‌كته‌بی رێكخستن‌و م.س/ی به‌ڕێز، كه ئه‌ویش به‌هۆی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران‌و وه‌زیره‌كانی به‌حكومه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت تاكو به‌ڕێگه‌ی ئوسولی‌و قانونی خۆی چاره‌یان بۆ بكرێت.
3-نابێت به‌هیچ جۆرێك رێكخراوه‌كانی ی.ن.ك له‌شار‌و ناحیه‌كاندا یه‌كسه‌ر بچنه سه‌ر كاربه‌ده‌ستانی میری به‌چاو لێ سوركردنه‌وه، و هه‌ڕه‌شه‌و ئه‌وه‌ی گه‌ره‌كیانه بیسه‌پێنن به‌سه‌ریاندا.
4-نابێت به‌هیچ جۆرێك رێكخراوه‌كانی ی.ن.ك ده‌ست وه‌رده‌نه قۆنته‌رات‌و پرۆژه‌كانی میری‌و كاروباری بازرگانی‌و بازاڕ.
5-نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به واسته‌و واسته‌كاری‌و خزم خزمێنه‌و له‌ناو دایه‌ره‌كانی حكومه‌ت ده‌خاله‌ت بكه‌ن.
6-له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ی.ن.ك له‌ناو حكومه‌تدا هه‌ر له‌وه‌كیل وه‌زیره‌وه تا سه‌ر مودیرعام‌و پارێزگار‌و قایمقایمه‌كان‌و لێپرسراوانی داموده‌زگای خوێندن‌و ته‌ندروستی‌و هه‌موو داموده‌زگاكانی تر پێویسته به‌هیچ جۆرێك ماوه‌ی ده‌خاله‌تی رێكخراوه‌كانی حزبی نه‌ده‌ن له‌كاروباری داموده‌زگاو دایه‌ره‌كانیان، ئه‌گه‌ر چاویان لێ سور كرایه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا گوێ نه‌ده‌نێ‌و ده‌ستبه‌جێ سكرتێری گشتی‌و دوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه كه هه‌رسێكیان به‌رپرسیاری یه‌كه‌مینن له به‌دیهێنانی ئه‌م بڕیارانه‌مان. گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ن پاشان خۆیان له‌گه‌ڵ رێكخراو یان كادره‌كانی ده‌ستێوه‌رده‌ن توشی سزای حزبی‌و قانونی ده‌بن.
7-نابێت رێكخراو‌و كادره‌كان خۆیان بكه‌نه به‌دیلی مه‌ئموره‌كانی میری‌و ئیراده‌و ویستی خۆیان به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنن.
8-دانانی مه‌ئموره‌كانی میری له‌هه‌موو دایه‌ره‌كانی حكومه‌تدا به‌پێی كه‌فائه‌ت‌و لێوه‌شاوه‌یی‌و توانای بێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌زكیه‌ی حزبی..
هه‌ڤالانی خه‌باتگێڕی ی.ن.ك...
ئێوه چاوو گوێی ی.ن.ك ده‌بن له‌به‌رامبه‌ر داموده‌زگاو دایه‌ره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌مان، نه‌ك كوته‌كی سه‌رسه‌ریان‌و ده‌ستێوه‌رده‌رو خۆسه‌پێنه‌ر به‌سه‌ریاندا. ئێوه پارێزه‌ری قانون‌و حوكمی قانونن، نه‌ك پێشێلكردنی قانونه‌كان‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت.
ئێوه ده‌بێ پێشڕه‌وی به‌مۆدێرن كردنی حكومه‌ت‌و داموده‌زگاكانی‌و لایه‌نه جیاجیاكانی ژیان بن.
ئێوه ده‌بێ رێز له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بگرن، نه‌ك پێشێلیان بكه‌ن.
ئێوه ده‌بێ نمونه‌ی مرۆڤی دڵسۆز‌و قانون ویست بن، هه‌موو خه‌ڵك لاتان براو كه‌س‌و كاری خۆتان بێت نه‌ك خزم خزمێنه‌و واسته‌كاری.
مام جه‌لال
سكرتێری گشتی ی.ن.ك
8/12/2008
ده‌رباره‌ی زانكۆ‌و مه‌عهه‌ده‌كان
1-پێویسته رێز له‌سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان‌و مه‌عهه‌ده‌كان بگیرێت‌و ئه‌م راستی یه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ‌و شه‌رتێكی سه‌ره‌كی گه‌شه‌پێدانی زانكۆكان‌و مه‌عهه‌ده‌كان ره‌چاو بكرێت. ئێمه پێویستمان به‌مه هه‌یه كه‌وه‌ك وڵاتانی پێشكه‌وتوو ژیانی زانكۆیی‌و ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی یه‌كی زانكۆیی دابین بكه‌ین.
2-نابێ رێكخستنه‌كانی حزبی ده‌ست له‌كاروباری زانكۆ‌و مه‌عهه‌ده‌كان وه‌ربده‌ن، یان شه‌رت‌و داوایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. یان ده‌ستوه‌رده‌ن له‌دانانی مامۆستاكان‌و سه‌رۆكی به‌شه‌كان، یان شه‌رت‌و شروت دانان بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان‌و چاڵاكیه‌كانی زانكۆ‌و مه‌عهه‌ده‌كان.
3-وا باش‌و په‌سنده كه باره‌گای رێكخستنی حزبی له‌ده‌ره‌وه‌ی بینایه‌ی زانكۆ‌و مه‌عهه‌ده‌كان بێت.
4-رێكخستنه‌كانی حزبی له زانكۆش هه‌رده‌بێ خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی خۆیان‌و روون كردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی خۆیان بن، به‌شێوه‌ی خه‌باتی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ‌و مه‌عهه‌ده‌كان‌و به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتانه‌و به‌دابین كردنی ئازادی بیر‌و باوه‌ڕ و به‌زۆر نه‌سه‌پاندنی حزبایه‌تی‌و ئه‌ندامه‌تی له‌ناو خوێندكاران‌و مامۆستایان‌دا.
5-پێویسته لێپرسراوانی زانكۆكان‌و مه‌عهه‌ده‌كان له‌سه‌ر ئه‌ساسی كه‌فائه‌ت‌و لێوه‌شاوه‌یی‌و توانا دابنرێن نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ساسی حزبایه‌تی.
مام جه‌لال
سكرتێری گشتی ی.ن.ك
18/12/2008
ده‌رباره‌ی دادگا
ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌یه كه‌وه‌ك وڵاتانی پێشكه‌وتوو یاسا سه‌روه‌ربێت‌و دادگاكان ئازادبن‌و هه‌موو كه‌سێك له‌به‌رده‌م یاسا یه‌كسان بن، بۆیه:
1-پێویسته رێزله‌سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان بگیرێت‌و وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ‌و مه‌رجێكی سه‌ره‌كی گه‌شه‌پێدانی سه‌روه‌ری یاسا ره‌چاو بكرێت، حزب ده‌ست وه‌رنه‌داته كاروباری رۆژانه‌ی دادگاكان.
2-نابێ رێكخستنه‌كانی حزب به‌ته‌له‌فۆن یان نامه ده‌ست له‌كاروباری دادگاكان وه‌ربده‌ن‌و شه‌فاعه‌ت بۆ تاوانباران بكه‌ن.
3-پێویسته دادوه‌رو (محقق عدلی)ه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی دابنرێن، نه‌ك له‌سه‌ر پێوه‌ری حزبی یان خزم خزمێنه‌و واسته‌كاری.
مام جه‌لال
سكرتێری گشتی ی.ن.ك
18/12/2008"
تكایه راوسه‌رنجتان بنوسن...