|
هانده‌رێكی ریاڵ كه‌ته‌لۆنیه‌كان توشی شۆك ده‌كات
|
|
|
(سبه‌ی)
له كاتی ئه‌نجامدانی مه‌شقه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیدا هانده‌رێكی یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانی دزه‌ی كرده نێو هانده‌رانی ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنیه‌و ئاڵایه‌كی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی به‌رزكرده‌وه.
هه‌رێمی (بالافرۆخل)ی نێو هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا به بۆنه‌ی یادی سه‌د ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه به فه‌رمی بانگێشتی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی كرد به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یاریه‌كی دۆستانه،پاش گه‌یشتنیان به‌و هه‌رێمه یاریزانانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌یانی ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بونی زیاتر له 5000 هانده‌ری یانه‌كه‌یان مه‌شق و راهێنانه‌كانیان ئه‌نجامداو له كاتی به‌ڕیوه‌چونی راهێنانه‌كانیاندا هانده‌رێكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كه به شێوه‌یه‌كی نهێنی دزه‌ی كردبوه نێو ئه‌و مه‌شقانه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه ئاڵایه‌كی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی به‌رزكرده‌وه‌و هوتافی له دژی ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنیه وته‌وه‌و بوه هۆی تێكدانی ئارامی نێو یاریگاكه،پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره هانده‌ره‌كه‌ی یانه‌ی شاهانه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌سگیركراو كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكه.
Wednesday, February 03, 2010
|
|
|
|