|
به‌رشه‌لۆنه یارمه‌تی هایتی ده‌دات
|
|
|
سبه‌ی
كاربه‌ده‌ستانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی رایانگه‌یاند كه به نیازن بڕی 250 هه‌زار یۆرۆ وه‌ك هاوكاری پێشكه‌شی گه‌لانی هایتی بكه‌ن به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌ی كه به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یاندا هات و بوه هۆی كوشتنی زیاتر له 100 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌و وڵاته،خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی ئه‌و یانه‌یه له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه ئه‌و بڕه پاره‌یه له بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستیدا خه‌رج ده‌كرێت و له ماوه‌ی 2 تا 3 مانگی تر ئامانجی خۆی ده‌پێكێت،جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌م یانه كه‌ته‌لۆنیه یه‌كه‌م یانه بو كه له‌رێی ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆیه‌وه ده‌ستی كرد به كۆكردنه‌وه‌ی یاریمه‌تی بۆ لێقه‌وماوانی ئه‌و وڵاته ئه‌ویش به‌وه‌ی كه نامه‌ی ئاڕاسته‌ی هه‌مو ئه‌ندامه‌كانی یانه‌كه‌ی ده‌كرد و داوای لێده‌كردن كه به پێی توانا هاوكاری ئه‌و وڵاته ئه‌فریقیه بكه‌ن.
Sunday, January 24, 2010
|
|
|
|