(سبه‌ی):
له جیهاندا ساڵانه 1ی ئایار وه‌ك جه‌ژنی كرێكاران یاده‌كرێته‌وه، كرێكارانی جیهان به شێوازی جیاواز جیاواز ئه‌و یاده ده‌كه‌نه‌وه، له هه‌ندێك وڵات‌دا وه‌ك جه‌ژنێكی تایبه‌ت به‌و توێژه و له هه‌ندێك وڵاتی تردا كرێكاران به خۆپیشاندان و مانگرتن و داواكردنی مافه‌كانی خۆیان یاده‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و یاده به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سانا و رۆتینی به‌ڕێده‌كرێت، ساڵانه ژماره‌یه‌كی كه‌م له كرێكاران له‌و یاده‌دا رێپێوان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تره‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێك سه‌ندیكا و حیزبه‌كانیشه‌وه ئاهه‌نگ و ڤیستڤاڵ رێكده‌خرێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه تائێستا زۆرینه‌ی توێژی كرێكار له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و رۆژه گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نییه له‌لایه‌ن، ره‌نگه له‌و رۆژه‌دا زۆرینه‌ی ئه‌و توێژه‌ی ئه‌م هه‌رێمه له كاركردندابن و وه‌ك رۆژه‌كانی تر به‌ڕێی ده‌كه‌ن، هاوكات ئه‌و خێزانانه‌ی بژێویان له‌سه‌ر كرێكارییه له نزمترین ئاستی ژیانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
به‌ڕای تۆ:
1- 1ی ئایار له كوردستان چۆن یاد بكرێته‌وه؟
2- ئایا كرێكارانی كورد مافی ته‌واوه‌تی خۆیان پێدراوه؟ یان چی بكرێت بۆ كرێكارانی كورد؟
3- سه‌ندیكا و رێكخراوه كرێكارییه‌كانی كوردستان چ رۆڵێكیان هه‌یه له به‌رگریكردن له مافی كرێكاران؟
4- حكومه‌تی كوردی چی بۆ كرێكاران كردوه؟
5- هه‌ر سه‌رنجێكی تر له‌وباره‌یه‌وه...
تكایه راو سه‌رنجتان: