(سبه‌ی):
گه‌رچی پێشبینی ده‌كرا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌ی بڕیاره رۆژی 19ی ئایاری داهاتو له هه‌رێمی كوردستان سازبكرێت، ژماره‌یه‌كی كه‌م له هاوڵاتیان به‌شداریی تێدا بكه‌ن، به‌ڵام پێده‌چێ هه‌واڵی پێكهێنانی لیستێكی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه پێشبینه‌كه پێچه‌وانه بكاته‌وه و لێشاوی خه‌ڵك روبكاته سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
لیستی سه‌ربه‌خۆ له‌میانی هه‌ردو هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی رابردودا هه‌بوه، به‌ڵام ده‌نگێكی ئه‌وتۆی نه‌هێناوه كه توانای گۆڕانكاری سیاسی و یاسایی هه‌بوبێت.
گرنگی ئه‌و هه‌نگاوه له‌ئێستادا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بونی ناڕه‌زاییه‌كی فراوانی جه‌ماوه‌ری له هه‌مو ئاسته‌كاندا، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم له‌ماوه‌ی 18 ساڵی رابردودا، كه نه‌توانراوه ته‌نانه‌ت خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا جه‌ماوه‌رێتییه‌كی به‌رفراوانی هه‌یه و خه‌ڵك تێی راده‌بینێت كه‌سانی به‌توانا و پاك و نه‌ترس ره‌وانه‌ی پارله‌مان بكات.
به‌ڕای تۆ:
1-ئایا ده‌كرێت له‌ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه سیستمی حوكمڕانی كورد بگۆڕێت كه هیچ كام له‌یه‌كێتی‌و پارتی تائێستا ئاماده‌نین یه‌كتریش قبوڵ بكه‌ن چ جای هێزێكی تر كه دیدو بۆچونه‌كانی به‌ئاشكرا جیاوازه؟
2-ده‌بێت پاڵێوراوه‌كانی ئه‌و لیسته چۆن كه‌سانێك بن و هه‌ڵگری چۆن كه‌سایه‌تییه‌ك و بڕوای سیاسی بن؟
3-پێویسته هه‌ڵوێستی حیزب و لایه‌نه‌كانی تر چی بێت له‌ئاست ئه‌م گۆڕانه بناغه‌ییه له پێكهاته و پێگه‌ی حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستاندا؟
تكایه راتان..