له‌یاداشتێكدا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان 24 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك داوایان كرد شاره‌كه‌یان بخرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
لهداشتهَكهدا هاتووه "داواكارین به‌پێی بڕگه‌ی 3ی ماده‌ی دووه‌می یاسای به‌ڕێوه‌بردنی تایبه‌ت بۆ پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان، ئه‌گه‌ر هاتوو لیستی هاوپه‌یمانی نه‌گه‌یشته هیچ ئه‌نجامێك له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی تری ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك".
رۆژی پێنج شه‌ممه له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا كه وێڕای ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یاداشته‌كه‌یان ئیمزاكردووه، ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌به‌ڕێوه‌به‌ری فهرمانگهكانو دانیشتوانی شاری كه‌ركوك ئاماده‌یبوون، رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای ئه‌و 24 كه‌سه سازكراوه‌و نوێنه‌رانی لیسته‌كانی تریش ئاگاداركراونه‌ته‌وه كهئامادهبن".عه‌لی په‌ژاره‌ی خۆیشی ده‌ربڕی كه تا ئێستا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌گه‌یشتووه‌ته چاره‌سه‌رێكی ته‌وافوقسازی له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه.
ساڵی رابردووش، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایانگه‌یاند: لهبارێكدا ئه‌گه‌ر ماده‌ی 140 جێبه‌جێنه‌كرێت، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان بڕیار له‌چاره‌نووسی شاره‌كه‌یان ده‌دات.
به‌گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه، ره‌نگه داوای لیستی برایه‌تی به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێم كارتێكی فشاربێت به‌ڕووی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دابه‌ش بكه‌ن.
لێره‌دا ده‌پرسین:
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ده‌بێته مایه‌ی لابردنی مادده‌ی 24ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان؟
كێشه‌ی كه‌ركوك به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌بات یان ئاڵۆزتری ده‌كات؟
تكایه راو بۆچوونتان...