(سبه‌ی):
شه‌وی ١٥ / ١٦ی ئه‌م مانگه له كاره‌ساتێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له ئوتێل سۆمای شاری سلێمانی زیاتر له 50 هاوڵاتی بیانی‌و ناوخۆیی بونه قوربانیی (30 كوژراو و 22 بریندار)، به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌مترخه‌میی له زۆر لاینه‌وه هه‌بوه.
دوای روداوه‌كه هاوار حه‌سه‌ن نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی له‌ئاست ئه‌و روداوه به که‌مته‌رخه‌م له‌قه‌ڵه‌مداو رایگه‌یاند: له‌و روداوه‌دا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی وه‌ک فریاگوزاری سه‌ره‌تایی و تیمه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ نه‌بوه‌و رۆڵیان لاواز بوه‌و به‌پێی پێویست نه‌بون.
روداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه له هه‌مو جیهاندا روده‌دات، كارێكی ئاساییه كه له هه‌ر كارگه‌یه‌ك یاخود هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كدا روبدات، هه‌ر وڵاته‌و به‌پێی توانای تیمه فریاگوزاریه‌كانی خۆی رێگا له زه‌ره‌رو زیانه‌كان ده‌گرێ و كار به‌و رێنماییانه ده‌كات كه به‌پێی یاسا بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه داڕشتنیان بۆ كراوه و هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌م روداوه ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند كه كوردستان به باڵه‌خانه و بینای به‌رز ناكرێت به حكومه‌ت، كوردستان ناكرێ به دوبه‌ی، ئه‌مه نمونه‌ی ئاگر بو، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ جۆرێك له بومه‌له‌رزه (ئه‌گه‌ر به پله‌یه‌كی نزمیش بێت) له هه‌ولێر یا سلێمانی بدات چی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌مو باڵه‌خانانه بێت كه به‌رزكراونه‌ته‌وه، بێ پابه‌ند بون به هیچ مواسه‌فاتێكی جیهانی، یا هه‌ر نه‌بێت مواسه‌فاتی عێراقییش.
به‌رای تۆ:
1.كێ به‌رپرس و كه‌مته‌رخه‌مه له روداوه‌كه‌ی ئوتێل سۆما؟
2. بۆچی له هه‌رێمدا گرنگی به پاراستن و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان نادرێت؟
3. تاچه‌ند حكومه‌ت ده‌توانێت به‌ر به كاره‌ساتی له‌ناوكا‌و سروشتی بگرێت؟
4. ئایا حكومه‌ت له كه‌موكوڕیی دروستكردنی ته‌لاره‌كاندا كه‌مته‌رخه‌مه؟
5- هه‌ر بۆچونێكی تر.
تكایه راو سه‌رنجتان...