|
راهێنه‌ره جیهانیه‌كان وه‌سفی كریستیانۆ ده‌كه‌ن
|
|
|
(سبه‌ی)
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی داناوه‌و سه‌رسامی 7 راهێنه‌ری جیهانیشی بۆ ئه‌و یاریزانه خستۆته رو.
رۆژنامه‌ی ماركا راوبۆچونی 7 راهێنه‌ری جیهانی سه‌باره‌ت به كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌م شێوه‌یه خستۆته رو:
(دیلبۆسكێ)ی راهێه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا سه‌باره‌ت به‌م یاریزاه ده‌ڵی،كریستیانۆ خاوه‌نی ئاستێكی زۆربه‌رزه.
(رادۆمیز ئانتیچ)ی راهێه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی صربیا،ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه كریستیانۆ له كاتی فشار خستنه سه‌ریشیدا یاریزانێكی ئاست به‌رز و به توانایه.
(یواكیم لۆف)ی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاش سه‌باره‌ت به كریستیانۆ ده‌ڵی،باشترین یاریزانه‌و خاوه‌نی جوڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه.
(مارچیلۆ لیپی) راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیاش رایده‌گه‌یه‌نێت كه كریستیانۆ له یاریه گرنگه‌كاندا یاریزانێكی گرنگه.
(رایمۆن دۆمینیك)ی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نساش له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت،كریستیانۆ خاوه‌ن ئاستێكی به‌رزو توانایه‌كی راده به‌ده‌ره.
(كارلۆس دۆنگا)ی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلیش له باره‌ی ئه‌و یاریزانه‌وه ده‌ڵێ،كریستیانۆ ده‌توانێت جیاوازی دروستبكات.
(فابیۆ كاپیلۆ) ی راهێنه‌ری ئینگلته‌راش سه‌باره‌ت به‌و یاریزانه پورتوگالیه ده‌ڵێت، به ئاماده‌بونی كریستیانۆ گۆڕانكاری له‌هه‌ر ساتێك‌دا چاوه‌ڕوانكراوه.
Wednesday, February 24, 2010
|
|
|
|