|
فرۆشتنی رۆنی مانای ئیفلاس بونه
|
|
|
(سبه‌ی)
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی رایده‌گه‌یه‌نێت به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له فرۆشتنی (واین رۆنی) هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یان ناكه‌نه‌وه‌و فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه‌ش به مایه‌پوچ بونی یانه‌كه‌یان ده‌زانێت.
له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی (بی بی سی) به‌ریتانی (ده‌یڤید گێل) ی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی كه یه‌كێكه له خاوه‌نه‌كانی ئه‌و یانه‌یه رایگه‌یاند ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له رۆژنامه ئیسپانیه‌كاندا سه‌باره‌ت به رۆیشتنی رۆنی به‌ره‌و یه‌كێك له دو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و وڵاته بڵاو ده‌كرێنه‌وه زۆر دورن له راستیه‌وه‌و ته‌نها دروستكردنی فشاره له‌سه‌ریانه‌كه‌مان تا به‌و بۆندانه رازیبین كه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و ریاڵ مه‌دریده‌وه بۆ به‌ده‌سهێنانی ئه‌و یاریزانه پێشكه‌ش به یانه‌كه‌مان ده‌كرێت،ئێمه هه‌مو لایه‌ك له‌وه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه (واین رۆنی) به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ فرۆشتن نیه مه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه ده‌خیله‌ی منداڵه‌كانی خاوه‌نه‌كانی مانچسته‌ر پاره‌ی تێدا نه‌ما.
Monday, February 01, 2010
|
|
|
|