 |
دوانگه‌ی سبه‌ی |
 |
|
|
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان روونیی له دابه‌شكردن و خه‌رجكردنیدا
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی په‌سه‌ندكردنی، بڕیاربوو پرۆژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2008، له 1ی تشرینی دووه‌می2007 بهێنرایه‌ته پارله‌مانی كوردستان، به‌ڵام نه‌هێنرا!.
بودجه‌ی ساڵی 2007 دوور له روونیی و دره‌نگانێك و پاش رێككه‌وتنی سیاسییانه‌ی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار په‌سه‌ندكرا و تائێستاش زۆرێك له ورده‌كارییه‌كانی هه‌ر به شاراوه‌یی ماونه‌ته‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، حكومه‌تی به‌غدا تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌شێوه‌یه‌كی روون و به‌ئاگاداریی چه‌ندین داموده‌زگای راگه‌یاندن و نه‌زاهه و چاودێریی دارایی، بودجه دیاری ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن.
به‌پێی لێدوانێكی باقر جه‌بر سۆلاغ وه‌زیری دارایی حكومه‌تی عیراق بودجه‌ی ساڵی 2008ی عیراق ده‌گاته 48.4 ملیار دۆلار و له‌و بڕه‌پاره‌یه 17%ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان ده‌كرێت، كه نزیكه‌ی (8) ملیار دۆلار ده‌كات.
به‌ڕای ئێوه‌ی به‌ڕێز پێویسته پرۆژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی ئاینده، چی له‌خۆی بگرێت؟ چۆن دابه‌ش بكرێت؟ كێ به‌رپرسیاره له‌دانانی بودجه؟ كێ چاودێره؟ ئایا پێشبینی ده‌كه‌یت بودجه‌ی ساڵی 2008 له‌سه‌ره‌تای ساڵدا رابگه‌یه‌نرێت و دابه‌شكردنه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه و روون بێت؟
Tuesday, December 11, 2007
|
|
 |
|
 |
 |
 |
 |
 |
 |
|