(سبه‌ی):
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌نه‌كان (ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن) باس له‌بونی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، به‌ڵام تائێستا لیژنه‌ی نه‌زاهه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و لێپێچینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران له هه‌رێمی كوردستان پێكنه‌هاتوه، له كۆتایی ساڵی رابردو حكومه‌تی هه‌رێم پرۆژه‌یاسایه‌كی له‌وباره‌یه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ره‌شنوسی ئه‌و یاسایه‌ی نه‌خستۆته به‌رده‌م لیژنه‌ی یاسایی و په‌رله‌مانتاران.
هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانتاران ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریداوه كه لیژنه‌ی نه‌زاهه له هه‌رێم پێكبهێنرێت، به‌ڵام پێكهێنانی هه‌مو ده‌زگایه‌ك ده‌بێت به‌پێی یاسا بێت، هه‌مو یاسایه‌كیش كه ده‌رده‌چێت ده‌بێت له سه‌ره‌تادا پرۆژه‌یاسایه‌ك بخرێته‌ڕو، دواتر خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت.
له كۆتایی ساڵی رابردودا حكومه‌تی هه‌رێم پرۆژه‌یاسایه‌كی له‌وباره‌یه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌قی ره‌شنوسی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی نه‌خستۆته به‌رده‌م لیژنه‌ی یاسایی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
به‌ڕای تۆ؟
1- هۆكار و به‌ربه‌ست چییه له پێكنه‌هێنانی لیژنه‌ی نه‌زاهه؟ كێ به‌رپرسه؟
2- پێكهێنانی لیژنه‌ی نه‌زاهه تا چه‌ند گرنگه بۆ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی؟
3- ئایا لیژنه‌ی نه‌زاهه ده‌توانێت لێكۆڵینه‌وه بكات له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی له ساڵانی رابردودا ئه‌نجامدراوه؟ یان ئه‌ركی ئه‌و لیژنه‌یه نییه فایله‌كانی گه‌نده‌ڵی له رابردو هه‌ڵبداته‌وه؟
4- پێتوایه لیژنه‌ی نه‌زاهه له بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستاندا ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوبێت له كاره‌كانیدا؟
5- هه‌ر بۆچونێكی تر له‌و باره‌یه‌وه...
تكایه راو سه‌رنجتان...