خه‌ڵکی کوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی درێغی یان له‌هیچ شتێک نه‌کردوه، گیان که شیرین‌ترین شتێکه بۆ مرۆڤ به‌وپه‌ڕی له‌خۆبردوییه‌وه به نیشتمانه‌که‌ی خۆیانیان به‌خشیوه. کورد له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1992وه بوه به‌خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی. لێره‌دا نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر ههورازونشێوهکانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌پێش روخانی حیزبی به‌عسی عه‌فله‌قی بکه‌م، به‌ڵام ناکرێ وناشێ به‌کورتی باس له‌و قۆناغهمێژوییهی دوای روخانی به‌عس و دروستکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق نه‌که‌م له‌سه‌رده‌ستی کورد خۆی! ئه‌و حه‌ماس و سوربونه‌ی سه‌رانی کورد بۆ دروستکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق که نه سوپا، نهداودهزگای سه‌رکوتکه‌ر، نه پۆلیس نه هیزی ئاسمانی مابو کورد بهپێداگرییهکی که‌م وێنه‌وه، بێ وێنه‌تر له دامه‌زراندنی حکومه‌تی یه‌کگرتوی کوردی، به‌هه‌مو قورسایی خۆیه‌وه بونه کۆتری ئاشتی بۆ پێکهێنانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی شیعه‌و سوننه بۆ دروستکردنه‌وه‌ی عێراقی عه‌ره‌بی! به‌ڵام له‌ناوخۆی خۆماندا نه‌هه‌ر نه‌یانتوانی ناوماڵی کورد رێک وپێک بکه‌ن به‌ڵکه بونه مایه فیتنه وتائێستهش نه‌یانتوانیوه حکومه‌تیکی یه‌کگرتوی فیعلی دروست بکه‌ن، ئه‌م سوربونه بۆ دروستکردنه‌وه‌ی عیراق و ئه‌م که‌مته‌رخه‌می وپشتێن شلییهی سه‌رانی کورد بۆ رێکخستنه‌وه‌ی ناوماڵی کورد هۆشمان بۆ ئه‌وه ده‌بات که ئه‌وان عیراقیان بۆ وه‌ده‌ستخستنی ئیمتیازی حیزبی و شه‌خسی دروستکرده‌وه نه‌ک بۆ زامنکردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان.
کێ ده‌ڵی وانی یه ؟ده‌توانێ به‌راوردێکی سه‌رپێێ له‌به‌ینی ئیمتیازه حیزبی وشهخسیهکانی هه‌ردو حیزب،،هه‌ردو سه‌رۆک، سه‌رکردایه‌تی و بنکردایه‌تی ئه‌و دو حیزبه و پرسه نیشتمانییه‌کان هه‌ر له‌دیاریکردنی سنوری کوردستان، ماده‌ی سه‌دوچل، مه‌سه‌له‌ی سه‌رچاوه‌سروشتیه‌کان، مه‌سه‌له‌ی هێزی پاسه‌وانی سنور، دانانی نوێنه‌رانی هه‌رێم لهسهفارهتهکانی عیراق، تاده‌گاته سه‌ر به‌کارهێنانی زمانی کوردی بکات تا بزانین چیانکردوه!
خه‌ڵکی کوردستان نابینا نین، خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌کانیان وه‌ک چاوی هه‌ڵۆو بازه‌کانی کوردستان تیژه، به‌چاوی خۆیان جگه له فه‌رامۆشکردنی پرسه نیشتمانییه‌کان، هه‌مو ئه‌و دزی وگه‌نده‌ڵی وناحه‌قی ونا دادپه‌روه‌رییه ده‌بینن که رۆژانه به به‌رچاوییانه‌وه رو ئه‌ده‌ن! ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی کوردییه، ئه‌وه حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردسستانن که کوێراییان داهاتوه‌و ئه‌و هه‌مو پیسوپۆخڵییهی خۆیان نابینن!
• کاتێک خه‌ڵکی که‌لار له 7/9/2005 به‌سه‌رپه‌رشتی کۆمه‌ڵه‌ی به‌مه‌ده‌نی کردنی که‌لار-ڕزگاری، بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ده‌س که‌میی کاره‌با و گه‌نده‌ڵی ئیداری ناوچه‌که رێپێوانێکی هێمنانه‌یان رێکخست، به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌که له‌باتی گوێگرتن بۆ داواکانیان به بیانوی نه‌بونی ئیجازه وبه تۆمه‌تی گێرهوشێوێنی به‌ته‌قه‌و ده‌ستڕێژی گوله وه‌ڵامی جه‌ماوه‌ریان دایه‌وه، ده‌سه‌ڵات ئه‌و هه‌زاران خهڵکهیانکرد به‌تابوری پێنج! من له‌ده‌سه‌ڵات ده‌پرسم ئایه دوای زیاتر له چوار ساڵ له ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی کهلارکارهبای شاره‌که‌یان باشتر بوه؟ یان خراپتر؟ ئایه ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاون به‌رلێپرسینه‌وه که‌وتون؟ دراون به‌دادگا؟ یان پله‌و پایه ودهسهڵاتهکانیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی رهشوڕوتی که‌لارو ناوچه‌که‌دا زیاتر بوه؟ به‌داخه‌وه خه‌ڵکی که‌لارو ناوچه‌ی گه‌رمیان بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی و وه‌ک قوربانییه‌کی ده‌ستی رژێمی به‌عس بوه‌ته بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زمانی حیزبی حاکم! خه‌ڵکه سهبهرزهکهی گه‌رمیان شایه‌نی به‌زه‌یی وکڕوزانهوهنین تا بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌کاریان بێنن! به‌ڵکه ئه‌وان وه‌ک هاوڵاتی کوردستانی مافی خۆیانه خزمه‌ت بکرێن، مافی خۆیانه ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه که شایسته‌ی گه‌وره‌یی خۆیان بیت بۆیان دابین بکرێت. خه‌ڵکی که‌لارو گه‌رمیان چاویان وه‌ک چاوی بازه‌کانی دهشتوههردهکانی گه‌رمیان تیژه وباش به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌بینن، ئه‌وان به‌چاوی خۆیان پشتگوێخستنی شار‌و ناوچه‌که‌یان ده‌بینن، ئێمه‌ش له شاشه‌ی تیڤی یه‌کانه‌وه که‌لارو ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌بینین که به‌س له‌شار ناچیت! گهلۆدهسهڵات موزمهعیلهو هیچ نابینێ! یان خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ؟
• هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیش یه‌کیکی تربو له‌وشاره په‌راوێزخراوانه که خه‌ڵکه‌که‌ی له‌پای خراپی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌کاندا رێپێوانێکی هێمنانه‌و مه‌ده‌نیانه‌یان رێکخست خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه هێنده بێزاربون له‌ده‌سه‌ڵات که داخی خۆیان به سوتاندنی سیمبوڵی شاره‌که‌یان مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه رشت! ده‌سه‌ڵات وهڵێمی هه‌له‌بجه‌ییه‌کان یشی به‌ده‌ستڕێژی گوله دایه‌وه! حیزب وده‌سه‌ڵات وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان له‌باتی گوێگرتن بۆ داواڕه‌واکانی خه‌ڵک تۆمه‌تی ناڕه‌وایان خسته پاڵ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان وله تابوری پێنج یان تێ په‌ڕاندو کردیانن به خائین وده‌ستی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ! من ده‌پرسم له‌ڕۆژی ئه‌و رێپێوانه هێمنانه‌ی خه‌ڵکی هه‌له‌بجه‌وه که خه‌ڵتانی خوێنکرا ئه‌گه‌ر به‌راوردێک بکه‌ین ته‌نها بۆ ره‌وشی کاره‌با ئایه ئهوساباشتر بو یان ئێستا؟ خه‌ڵک نابینایه یان ده‌سه‌ڵات کۆیرایی داهاتوه‌و وئه‌و هه‌مو کهمکوڕییهی شاره‌که نابینێ! چیتر هه‌ڵه‌بجه پیویستی به رشتنی فرمیسکی تیمساحیانه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردیی نییه، هه‌ڵه‌بجه چیتر نابێ ببێ به‌نێچیری ده‌می گورگه‌کانی ده‌سه‌ڵات، هه‌ڵه‌بجه پێویسته بکرێته‌وه به‌شارو به‌قه‌ده‌ر گه‌وره‌یی خۆی خزمه‌تگوزاریی پێشکه‌ش بکرێت، ده‌سه‌ڵات نابێ کوێربێ وئه‌و هه‌مو موعانات وپه‌راوێز خستنه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ههڵبجهییهکان نه‌بینێ. خه‌ڵک رابوه وبه‌چاوێکی کراوه‌وه داوای مافه ره‌واکانی خۆی له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کات، ئه‌و زه‌مانه به‌سه‌ر چو که یاری به چاره‌نوس وژیانی خه‌ڵک بکرێت.
• ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون دوای پێنج ساڵ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کانیان رۆژی 23-12-2009 به‌شێوه‌یه‌کی هێمنانه‌و به‌بێ چه‌ک جاده‌ی نێوان دو‌کان- سلێمانی یان داخست تا سه‌رنجی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆ ئاوڕلێدانه‌وه راکێشن.
خه‌ڵکی پیره‌مه‌گرونیش ههمانداخوازی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ری گه‌رمیان وههڵهبجهیان هه‌بو، وه‌ک پیشه‌ی خۆیان ئه‌مجاره‌ش هێزه ئازاکانی ده‌سه‌ڵات به ده‌ستڕێژی گوله پێشوازیان له‌داواکانی خه‌ڵک کرد.! به‌ڵام تۆمه‌تی ئه‌مان له‌چاوی ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌م جاره‌یان شتێکی تره! پیرهمهگرونییهکان نه وه‌ک که‌لارییه‌کان تاپوری پێنجن، نه‌وه‌ک هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کانیش ده‌ستیان له‌گه‌ڵ شه‌یتان تێکهڵاوکردوهو خائین بن! ئه‌م جاره بالۆرهکهی ده‌سه‌ڵات شتێکی تره و تۆمه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵات رو له ئۆپۆزسێۆنه! ئه‌م نه‌فه‌س و مه‌نتقی تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌یه هه‌مان عه‌قڵ ومه‌نتقی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کانه! ئاخر ئه‌مانیش وه‌ک دیکتاتۆره‌کان کوێرن ناعه‌داله‌تی و خه‌ڵکه په‌راوێزخراوه‌کان نابینن.
به‌لای منه‌وه جوانترین، ساکارو پڕماناترین وهڵێم بۆ ده‌سه‌ڵات، وه‌ڵامی ئه‌و هاوڵاتیه‌ی پیره‌مه‌گرون بو که له‌که‌ناڵی KNN بینیم وتی ( من داوای ئاوی خواردنه‌وه ده‌که‌م، داوای چاک کردنی ئاوه‌ڕۆی بهردوکانهکهم و دابینکردنی خزمه‌ت گوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌که‌م ئه‌مه چ پێویستی به‌وه هه‌یه خه‌ڵکێک بێت و من هان بدات!!)
ده‌سه‌ڵاتی کوردی کاتێک هیز بۆ سه‌رکوتکردنی هاوڵاتیه‌کانی خۆی ده‌نێریت و فه‌رمانی ته‌قه‌کردن به‌هیزه‌کانی ئه‌دات نابێ چاوه‌ڕیی ئه‌وه‌بێ که خه‌ڵک گوبارانیان بکات! خه‌ڵک که سه‌رکوتکردنی له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌عس قبوڵ نه‌کرد، چۆن له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی قبوڵ ده‌کات که به‌خوێنی ئه‌وان هاتونه‌ته سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات! کاتێک خه‌ڵکی بێ چه‌ک به موسهلهحهو مهترهلۆزهوه په‌لامار بدرێت نابێت چاوه‌ڕیی ئه‌وه‌بن خه‌ڵک وه‌ک مریشکی سه‌ربڕاو له‌به‌رده‌میاندا بکه‌ون! ده‌بێ چاوه‌ڕیی ئه‌وه‌ش بکات که‌خه‌ڵک ترۆمبیله‌کانیان بسوتێنێ! هه‌ڵه‌به‌ته هه‌رکه‌سێک ده‌ست بۆ سوتاندن وتێکدانی شوێنه‌گشتیه‌کان،داوده‌زگا خزمه‌تگوزاری وفێرکارییهکان ببات ئه‌وه جورێکه له‌تاوان چونکه ئه‌و شوێنانه موڵکی گشتین.
ئۆپۆزسێۆن له پێشی پێشه‌وه‌یان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نابێ له‌و قسهناماقوڵانهی ده‌سه‌ڵات بسڵه‌مێته‌وه ده‌بێت پێشره‌وایه‌تی ناره‌زایه‌تی و داواره‌واکانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بکات خه‌باتی پارله‌مانی به خه‌باتی جاده‌وه گرێ بدات و هه‌مو رێگه مه‌ده‌نی و دیمۆکراتیه‌کان تا په‌نابردنیش بۆ ئیعتیصامی مه‌ده‌نی بگرێته به‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مو ناهه‌قی و ناعه‌داله‌تیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌ره‌سه سه‌ندنه ترسناکه‌ی کرده‌وه تیرۆریستیه‌کان له‌به‌رامبه‌ر رۆشنبیران، رۆژنامه‌نوسان وچالاکوانانی سیاسی که له که‌رکوکه‌وه به تیرۆرکردنی سۆرانی مامه حه‌مه ده‌ستی پێکردوه و تا هه‌نوکه به بریندارکردنی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی دوجار برینداری یه‌کیتی کاک( یاسین عه‌بدوڵا ساڵح )کۆتایی هاتوه، که به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر به‌توندی به‌گژ ئه‌م کرده تیرۆریسیتیانهدا نه‌چینه‌وه درێژه‌یان ده‌بێت به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌م به‌رپرسیاری یه‌که‌م ده‌بێت،هه‌م ده‌که‌وێته ژیرپرسیاری جۆر به‌جۆره‌وه!
له‌کۆتایی دا ده‌بێت ئه‌وه بڵێم هه‌تا ته‌واوی ئه‌م سیستمه ستۆک وخراپه‌ی که‌ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌قی له‌سه‌ر گرتوه نه‌گۆڕین کێشه‌کان وه‌ک خۆیان ده‌مێننه‌وه! هه‌تا حیزب له‌حکومه‌ت، ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌یه‌کتر جیانه‌کرێنه‌وه قه‌یرانه‌کانی نیوان ده‌سه‌ڵات وخه‌ڵک قوڵتر‌و سه‌ختر ده‌بن، کێشه‌کان به گۆڕینی ده‌موچاوه‌کان، به دروستکردنی لیژنه بۆ دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌کردنی گهندهڵیییهکان چاره‌سه‌رنابن! ئه‌وه 18 ساڵه ئه‌م ده‌موچاوانه وه‌عدو به‌ڵێنمان پێ ئه‌ده‌ن، که‌چی نایبه‌نه‌سه‌ر! ده‌موچاوه‌کان جێگۆڕکێیان پێ ده‌کرێت که‌چی ته‌نگژه‌و کێشه‌کان هه‌روه‌ک خۆیانن! سه‌دان لیژنه‌ی پارهخۆریان بۆ دروستکردین که‌چی که‌سێک نه‌درا به‌دادگا!
خه‌ڵک چاوی وه‌ک چاوی بازه و ده‌سه‌ڵاتیش شه‌مشه‌مه‌کوێره!