له به‌شی پێشودا رۆشناییم خستبووه سه‌ر موچهیپارلهمانتارانی وڵاتی هۆڵاند و، به پێی خشته‌یه‌ک موچه‌ی ساڵانه و مانگانه، بڕیدانی باج ی ئه‌ندام پارله‌مانێکی هۆڵاندیم دیاری کردبو.
لێره‌دا تیشکدهخهمه سه‌ر موچه‌ی وه‌زیرانی سیازده ده‌وڵه‌تی ئه‌روپایی و، وردتر، باسیموچهی وه‌زیره‌کانی هۆلاندو بڕی دانی باجی ساڵانه‌یان به ده‌وڵه‌ت، ئه‌که‌م.
هانده‌رم بۆ نوسینی ئه‌و دوو وتاره، ئه‌و هه‌ڵایه بو که، هه‌ندێک له‌ئه‌ندام پارله‌مانه‌کانی خۆمان له‌سه‌ر وتاره ره‌خنه‌ییه‌که‌ی کاک نهوشیروانمستهفا به‌رپایانکرد:
کاک عه‌دنان موفتی ده‌ڵیت: موچهیپارلهمانتارهکانمان زۆر نیه، به‌ڵکه هی فه‌رمانبه‌ران که‌مه! گه‌ر وایه‌ده‌بێت کاک عه‌دنان پێمان بڵێت به‌رنامه‌ی پارله‌مان چییه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ناعه‌داله‌تییه؟ بۆ ئه‌وه‌ی پارله‌مانیش بتوانێت قسه له‌و باره‌یه‌وه بکات، ئهبێتبزانێت بودجه‌ی هه‌رێم چه‌نده‌و چۆن سه‌رف ده‌کرێت؟ چونکه ئه‌رکی پارله‌مانه به‌دانانی قانون و چاودێریکردنی ئه‌دای حوکمه‌ت و حیزبه‌کان، ئه‌و نا عهدالهتییهنههێڵی.
خاتو کوێستان محه‌مه‌دی پارله‌مانتاریش له وتارهکهیدادهنوسێت" ئه‌ی ده‌زانن موچه‌و ئیمتیازی پارله‌مانتاران و وه‌زیره‌کانی عێراق چهندبهرامبهر موچه‌ی پارله‌مانتارانی کوردستانه. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو موچهیوهزیره به‌رێزه‌کانی هه‌رێمیش زۆر له موچه‌کانی ئێمه زیاتره که ئهمهیانپێچهوانهی یاسایه"!!. به‌نده کهڕستهی" پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌ی خوێنده‌وه"،پرسی: گه‌لۆ تۆ بڵێی پارله‌مانه حه‌یاته‌که‌ی له مه‌ڕ خۆمان یاسایه‌کی وایدهرکردبێت، که نابێت موچه‌ی وه‌زیرێک له هی پارله‌مانتارێک زیاتر بێت؟ گه‌ر نا،ئه‌ی قابیله پارله‌مانتارێک له خۆیه‌وه شتی وا بنوسێت؟ دواتر هه‌ر خۆم گوتم ئه‌یبۆ نا؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و پارله‌مانه نیيه که له‌خولی پێشتر دا، درێژتریندانیشتنی خۆی بۆ ده‌رکردنی یاسای خانه‌نشینکردنی ئه‌ندامه‌کانی خۆیتهرخانکرد؟!
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دوو پرسیار:
1- ئایا موچه‌ی وهزیرنابێ له موچه‌ی په‌ڕله‌مانتار زیاتر بێ؟ و،
2- ئایا موچه‌ی وه‌زیره‌کانی ئێمه‌له هی وه‌زیره‌کانی دنیا که‌متره؟
ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌م به پێویست زانی.
خشته‌که بریتی یه له لیستی موچه‌ی ساڵی 2003 ی وه‌زیرانی 13 دهوڵهتیئهروپایی. دواتر، به‌ته‌نیا له‌سه‌ر موچه‌ی وه‌زیرانی حکومه‌تی هۆڵاند،ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتر ئه‌ده‌م. چونکه له‌سه‌ر بڕی باجی داهات له وڵاته‌کانی تر،زانیاریم نییه. هیوادارم خوێنه‌ری کورد، له‌وانه‌ی له‌و وڵاتانه‌ی تر ئه‌ژین وزانیارییان هه‌یه، بنوسن.
|
زنجیره
|
ناوی وڵات
|
موچه‌ی ساڵی 2003 ی وه‌زیرێک
|
|
1
|
نه‌مسا
|
211.044€
|
|
2
|
به‌لجیکا
|
188.215€
|
|
3
|
به‌ریتانیا
|
185.023€
|
|
4
|
ئه‌ڵمانیا
|
164.390€
|
|
5
|
فه‌ره‌نسا
|
160.848€
|
|
6
|
ئیتالیا
|
155.160€
|
|
7
|
دانیمارک
|
153.493€
|
|
8
|
لۆکسمبورگ
|
140.676€
|
|
9
|
هۆڵاند
|
121.805€
|
|
10
|
سوید
|
110.400€
|
|
11
|
فینلاند
|
92.508€
|
|
12
|
ئێرلاند
|
89.520€
|
|
13
|
ئیسپانیا
|
70.260€
|
سه‌رچاوه:
Rapport Commissie-Dijkstal
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه:
http://www.parlement.com
تێبنی:
هه‌ر وه‌زیرێکی هۆڵاندی مانگانه، جیا له موچه‌که‌ی، بڕی 600 یۆرۆ نه‌سریه وه‌رده‌گریت. له‌ساڵێکدا ده‌کاته 7200 حه‌وت هه‌زار دووسهدیۆرۆ. به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه دوو ئه‌وه‌نده وه‌رده‌گرێت. بۆ ساڵێک ئه‌کاته 14.400 چوارده‌هه‌زار و چوارسه‌د یۆرۆ. ئه‌م بڕه پاره‌یه باجی لێ نادرێ.
خۆێنه‌ری به‌ڕێز!
ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه، خشته‌ی ساڵی 2003 ی موچهیههر وه‌زیرێکی حوکمه‌تی هۆڵاندی و، بڕی ئه‌و باجه‌یه که هه‌ر وه‌زیرێک به‌ده‌وڵه‌تی داوه.
|
|
خانه‌ی 1
|
خانه‌ی 2
|
خانه‌ی 3
|
خانه‌ی 4
|
خانه‌ی 5
|
|
ز
|
داهاتی ساڵانه‌ی تاک به یۆرۆ، له- بۆ
|
بڕی داهاتی باج لێدراو
|
رێژه‌ی باجی دراو
|
بڕی باجی دراو به یۆرۆ
|
سافیی بۆ ماوه/ یۆرۆ
|
|
1
|
هه‌تا 17.046€
|
17.046€
|
34،15%
|
5.821.21€
|
11.224،79€
|
|
2
|
17.046-30.631€
|
13.584€
|
41،45%
|
5.630,57€
|
7.953،43€
|
|
3
|
30.632-52.226€
|
21.596€
|
42،00%
|
9.070,32€
|
12.525،68€
|
|
4
|
52.226€ بۆ سه‌ره‌وه
|
69.576€
|
52،00%
|
36.179,52€
|
33.396،48€
|
|
5
|
|
121.805€
|
تێکڕا 46.6%
|
56.701،62€
|
65.100،38€
|
سهرچاوهیزانیارییهکانی ناو خشته‌که، به زبانی هۆڵاندی:
www.belastingdienst.nl/particulier/alsugaatwerken/alsugaatwrken-01.html
www.parlement.com/9291000/modulesf/gpqkwho0
شهرحیخشتهکهی سه‌ره‌وه:
1- بڕی موچه‌ی إسمي ساڵی(2003) ی وه‌زیرێکی هۆڵاندی 121.805.00 € بوه (سه‌یری خانه‌ی 2 زنجیره‌ی 5 بکه). بڕی موچه‌ی پوخت (سافی) یههمان مانگ و ساڵی وه‌زیرێکی هۆڵاندی (65.100.38 €) بوه، (سه‌یری خانه‌ی 5زنجیره‌ی 5 بکه). له‌گه‌ڵ 7200 € نه‌سریه‌ی باجلێنهدراو دا کۆی بکه‌یته‌وه،ئه‌کاته (72.300.38 €) حه‌فتاودوو هه‌زار و سێسه‌د یۆرۆ و سیوههشت یۆرۆ سێنت. تێکڕا موچه‌ی پوختی مانگیێکی ساڵی2003 ی وه‌زیرێک (6.025.03 €) شه‌ش هه‌زار وبیستوپێنج یۆرۆ و، سێ یۆرۆ سێنت، بوه.
2- ههروهزیرێک له‌ساڵی 2003 دامانگانه بڕی (4.725.13 €) ی داوه به‌باج. تێکڕا ههروهزیرێکی هۆڵاندی، له‌هه‌مانساڵدا، ڕێژه‌ی 46.6% موچهکهیی داوه به باجی داهات (سه‌یری خانه‌ی 3 زنجیره‌ی 5بکه).
3- باجی ده‌رامه‌ت له وڵاتی هۆڵاند 4 تاریفه‌ی هه‌یه: تاریفهییهکهم: له (17.046 €/ ساڵێک/ تاکه که‌س) ده‌ست پێ ئه‌کات. نرخی ئه‌م تاریفهیه (34.15%) یه، (خانه‌کانی 2 و 3 زنجیره‌ی 1). تاریفه‌ی دوه‌م: هی (17.047 € - 30.361 €/ ساڵێک/ تاکه‌که‌س). نرخی ئه‌م تاریفهیه (41.45%) ه، (خانه‌کانی 1 و 2و 3 زنجیره‌ی 2). تاریفه‌ی سێێه‌م: هی (30.362 € - 52.226 €/ ساڵێک/ تاکه‌که‌س) یه. نرخی ئه‌م تاریفهیه (42%) وه، خانه‌کانی 1 و 2 و 3 زنجیره‌ی 3). تاریفهیچوارهم: له (52.227 € بۆ سه‌ره‌وه/ ساڵێک/ تاکه‌که‌س) ده‌ست پێ ئه‌کات. نرخی ئهمتاریفهیه (52%) وه، (خانه‌کانی 1 و 2 و 3 زنجیره‌ی 4).
بهراوردلهگهڵ دیناری ئێراقی:
1- موچه‌ی پوختی مانگی ئاوگۆستی 2003 ی وهزیرێکیهۆڵاندی به دیناری ئێراقی (ئه‌گه‌ر 1 یۆرۆ = 1600 دینار)، ئه‌کاته (6.025.03 € x 1600 = 9.640.048) نۆ ملێون و شهشسهدوچل هه‌زار و چلوهه‌شت دیناری ئێراقی.
2- موچه‌ی پوختی مانگێکی ساڵی 2004 ی هه‌ر ئه‌ندام پارله‌مانێکی هۆڵاندی (3.997.84 x € 1600 = 6.396.544) شه‌س ملێون و سێسهدونهوهدوشهش هه‌زار وپێنجسهدوچلوچوار دیناری ئێراقی. 3- جیاوازی مانگانه‌ی وه‌زیرێک و ئهندامپارلهمانێکی هۆڵاندی، به دیناری ئێراقی ئه‌کاته 9640048 – 6.393,544 = 3.246,504) سێ ملێون و دووسهدوچلوشهش هه‌زار و پێنجسهدوچوار دیناری ئێراقی. ئهمحاڵهتهش پێچه‌وانه‌ی یاسای ووڵاته‌که نییه، وه‌ک ئه‌ندام پارلهمانهکهیلهمهڕ خۆمان پێی وایه. 4- به گوێره‌ی زانیاریم، جیاوازی نێوان موچه‌ی وه‌زیرێک وئه‌ندام پارله‌مانێکی کوردستان، ته‌نیا یه‌ک ملێون دیناری ئێراقی یه. له کوردستانوهزیرێک پێنج ملێون و نیو و، ئه‌ندام پارله‌مانێک چوار ملێون و نیو دیناری ئێراقیوهردهگرێ.
5- جیاوازی موچه‌ی مانگانه‌ی وه‌زیرێکی هۆڵاندی و وهزیرێکیحوکمهتی هه‌رێم به دیناری ئێراقی ئه‌کاته (4.140,048) چوار ملێون و سهدوچلههزار و چلوهه‌شت دیناری ئێراقی.
به‌ڵام: وه‌زیره هۆڵاندییهکه ههمومهسرهفێک له‌و موچه‌یه‌ی ئه‌کا: بیمه‌ی ته‌ندروستی، بیمه‌ی مردن، رێژه‌یه‌ک بۆدایرهی خانه‌نشینی، پاره‌ی ئاو، کاره‌با، غاز، کرێی خان‌و، کرێی إشتراکی: ته‌له‌فۆن، ته‌له‌فزێون و ئینته‌رنێت، کرێی هاتن و چون له ده‌ره‌وه‌ی دهوامیرهسمی، مه‌سره‌فی ژیانی رۆژانه، وه‌کو گۆشت، برنج و نان ...هتد*
وهزیرههۆڵاندییهکه**:
نه پارچه زه‌وی ده‌درێتێ، نه خانوی له‌سه‌ر تاپۆ ده‌کرێ، نه‌ئه‌توانێ پاره‌ی غاز و ئاو و کاره‌با نه‌دا، نه له‌بازاڕدا شه‌ریکی کۆمپانیاکانه،نه ئه‌توانێ سێنتێ به‌رتیل وه‌ربگرێ، نه حیزب لابه‌لا پاره‌ی مۆڵی بێ چاودێرییدارایی ده‌خاته به‌رده‌م، نه ڕیزه ترۆمبێلی ئاخرمۆدێل و مه‌تره‌لۆزی بهدواوهئهبێ، نه ئه‌توانێ کوڕ و خزمی خۆی بکا به پاسه‌وانی خۆی و پارهکانیانوهربگرێ، نه ئه‌سڵه‌ن گاردی تایبه‌ت و موچه‌ی حه‌ره‌س و مه‌سره‌فی بێ شوماریترۆمبێلی هه‌یه، نه به بلۆک و به‌رد سه‌ری کۆڵانه‌کان ده‌گرێت و خه‌ڵک ههراسانئهکات، نه له‌دواییشدا به پله‌و موچه‌ی وه‌زیر خانه‌نشین ده‌کرێ (ئه‌مانه بۆئه‌ندام پارلهمانهکانیشمان هه‌ر وان).
خۆ ئه‌گه‌ر به‌راوردی کاروبه‌رهه‌می وه‌زیرێک و ئه‌ندام پارله‌مانێکی ئێره و، کار و به‌رهه‌می ئهوهکانیلای خۆمان بکه‌ین، ئه‌وا، به‌نیگه‌رانییه‌وه، مایه‌پوچ ده‌بین.
ئهگهربهوشێوهیه حسابمان کرد، ده‌رئه‌که‌وێ ئیمتیازی وه‌زیرێکی کوردستان له وهزیرێکیهۆڵاندی زۆر تره. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرین که، له کوردستان بیمهیتهندروستی و بیمه‌ی مردن نین، پێویستییه‌کانی رۆژانه هه‌رزانترن، کرێی غاز، ئاو،کاره‌با، ته‌له‌فۆن، ته‌له‌فزێون و نرخی به‌نزین، نزیک به خۆڕایین، یان زۆربه‌یجار نایده‌ن، ئه‌وا ده‌رئه‌که‌وێ که، موچه‌ی وه‌زیرێکی کوردستان له موچهیوهزیرێکی هۆڵاندی زۆر زۆر زیاتره.
* * *
به‌شی سێیه‌م بریتی ئه‌بێله شه‌رحکردنی موچه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی حوکمه‌تی هۆڵاند. که‌هه‌ر هێنده‌ی موچهیوهزیرێک ئه‌بێت!
* بۆ نرخی ئه‌و شمه‌کانه له وڵاتی هۆڵاند، سه‌یری به‌شی 1-3 بکه.
** وه‌زیری هۆڵاندی ئه‌م ئیمتیازاتانه‌ی هه‌یه:
کرێی ماڵگواستنه‌وه (Verhuizen kosten):
هه‌ر وه‌زیرێک ماڵه‌که‌ی، لانی که‌م 50 کم له‌شوێنی ئیشه‌که‌ی دوور بێ و، بیه‌وێ بگوێزێته‌وه بۆ شوێنی وه‌زاره‌ته‌که‌ی، ئهممافانهی، بۆ یه‌ک جار، ئه‌بێ:
1- وه‌رگرتنه‌وه‌ی کرێی گواستنه‌وه‌ی خۆی وخێزانه‌که‌ی.
2- وه‌رگرتنه‌وه‌ی کرێی گواستنه‌وه‌ی ناو ماڵه‌که‌ی.
3- پاره‌ی هه‌ر شتێکی تر که، به‌هۆی گواستنه‌وه‌وه دێته پێش.
له‌گواستنه‌وه‌دا، نابێ ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ئه‌گوێزێته‌وه له 25 کم زیاتر، له تهلاریوهزارهتهکهیهوه دور بێ.
ئۆتۆمۆبیلی کار (Dienstauto):
وه‌زیره‌کان ئۆتۆمۆبیلێک و شۆفێرێکیان بۆ دابین ده‌کرێت. حکومه‌ت له1/1/2004وه بۆ هه‌ر کیلۆمه‌ترێک رێگا (49 یۆرۆ سێنت) بۆ خه‌رجیی ئۆتۆمۆبیله‌که ، بۆ (به‌نزین، چاککردنه‌وه، ته‌ئمینکردن، باجی رێگاوبان...) داناوه، له کۆتاییساڵهکهدا ته‌سفیه‌ی حساب ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر پاره‌که زیاد بوو ناچێته گیرفانیوهزیر، ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ خه‌زێنه . شۆفێره‌کانیان له‌سه‌ر میلاکی وهزارهتیناو خۆن و له‌وێوه موچه‌یان ئه‌درێتێ.
بۆ سه‌لامه‌تی و ئه‌منیه‌تی خۆی،وه‌زیر ده‌توانێت ئۆتۆمۆبیله‌که بۆ کاری شه‌خسی خۆی به‌کار بهێنێت. به‌ڵام حوکمهتپارهی به‌کارهێنانی ئۆتۆمۆبیله‌که بۆ کاری شه‌خسی، له وه‌زیره‌که ده‌سێنێت.
بڕی پاره‌ی سه‌نراو له وه‌زیر، به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی ئۆتۆمۆبیله‌که بۆکاری خۆی، به‌م شێوه‌یه دیاری ئه‌کرێ:
گریمان نرخی ئۆتۆمۆبیله‌که 50.000یۆرۆیه. ڕیژه‌ی 25% نرخی ئۆتۆمۆبیله‌که، وه‌کو داهات بۆ وه‌زیره‌که حسابده‌کرێت. واته 50.000x%25 = 12.500 یۆرۆ. له 52% ی ئه‌م بڕه پاره‌یه که،ده‌کاته 6500 یۆرۆ دایره‌ی باج له داهاتی وه‌زیره‌که‌ی ده‌بڕێت. بۆ ڕیژه‌که،بڕوانه خشته‌که: خانه‌ی 3 زنجیره‌ی 4.
به واتایه‌کی تر: وه‌زیره‌که له‌هه‌قی به‌کارهێنانی ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی وه‌زاره‌ت دا که، بۆ ئیشی شه‌خسی خۆیی به‌کارهێناوه، ساڵانه 6.500 یۆرۆ له ڕێی دایره‌ی باجه‌وه، ئه‌داته‌وه به خهزێنهیدهوڵهت.
شوێنی مانه‌وه(Woonruimte):
ئه‌و وه‌زیره‌ی ماڵی زیاتر له 50 په‌نجا کیلۆمه‌تر له شوێنی کاره‌که‌یه‌وه دووربێ، شوێنی مانه‌وه‌ی بهتهئسیسکراوی بۆ دابین ده‌کرێت. ئه‌و شوێنه نابێت 25 کم زیاتر، له شوێنیکارکردنی رۆژانه‌یه‌وه (ته‌لاری وه‌زاره‌ت)ه وه دوور بێت.
موچهیوهزیری- موچه‌ی چاوه‌ڕوانی (Wachtgeld)
وه‌زیرێک، ئه‌گه‌ر که‌متر له سێ مانگوهزیر بێت، له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ک بێت له وه‌زیری لابرا، مافی هه‌یه ته‌نیا شهشمانگ موچه‌ی وه‌زیری وه‌ربگرێت. ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا به‌دوای ئیشدابگهرێت و، کار بۆ خۆی بدۆزێته‌وه. ئه‌م یاسایه له ساڵی 2003 وه کاریپێدهکریت.