|
ساڵێكی تر رۆناڵدۆ واز ده‌هێنێت
|
|
|
(سبه‌ی)
رۆناڵدۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی كۆره‌نتیانزی به‌ڕازیلی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له باره‌گای یانه‌كه‌ی بۆی سازكرابو ئاشكرایكرد ساڵی داهاتو واز له یاری تۆپی پێ ده‌هێنێت و ده‌بێته سه‌فیری یانه‌كه‌ی،رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ ئه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه نوسانی وڵاته‌كه‌ی ئاشكراكرد كه تا كۆتایی وه‌رزی داهاتو بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی كۆره‌نتیانزدا نوێكردۆته‌وه‌و پاش كۆتایی هاتنی بۆنده‌كه‌شی به شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری دورده‌كه‌وێته‌وه.
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا (رۆناڵدۆ) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خوازیاره له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری یاریه‌كانی جامی جیهانی 2010 بكات و له پێناو ئه‌و ئامانجه‌شدا هه‌مو هه‌وڵێك ده‌دات،ئه‌و ئه‌فسانه به‌ڕازیلیه له كۆتایی وته‌كانیدا جارێكی تر گه‌شبینی خۆی بۆ به‌شداریكردن له مۆندیالی ئه‌فریقای باشوردا ده‌ربڕی و دانی به‌وه‌دانا كه دڵنیایه له‌وه‌ی كه له مۆندیالی 2014 ی به‌ڕازیلدا به‌شدارنابێت به‌ڵام ئاواته خوازه 2010 بكاته دوا وێستگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سامبادا.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه (رۆناڵدۆ) یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین ئه‌ستێره‌كانی دنیای تۆپی پێ و له مۆندیاله‌كانی 1994 تا 2006 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلدا به‌شداری كردوه‌و توانیویه‌تی له‌و 4 مۆندیاله‌دا 15 گۆڵ تۆماربكات كه ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه‌و هیچ هاوپیشه‌یه‌كی رۆناڵدۆ خاوه‌نی ئه‌و ژماره گۆڵه نیه.
Wednesday, February 24, 2010
|
|
|
|