|
هانده‌رانی چێڵسی پشتگیری كاپتنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
|
|
|
(سبه‌ی)
هانده‌رانی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ (جۆن تێری) كاپتنی یانه‌كه‌یان دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌و پاڵپشتی ده‌كه‌ن له‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه روبه‌ڕوی بۆته‌وه.
له كاتی به‌ڕێوه‌چونی یاری دێربی شاری له‌نده‌ن له نێوان هه‌ردو یانه‌ی (چێڵسی) و (ئه‌رسیناڵ) له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خولی پریمه‌رلیگی ئینگلیزی هانده‌رانی یانه‌ی چێڵسی چه‌ندین تابلۆی جۆراوجۆریان له نێو یاریگادا به‌رزكردبوه‌وه كه تێیدا متمانه‌و پشتگیری خۆیان بۆ (جۆن تێری) كاپتنی یانه‌كه‌یان دوپات كردبوه‌وه.
هانده‌رانی چێڵسی به پیشاندانی دروشمه‌كانیان ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی (فابیۆ كاپیلۆ) ی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را كردبو كه هه‌فته‌ی رابردو نیشانه‌ی كاپتنی له (جۆن تێری) سه‌ندبوه‌وه‌و (ریۆ فێردینان)ی بۆ ئه‌و پۆسته دیاری كردبو ، هانده‌رانی بلوز له تابلۆكانیاندا نوسیبویان (جۆن تێری) شیاو ترین یاریزانی ئینگلیزیه بۆ له ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راو یانه‌ی چێڵسی،جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌فته‌ی رابردو (ڤانیسا)ی كچه نمایشكاری فه‌ڕه‌نسی و هاوسه‌ری (واین بریج)ی یاریزانی پێشوی یانه‌ی چێڵسی په‌یوه‌ندیه‌كی سێكسی نێوان خۆی و جۆن تێری بۆ رۆژنامه‌كانی ئینگلته‌را ئاشكراكرد‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه ئه‌و یاریزانه دوچاری كێشه‌یه‌كی قورسی كۆمه‌ڵایه‌تی هات و بوه بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زاری رۆژنامه وه‌رزشیه جیهانی و ناوخۆییه‌كان.
Tuesday, February 09, 2010
|
|
|
|