|
هانده‌رانی به‌رشه له رێی فه‌یس بوكه‌وه داوای ماسكیرانۆ ده‌كه‌ن
|
|
|
(سبه‌ی)
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هانده‌رانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی لاپه‌ڕه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ماڵپه‌ری به‌ناوبانگی (فه‌یس بوك) دروستكردوه به مه‌به‌ستی فشار خستنه سه‌ر كاربه‌ده‌ستانی یانه‌كه‌یان بۆ كڕینی (خافێر ماسكیرانۆ)ی یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی.
پاش ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی دوركه‌وتنه‌وه له هه‌وڵه‌كانیان له پێناو په‌لكێش كردنی (ماسكیرانۆ) ی ئه‌رجه‌نتینی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی،هانده‌رانی ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنیه له رێی ماڵپه‌ری (فه‌یس بوك)ه‌وه كه‌مپینێكیان ئه‌نجاداوه‌و تێیدا داوایان له (خوان لاپۆرتا)ی سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان كردوه كه به‌هه‌ر نرخێك بێت ئه‌و یاریزانه بهێنێته ریزه‌كانی یانه‌كه‌یانه‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه له مانگی رابردودا به‌رپرسه كه‌ته‌لۆنیه‌كان هه‌وڵی زۆریاندا بۆ په‌لكێشكردنی ئه‌و یاریزانه ئه‌رجه‌نتینیه به‌ڵام لیڤه‌رپوڵیه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه‌ی یانه‌كه‌یان نه‌بون،رۆژنامه‌ی (ئه‌لمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) ی نزیك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه له‌مباره‌یه‌وه ئاشكرایكردوه كه (تێكسیكی) سكرتێری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی (ماسكیرانۆ)دا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه به‌ڵام ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره پێی راگه‌یاندوه كه فرۆشتنی (ماسكیرانۆ) له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی كاره‌كانی (رافائێل بینیتێز)ی راهێنه‌ری لیڤه‌رپوڵدایه.
Monday, February 08, 2010
|
|
|
|