|
یۆڤانتۆس 35 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته هیگواین
|
|
|
(سبه‌ی)
چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له شاری مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیاوه ئاشكرایان كرد كه كاربه‌ده‌ستانی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی به وردی چاودێری (گونزالۆ هیگواین) ی ئه‌رجه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له وه‌رزی داهاتودا بیبه‌نه ریزه‌كانی یانه‌كه‌یانه‌وه.
ئه‌و راپۆرته رۆژنامه‌وانیانه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه كاربه‌ده‌ستانی یۆڤی به نیازن له هاوینی داهاتودا بۆندێك به بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی هاوتاكانیان له یانه‌ی شاهانه بكه‌ن به مه‌به‌ستی په‌لكێش كردنی (گونزالۆ هیگواین)ی گۆڵكاری ئه‌و یانه ئیسپانیه،رۆژنامه‌ی توتو سپۆرتی ئیتاڵیش له‌مباره‌یه‌وه ئاشكرایكردوه كه ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 22 ساڵه یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی یۆڤانتۆس له وه‌رزی داهاتوداو له‌و پێناوه‌شدا (رۆبه‌رتۆ بیتیگا)ی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی ئه‌و یانه‌یه په‌یوه‌ندی كردوه به به‌ڕیچوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌وه،جێگه‌ی ئاماژه‌یه (هیگواین)له‌م وه‌رزه‌دا ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كردوه‌و توانیویه‌تی له‌هه‌ر 12 خوله‌ك یاریكردندا گۆڵێك بۆ یانه‌ی شاهانه تۆماربكات.
Monday, February 08, 2010
|
|
|
|