(سبه‌ی):
ماوه‌یه‌كه مشتومڕی سه‌ره‌كی له عێراقدا یاسای هه‌ڵبژاردنه، كوردیش وه‌ك لایه‌نێكی سیاسی په‌یوه‌نداره به یاسای هه‌ڵبژاردن و چۆنیه‌تی په‌سه‌ندكردنی، له په‌سه‌ندكردنی یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردندا كورد یه‌كێك بو له‌لایه‌نه زه‌ره‌ر مه‌نده‌كان، به‌ڵام هه‌ر زو سه‌ركرده‌كانی كورد كه‌وتنه پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشانه، هاوكات میدیای حیزبیش په‌سه‌ندکردنی ئه‌و یاسایه‌یان به به‌رهه‌می ره‌نجی نوێنه‌ره‌كانی خۆیان وه‌سفكرد و به نه‌به‌ردی ناویان برد.
له یه‌كه‌م ساتی په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌دا فواد مه‌عسوم سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌ناوی كورده‌وه سوپاسی لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كانی كرد، دواتریش جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌خێرایی ئیمزای په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌ی كرد، ئه‌مه له كاتێكدا بو كه بارێكی تایبه‌ت به كه‌ركوك درابو و فێڵێكی گه‌وره كرابو له زیادبونی رێژه‌ی كورسی پارێزگاكان، سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان 3 كورسی بۆ زیادكرابو، به‌ڵام هه‌ندێك پارێزگا به ته‌نها 12 كورسی بۆ زیادكراوه.
رێژه‌ی زیادبونی كورسی پارێزگاكان:

به‌ڕای تۆ:
1- نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا توانیویانه به‌رگری له مافه‌كانی كورد بكه‌ن له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا؟
2- سوپاسه‌كه‌ی فواد مه‌عسوم به‌ناوی كورده‌وه بۆ لایه‌نه عێراقییه‌كان و ئیمزاكردنی یاساكه له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه چ مه‌به‌ستێك ده‌گه‌یه‌نێت؟
3- ناوبردنی ئه‌و فێڵه یاساییه‌ی له كوردكرابو به نه‌به‌ردی له‌لایه‌ن میدیای حیزبییه‌وه، چ مه‌غزایه‌كی له پشته؟
4- هه‌ر بۆچونێكی تر كه به‌رامبه‌ر به یاساكه هه‌ته...
تكایه راو سه‌رنجتان...