رۆژی (8)ی ئه‌م مانگه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ردانێكی كتوپڕ گه‌یشته كه‌ركوك‌و وه‌كو خۆی وتی: "ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌م گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی‌و برایه‌تییه به گشت پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك".
به‌گوێره‌ی لێدوانی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، بارزانی له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌سایه‌تی توركمانی كۆبووه‌ته‌وه.
فوئاد حسیًَن سه‌رۆكی دیوان به رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی وت: "گرنگترین ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه‌ی بارزانی، جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌تی له‌سه‌ر واڵاكردنی ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك‌و به‌بێ هیچ مه‌رجێك له‌پێناو گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش‌و كاركردنی پێكه‌وه‌یی له‌پێناو دانانی میكانیزمێك بۆ رێككه‌وتنی نیشتمانی عێراق كه‌هه‌موو لایه‌نه‌كان رازی بن پێی".
به رای چاودێران سه‌ردانێكی له‌و جۆره سیاسه‌تێكی نوێی سه‌ركردایه‌تی كورده به ئاڕاسته‌ی گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كان.
به‌ڕای تۆ:
1-ده‌بێت سیما‌و خه‌سڵه‌تی په‌یامێكی له‌و جۆره چی بێت؟
2-كورد چۆن ده‌توانێت كه‌شوهه‌وای بێمتانه‌یی‌و كورد له‌لایه‌ك‌و عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كانی نه‌ك هه‌ر كه‌ركوك به‌ڵكو ناوچه دابڕاوه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه؟
3-له‌كاتێكدا كه‌ركوك مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نووساز‌و هه‌ستیار نییه ته‌نیا بۆ كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان، به‌ڵكو گرنگیشه بۆ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، ئایا به‌گفتوگۆ‌و رێككه‌وتنێكی نیشتمانی، كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان؟
تكایه راو‌و سه‌رنجتان