|
بینیتێز له داهاتوی لیڤه‌رپوڵ دودڵه
|
|
|
(سبه‌ی)
رافائێل بینیتێزی ئیسپانی و راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی كێشه‌كانی ئه‌مساڵی یانه‌كه‌ی وه‌لاده‌نێت و له داهاتوو نیگه‌رانه.
سه‌باره‌ت به‌و كێشه داراییانه‌ی كه دوچاری یانه‌كه‌ی هاتوه (رافائیل بینیتێز)ی راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی داهاتوی یانه‌كه‌ی به مه‌ترسیدار زانی و له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی (لیڤه‌رپوڵ ئیكۆ) ی به‌ریتانی رایگه‌یاند كه ئێستا یانه‌كه‌یان به دوای چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندا ده‌گه‌ڕێن تا چه‌ند پشكێكی یانه‌كه‌ی پێبفرۆشن و باری ئابوری یانه‌كه‌ی پێببوژێننه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه رونه‌دات ئه‌وا كاره‌ساتێكی گه‌وره روو له یانه‌كه ده‌كات و توشی قه‌یرانێكی به‌هێزی ده‌كات ، سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی خۆشی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵدا (بینیتێز) رایگه‌یاند تاكه كه‌س هیچ گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی نیه‌و گرنگ بوژانه‌وه‌ی یانه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر یانه‌كه‌مان بچێته‌وه باری ئاسایی خۆی ئه‌وا رۆیشتن یان هاتنی هه‌ر كه‌سێك كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆ دروست ناكات.
Tuesday, March 16, 2010
|
|
|
|