له رۆژی 23ی مانگی رابردو تا رۆژی 23ی ئه‌م مانگه، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چو.
به‌هۆی سه‌ختی كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، بانگه‌شه‌كان به‌هه‌وراز‌و نشێوی جیاوازدا رێ‌یان ده‌كرد. له‌پیاده‌كردنی شێوازی شارستانییه‌وه تا ده‌گاته ناوزڕاندن‌و تۆمه‌تباركردنی لایه‌نگر‌و هه‌وادارانی لیسته‌كان به‌تێكدانی هه‌لومه‌رجه‌كه. جگه له‌به‌كارهێنانی داموده‌زگا حكومییه‌كان‌و پاره‌به‌خشینه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌و ترساندن.
دیاره رۆڵی میدیا له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا به‌رچاو ده‌بینراو تیایدا میدیای سه‌ربه‌خۆ‌و حیزبی به‌شدارییه‌كی به‌رچاویان كرد.
ئایا:
1-رۆڵی لێپرسراوه‌كانی حكومه‌ت به‌هه‌رێم‌و به‌غداوه له‌و بانگه‌شه‌یه‌دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
2-رۆڵی میدیاكان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت له‌گواستنه‌وه‌ی راووبۆچونی لیسته‌كان‌و شرۆڤه‌كردنی به‌رنامه‌ی لیست‌و قه‌واره‌كان؟
تكایه راوسه‌رنجتان..