دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و كادرانی (ی.ن.ك) داوای چاكسازی و ریفۆرم ده‌كه‌ن له‌ناو حیزبه‌كه‌یاندا، به‌ڵام داواكه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرا، دوێنێ ژماره‌یه‌ك كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌وتێكی نوێیان به ناوی ره‌وتی گۆڕینی دیموكراسی (ره‌گ)، وه‌ك ده‌نگی "هه‌زاران ئه‌ندام و كادێری یه‌كێتی و خه‌ڵكی كوردستان" را‌گه‌یاند، له به‌یاننامه‌ی خۆڕاگه‌یاندنی ره‌وته‌كه‌دا ئامانجی ره‌وته‌كه ئاشكرا كراوه كه بریتییه له "هه‌وڵدان بۆ گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له سیاسه‌ت و په‌یام و پێكهاته‌ی یه‌كێتی"دا.
له راگه‌یاندنه‌كه‌دا "ره‌گ" ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه "هیچ پڕه‌نسیپێكی رێكخراوه‌ییان له‌ناو یه‌كێتیدا نه‌هێشتۆته‌وه و ده‌سته‌گه‌رییان كردووه به ئامرازێك بۆ خۆسه‌پاندن و دژایه‌تیكردنی هه‌موو ده‌نگێكی زوڵاڵ و دڵسۆز، ئه‌مڕۆ یه‌كێتی به‌ره‌و چاره‌نوسێكی نادیار هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌گه‌ر وابڕوات هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".
ره‌وتی ناوبراو ئه‌وه‌شیان دوپاتكردۆته‌وه كه ره‌وته‌كه‌یان كار ده‌كات بۆ دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی كارا كه بتوانێ رۆڵی كاریگه‌ر ببینێت له بنیادنانی سیستمێكی دیموكراسی فره‌ییدا.
ڕاگه‌یاندنی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی (ڕه‌گ)
پڕۆژه‌ی به‌رنامه‌ی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی (ڕه‌گ)
تكایه را و سه‌رنجی خۆتان له‌سه‌ر (راگه‌یاندن و پڕۆژه به‌رنامه‌ی ره‌وتی گۆڕینی دیموكراسی "ره‌گ") بنوسن...