دوای 17 ساڵ، هاووڵاتیانی هه‌رێم خه‌و به‌دابینكردنی كه‌مترین بڕی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه ده‌بینن. ماوه‌ی 17 ساڵه، هیچ شه‌و و رۆژێك ماڵێكی هاووڵاتییه‌كی ئاسایی 24 سه‌عات كاره‌بای به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، تا دێت كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه قوڵتر ده‌بێته‌وه، هاوینی رابردوو بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆلێرا له شاره‌كانی سلێمانی‌و هه‌ولێر زه‌نگێكی مه‌ترسیداربوو بۆ ده‌سه‌ڵاتداران‌و هاووڵاتیان، له‌و ساڵه‌دا زۆرترین رێژه‌ی قوربانیانی ئه‌و په‌تایه له سلێمانی تۆماركرا.
له‌دوای ئازادكردنی عێراقه‌وه، به‌ترێله دینار ده‌هێنرێته هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێك بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵێكدا له بودجه‌ی هه‌ندێك له وڵاتانی دراوسێ زیاتره، به‌ڵام كێرڤی ره‌وشی خزمه‌تگوزاریی له دابه‌زیندایه.
زۆرێك پێیانوایه تائێستاش كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم جیاوازی ناكه‌ن له‌نێوان ئه‌ركی سه‌رشانیان‌و ده‌ستكه‌وت، به‌جۆرێك كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كیش به‌ده‌ستكه‌وت له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ك چاودێران ده‌ڵێن: "هاووڵاتیانیش هۆشیارییان لاوازه له‌باره‌ی مافه‌كانیانه‌وه".
ئایا به‌ڕای ئێوه:
-دابین نه‌كردنی لانی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان چ كاریگه‌رییه‌كی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی؟
-هۆكار چییه ده‌سه‌ڵاتداران وا بێباكن له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا‌و هیچ پلانێكیان نییه بۆ باشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان؟
-ده‌بێت هاووڵاتییان چ ئاڕاسته‌یه‌ك بگرنه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان؟
راوبۆچوونتان ..........