|
خاوه‌ن یاریگاكانی خولی یانه‌پاله‌وانه‌كان بردیانه‌وه
|
|
|
(سبه‌ی)
شه‌وی رابردو دو یاری له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی جه‌وله‌ی رۆیشتنی قۆناغی 16 ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا ئه‌نجامدرا كه به شكستی یانه میوانه‌كان كۆتایی پێهات.
یانه‌ی (پۆرتۆ)ی پورتوگالی به ئاماده‌بونی نزیكه‌ی 46 هه‌زار هانده‌ر له یاریگای (دراگاو) له یاری رۆیشتنی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگدا میوانداری یانه‌ی ئه‌رسیناڵی ئینگلیزی كرد،له یاریه‌كی خێرا‌و ئاست به‌رزدا یاریزانانی خاوه‌ن یاریگا توانیان به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یاریه‌كه ببه‌نه‌وه‌و تا راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتو مسۆگه‌ربكه‌ن،له لایه‌كی تره‌وه‌و له یاریه‌كی تری هه‌مان خولدا یانه‌ی بایه‌رن میونخی ئه‌ڵمانی له نێو یاریگای (ئه‌لیانز ئه‌رینا)ی تایبه‌ت به‌خۆی به ئاماده‌بونی نزیكه‌ی 65 هه‌زار كه‌س میوانداری یانه‌ی فیرۆنتینای ئیتاڵی كرد‌و له یاریه‌كی به‌هێزدا كه تا دوا ساته‌كانی یاریه‌كه هه‌ردولا به‌گۆڵێك یه‌كسان بون یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا به گۆڵێكی (كلۆزه) كه له خوله‌كی 89 دا تۆماری ئه‌نجامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێهێناو ئیتاڵیه‌كانی به شكسته‌وه ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆیان كرده‌وه.
Thursday, February 18, 2010
|
|
|
|