(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی به بڕیاری ره‌سمی دادگای توركیا پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ده‌ته‌په)ی داخست، بوه‌مایه‌ی ناڕه‌زایی سه‌راسه‌ری گه‌لی كورد له جیهاندا، هاوكات چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و مرۆیی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش ئیدانه‌ی داخستنی ئه‌و پارته كوردییه‌یان كرد.
ئه‌وه‌ی ئێستا باسی لێوه‌ده‌كرێت دروستبونی پارتێكی نوێی كوردییه (به‌ده‌په) وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی (ده‌ته‌په)، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د تورك سه‌رۆكی ده‌ته‌په‌ی قه‌ده‌غه‌كراو رایگه‌یاند: "ئێمه له‌مه‌ودوا له‌ناو رێزه‌كانی پارتی ئاشتی و دیموكراتی به‌ده‌په‌دا، درێژه به خه‌باتی دیموكراتی ده‌ده‌ن".
به‌ڕای تۆ:
1- داخستنی ده‌ته‌په چۆن ده‌بینیت، یان چ مه‌غزایه‌كی له‌پشته‌وه‌یه؟
2- دروستبونی پارتێكی نوێی كوردی (به‌ده‌په) له توركیا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
3- ئایا پێت باشه به‌ده‌په هه‌مان سیاسه‌تی ده‌ته‌په پێڕۆ بكات، یان سیاسه‌ت و ستراتیژی خۆی بگۆڕێت، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه و دۆزی كورد له توركیا؟
4- هه‌ر سه‌رنجێكی تر كه هه‌ته له‌وباره‌یه‌وه...
تكایه راوسه‌رنجتان...