(سبه‌ی):
بڕیاره حكومه‌تی داهاتو له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا له‌لایه‌نی لیستی كوردستانییه‌وه (پارتی‌و یه‌كێتی) رابگه‌یه‌نرێت.
له‌مێژوی هه‌ژده ساڵی رابوردودا، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له‌ناو په‌رله‌ماندا گروپێكی ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت، كه چاودێریی كاره‌كانی حكومه‌ت بكات.
پێشتر سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان به سبه‌ی رایگه‌یاند: له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كیاندا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌تیایدا باس له‌پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتو كراوه، داوایان كردوه حكومه‌تی داهاتو، حكومه‌تی هه‌مو هاوڵاتیان بێت‌و به‌یه‌ك پێوه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوڵاتیاندا بكات به‌جیاوازی ئینتیما‌و بیروبۆچونی حیزبییه‌وه.
ئه‌م داوایه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان، له‌كاتێكدا كه له‌ئێستادا به‌هۆی بیروڕای جیاوازه‌وه كارمه‌ندانی حكومه‌ت له فه‌رمانگه‌كان ده‌رده‌كرێن‌و نان‌بڕاو ده‌كرێن.
به‌ڕای ئێوه:
1-تاچه‌ند حكومه‌تی داهاتو ده‌توانێت حكومه‌تی هه‌موان بێت؟
2-له‌بارێكدا كه وه‌كو پێشوی حكومه‌تی هه‌ردو حیزبه‌كه بێت، ده‌بێت هه‌ڵوێستی لیسته ئۆپۆزسیۆنه‌كان چۆن بێت؟
3-رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و میدیاكان له چه‌سپاندنی چه‌مكی حكومه‌تی هه‌موان‌و به‌رگرتن به‌خراپ به‌كارهێنانی ده‌زگاكانی حكومه‌ت چییه؟
تكایه راوسه‌رنجتان..