(سبه‌ی):
وابڕیاره به‌م نزیكانه (عه‌بدوڵا گویل)ی سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ردانی عێراق بكات، هاوكات كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گویل له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق ده‌چێته شاری كه‌ركوك و هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمدا كۆده‌بێته‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و هه‌رێمی كوردستان گرژی و ئاڵۆزیی به‌خۆوه بینی، له‌گه‌ڵ هه‌ر چالاكییه‌كی سه‌ربازی په‌كه‌كه‌شدا، حكومه‌ت و كاربه‌ده‌ستانی توركیا هه‌رێمی كوردستان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه په‌كه‌كه ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دژ به توركیا به‌كارده‌هێنێت و كردویه‌تیه پێگه‌ی خۆی، له‌هه‌مانكاتدا توركیا داوا له به‌رپرسانی كورد ده‌كات بۆ هاوكاریكردنی و ده‌ركردنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوریه‌كان، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌ركردایه‌تی كورد له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه داوا ده‌كه‌ن كێشه‌ی كورد له توركیا به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام توركیا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی سوپاوه كێشه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا یه‌كلا بكاته‌وه، دواجاریش له جه‌ژنی قورباندا داواكه‌ی په‌كه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست ره‌تكرده‌وه.
سه‌ردانی گویل بۆ شاری كه‌ركوك بۆته مایه‌ی پرسیار گه‌لێك، چونكه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا (2008) له‌كاتی سه‌ردانی بۆ وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وتی: "به‌رده‌وام ده‌بین له ته‌داخولكردن له كێشه‌ی شاری كه‌ركوك، چونكه ئێمه ده‌ستمان له كه‌ركوك هه‌ڵنه‌گرتوه و ده‌ستیش هه‌ڵناگرین".
به‌رای تۆ:
1- سه‌ردانی گویل بۆ كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان، مانای دانپێدانانی توركیایه به هه‌رێمی كوردستان، یان مانایه‌كی سیاسی تر ده‌گه‌یه‌نێت؟
2- ئایا له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ هه‌ولێر و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم، گویل ده‌توانێت سه‌ركردایه‌تی كورد رازی بكات، هاوكاری بكه‌ن بۆ لێدانی گورزی سه‌ربازی له په‌كه‌كه و ده‌ركردنیان له ناوچه سنورییه‌كان؟