Skip Navigation Links
سه‌ره‌کی
ئێمه‌
ئه‌رشیف
رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی
وه‌رزش
دوانگه‌ی سبه‌ی

مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ عه‌ره‌ب‌و توركمانی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان

رۆژی‌ (8)ی‌ ئه‌م مانگه‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌سه‌ردانێكی‌ كتوپڕ گه‌یشته‌ كه‌ركوك‌و وه‌كو خۆی‌ وتی‌: "ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌م گه‌یاندنی‌ په‌یامی‌ ئاشتی‌‌و برایه‌تییه‌ به‌ گشت پێكهاته‌كانی‌ شاری‌ كه‌ركوك".
به‌گوێره‌ی‌ لێدوانی‌ سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، بارزانی‌ له‌میانی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ‌ هه‌ندێك كه‌سایه‌تی‌ توركمانی‌ كۆبووه‌ته‌وه‌.
فوئاد حسیًَن سه‌رۆكی‌ دیوان به‌ رۆژنامه‌یه‌كی‌ عه‌ره‌بی‌ وت: "گرنگترین ناوه‌رۆكی‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ بارزانی‌، جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌تی‌ له‌سه‌ر واڵاكردنی‌ ده‌رگای‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ر لایه‌نێك‌و به‌بێ‌ هیچ مه‌رجێك له‌پێناو گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكی‌ هاوبه‌ش‌و كاركردنی‌ پێكه‌وه‌یی‌ له‌پێناو دانانی‌ میكانیزمێك بۆ رێككه‌وتنی‌ نیشتمانی‌ عێراق كه‌هه‌موو لایه‌نه‌كان رازی‌ بن پێی‌".
به‌ رای‌ چاودێران سه‌ردانێكی‌ له‌و جۆره‌ سیاسه‌تێكی‌ نوێی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورده‌ به‌ ئاڕاسته‌ی‌ گفتوگۆی‌ راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ‌ عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كان.

 

به‌ڕای‌ تۆ:
1-ده‌بێت سیما‌و خه‌سڵه‌تی‌ په‌یامێكی‌ له‌و جۆره‌ چی‌ بێت؟
2-كورد چۆن ده‌توانێت كه‌شوهه‌وای‌ بێمتانه‌یی‌‌و كورد له‌لایه‌ك‌و عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كانی‌ نه‌ك هه‌ر كه‌ركوك به‌ڵكو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه‌؟
3-له‌كاتێكدا كه‌ركوك مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ چاره‌نووساز‌و هه‌ستیار نییه‌ ته‌نیا بۆ كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان، به‌ڵكو گرنگیشه‌ بۆ ده‌وڵه‌تانی‌ دراوسێ‌، ئایا به‌گفتوگۆ‌و رێككه‌وتنێكی‌ نیشتمانی‌، كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان؟

تكایه‌ راو‌و سه‌رنجتان


Sunday, August 10, 2008
 
بیروڕا
12345
sardar
 باش سلاوو ریز ,,, به‌ریزان ئه‌م نه‌رم و نیانییه‌ له‌ كه‌ل تورك و عه‌ره‌ب له‌ بای‌ جی‌ باشه‌ ئایه‌ ئه‌وان ه‌ بیكه‌نین و قسه‌ من و تو هه‌لده‌خه‌لیتین نا به‌لكو ئیمه‌ خومان هه‌لده‌خه‌له‌تینین كاكه‌ ئه‌وان ئامانجی‌ سیاسییان هه‌یه‌ له‌و بیناوه‌دا به عه‌تف و بیكه‌نین ناخه‌له‌تین و شه‌رم ناكه‌ن له‌ من و تو بو هه‌ر كاریك كه‌ ببینن به‌ سوده‌ یان له‌ ئامانجیان نزیك ده‌خاته‌وه‌ , ده‌بیت ئیمه‌ هه‌ول بده‌ین قووه‌ت دروست بكه‌ین و هه‌یبه‌ت و سام بو خومان دروست بكه‌ین تا ئه‌وان بین بو لای‌ ئیمه‌ , تازه‌ كاریكتان كردووه‌ كه‌ لیمان ناترسن ئیلا ئیمه‌ش ده‌ست بكه‌ینه‌وه‌ به‌ كوشتنیان و كویش نه‌ده‌ین به‌و ویرانكاریانه‌ی‌ كه‌ توشی‌ وولات و سه‌روه‌ت و سامانمان ده‌بیت , من ده‌لیم كاك مه‌سعود بوجی‌ ده‌جیت بو لای‌ توركمان و عه‌ره‌ب كاكه‌ ئه‌وانه‌ داشه‌ ده‌ستی‌ توركن به‌ تو رازی‌ نابن ئیلا ئه‌كه‌ر تو بسرنه‌وه‌ انجا تورك مورتاح ده‌بن ئه‌وانیش وه‌ك هینی‌ هین له‌ جیدا مورتاح ده‌بن و ده‌نون , كاكینه‌ من ده‌لین نا با ئیمه‌ بینه‌ درك له‌ ناو جییاندا له‌ جاویانا له‌ خواردنیانه‌ له‌ به‌ر بییانا تا به‌ زه‌لیلی‌ ده‌لین كوردینه‌ ئیمه‌ دوراو ئیوه‌ش سه‌ركه‌تو با ریكه‌وین ئه‌ویش به‌ كاركردنی‌ بویرانه‌ و جه‌ریئانه‌ بی‌ سلیمینه‌وه‌ له‌ هیج شتیك بو كه‌یشنت به‌ ئامانجی‌ سیاسی‌ و نیشتمانی‌ خومان
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, May 05, 2009
ديارى
 لاوازییه‌, بینه‌رنامه‌ییه‌, هینده‌ی‌ بیر له‌رگكرتنی‌ دل و هه‌ستی‌ به‌رامبه‌ر ده‌كریته‌وه‌ هینده‌ی‌ ئه‌وه‌ش بیر له‌ میلله‌ته‌كه‌ش و كوردستان بكرایه‌ته‌وه‌ حالمان شتیكی‌ تر ده‌بوو, سه‌ركردایه‌تی‌ كوردی‌ سیاسه‌ت ناكات له‌وه‌ده‌چیت له‌گه‌ل مه‌ركه‌زو ده‌وروبه‌ردادلداری‌ بكات.
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, August 27, 2008
ئـــــــه‌ده‌بـــــــــی كـــــــــوردی
 لام سه‌یره‌ ئه‌م جۆره‌ پرسیارانه‌ ئاراسته‌ ئه‌کرێت؟ ئه‌گه‌ر باسی تکریت و موسڵه‌ و شاره‌کانی تر که‌ کوردی تێدایه‌ پرسیاربکه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان و چۆنیه‌تی و میکانیزمی کارکردن له‌گه‌ڵ هاووڵاتیدا ئه‌وه‌ یاسای نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ که‌ هه‌موو به‌رامبه‌ر یاسا یه‌کن. به‌ڵام کاتێک باسی خاک و نیشتیمان دێته‌ کایه‌وه‌ ئه‌وجار دیاری ده‌کرێت که‌ کێ هاووڵاتی ڕاسته‌قینه‌یه‌؟ تۆرانیه‌کان یا عه‌ره‌به‌کان خۆیان باش ئه‌زانن که‌ زۆربه‌یان میوانن وهاوه‌رده‌ن یا هاووڵاتێکی کوردستانین، به‌ڵام ترسنۆکی و نه‌زانینی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانمان وای کردوه‌ له‌ ماوه‌ی 17 ساڵی ڕابردودا که‌ پرسیاریش له‌ کورد بوونی که‌رکوک یش بکه‌ین به‌داخه‌وه‌. ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌یبینین ئه‌وکاته‌یه‌ که‌ که‌رکوک به‌ده‌ستی کورد ڕزگار کرا به‌ڵام ئه‌مه‌ریکیه‌کان پێیان چۆڵ کردین دوای 48 کاتژمێر؟؟ ئه‌و ڕۆژه‌ که‌رکوک دۆڕا، کوردیش به‌ ترسنۆکی و نه‌بوونی هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی کورد له‌وکاته‌دا وای کرد که‌ دوژمنان پلانه‌کانیان دژی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئێستا بخه‌نه ‌ڕوو ، وه‌ تۆرانیه‌کانیش له‌ تورکیا یارمه‌تی هه‌مه‌ لایانه‌ وه‌ربگرن، به‌ داخه‌وه‌ سه‌رکردایه‌تی کورد که‌ ئه‌گاته‌ که‌رکووک و سنووری کورد به‌رده‌وام دۆڕاون.
نێردراوه‌ له‌:  Monday, August 18, 2008
احمد حسن-دانمارک
 هه‌رکاتێک، عه‌رب وتورکومان وازیان له‌زمانی هه‌ڕه‌شه‌ هێناو، ده‌رونپاکی خۆیان نیشاندا ده‌رباره‌ی کوردو کێشه‌که‌ی، ئه‌و کات ئێمه‌ش هه‌نگاوی هاوشێوه‌ بنێین، ئه‌گه‌ر نا هه‌ر پاشه‌کشه‌یه‌ک له‌سه‌ر داخوازیه‌کانمان، پاشه‌کشێی تری به‌دواوه‌ ده‌بێت، تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌که‌وینه‌وه‌ ژێر چه‌کمه‌و پۆستالی داگیرکه‌ران.
نێردراوه‌ له‌:  Monday, August 18, 2008
دارا / سيَكانيانى
 به‌ڕای‌ به‌نده‌ له‌م كاته‌دا زۆردره‌نگ بووبۆئه‌و په‌یامه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد وه‌ئه‌كرا په‌یامی‌ ئێمه‌له‌م دووبواره‌دابوایه‌ یه‌كه‌م / په‌یامی‌ خزمه‌ت وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌دابڕاوه‌كان بوایه‌ به‌گشتی‌ وشاری‌ كه‌ركوكیش به‌تایبه‌تی‌ له‌5ساڵی‌ ڕابردوودا وه‌كاریگه‌ری‌ وای‌ هه‌بوایه‌ كه‌عه‌ره‌ب وتوركمانه‌كان خۆیان ئاماده‌بوونایه‌بۆگه‌ڕِانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك وناوچه‌كانی‌ تربۆهه‌ رێمی‌ كوردستان نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كه‌بینیمان . دووه‌م/ به‌داخه‌وه‌ ئه‌م په‌یامه‌ له‌كاتێك دایه‌ كه‌كورد گۆڵی‌ لێكراوه‌و تای‌ ته‌رازوه‌كه‌ لاسه‌نگه‌ به‌لای‌ ئێمه‌دا به‌داخه‌وه‌ ئه‌م په‌یامه‌ له‌مه‌وقیفی‌ دیفاع كردندایه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ربه‌عه‌مه‌لی‌ وسالاَنی‌ ڕابردوو بوایه‌ كاریگه‌ری‌ باشتری‌ ئه‌بوو .كورد ئه‌یتوانی‌ متمانه‌ی‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان له‌و ناوچانه‌ به‌ده‌ستبهێنێت باشترین به‌ڵگه‌ش كۆچ كردنی‌ ئه‌وهه‌مووخێزانه‌ عه‌ره‌بانه‌ بوون له‌ناوه‌ڕاست و خواروی‌ عێراق بۆناوچه‌كانی‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كاتێك هه‌ستیان كرد له‌كوردستان ژیانیان پارێزراوه‌ به‌ڵاَم له‌وناوچانه‌و كه‌ركوك كه‌دابڕاون كورد خه‌ریكی‌ منافه‌سه‌ی‌ حیزبایه‌تی‌ بوو وه‌ نه‌یتوانی‌ نموونه‌یه‌كی‌ باشی‌ خزمه‌ت وده‌وڵه‌تداری‌ پێشكه‌ش بكات . ده‌رباره‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌ له‌م قۆناغه‌دا بدرێت به‌كێ‌ ئایا هیچ لایه‌نێكیان ڕازی‌ ئه‌بن له‌به‌رژه‌وه‌نی‌ ته‌سكی‌ حیزبی‌ خۆیان ته‌نازول بكه‌ن بۆبه‌رژه‌وه‌ندی‌ گه‌لی‌ كوردستان وئایا تائێستا ئاسایش وپۆلیس وموختاری‌ گه‌ڕه‌كه‌كان هی‌ حكومه‌ته‌یان هه‌رحیزبه‌و به‌جیا ئیداره‌ی‌ لایه‌نگرانی‌ خۆی‌ ئه‌كات ئایا به‌م حاڵه‌وه‌ كه‌كوردی‌ تیایه‌ له‌وناوچانه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك چه‌نده‌ مسۆگه‌ره‌.
نێردراوه‌ له‌:  Monday, August 18, 2008
شۆڕش دۆڵبێشكی‌-له‌نده‌ن
 من نازانم له‌كوێوه‌ ده‌ستپێبكه‌م تاكو بن قوڕ قوڕاگه‌م پڕبووه‌ له‌قین له‌سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌مان ئه‌توانم بڵێم سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد ئێستا سه‌ركردایه‌تییه‌كی‌ فاشیله‌و دۆڕاو ترسنۆكه‌، ئاخر بۆ ئه‌بێت رازی‌ بن له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان له‌ناوچه‌كانی‌ دیاله‌ خۆزگه‌ ئه‌م گه‌له‌ وشیار ئه‌بوو (..)
نێردراوه‌ له‌:  Monday, August 18, 2008
رێگا سورچی‌
 ئێستاكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وروپای‌ رۆژئاوا ده‌رگای‌ واڵا بكا بۆ په‌ناهێنده‌ی‌ عێراقی‌ به‌هه‌رێمی‌ كوردستانیشه‌وه‌ وه‌ریان بگرن به‌سه‌دان هه‌زار روو له‌وڵاتان ده‌كه‌ن، هه‌رێمی‌ كوردستانیش ئه‌گه‌ر سیستمی‌ رۆژئاوا په‌یڕه‌و بكات نه‌ك كه‌ركوك له‌سوریا‌و لوبنانیش خه‌ڵكی‌ ئه‌كادیمی‌‌و كرێكار روو له‌كوردستان ده‌كه‌ن، تۆ تازه‌ به‌تازه‌ بۆ ماف خه‌ڵك گوله‌باران ده‌كه‌ی.
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, August 17, 2008
جه‌مال 555
 ئه‌گه‌ ر ماده‌ی 140 ته‌تبیق نه‌كرا ئه‌وا پێویسته‌ كوردیش له‌شاره‌كانی تری‌ كوردستان هه‌ولێر سلێمانی دهۆك ئنتیخابات نه‌كات و دوای بخات هه‌تا ماده‌ ی‌140 به‌ته‌واوی‌ ته‌تبیق بكرێ‌ ئینجا ئنتیخابات بكات پێویسته‌ كورد مه‌وقفێكی‌ زۆر توندی‌ هه‌بێت توخوا با ئه‌م جاره‌ش هه‌ڵمان نه‌خه‌ڵه‌تێنن. من مولاحه‌زه‌م هه‌یه‌ ئایا برا په‌رله‌مانتاره‌كانمان له‌به‌غداد چۆن ئه‌م ماده‌یه‌یان به‌سه‌ر تێپه‌ڕی‌ ئایا كه‌سێك ئاگای له‌مسوه‌ده‌ی‌ قه‌راره‌كه‌ نه‌بووه‌ له‌وێ‌.
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, August 17, 2008
ناسح هه‌ڵه‌بجه‌
 عه‌قڵَی‌ به‌رپرسانی‌ كورد عه‌قڵێكی‌ به‌ربه‌ریانه‌یه‌ ئه‌وان ناتوانن له‌گه‌ڵ‌ خۆیاندا وه‌ك ئینسان ته‌عامول بكه‌ن ئیتر چۆن له‌گه‌ڵ‌ عه‌ره‌ب و توركمان ئه‌توانن باش بن .به‌بروای‌ من به‌عس چی‌ كردووه‌ به‌ كورد یه‌كیتی‌ و پارتیش ئه‌كه‌ر مه‌جالیان هه‌بیت و یه‌ك سه‌عات ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا غافل بن هه‌مان كاری‌ به‌عس به‌رامبه‌ر تورك و عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن، عه‌قلی‌ ناسۆنالیزمی‌ شۆفینی‌ به‌ناو شۆرشی‌ كوردی‌ كاری‌ له‌سه‌ر به‌ شه‌یتان ناساندنی‌ تورك و عه‌ره‌ب كردووه‌ %90ی‌ كورد به‌ هه‌مان عه‌قڵیه‌تی‌ به‌عسه‌وه‌ ده‌روانیه‌ته‌ ئه‌وانه‌ی‌ زمانیان له‌و جیاوازه‌ و نه‌ته‌وه‌ی‌ جیاوازن. به‌بروای‌ من ده‌بیت ئیمه‌ بیری‌ ته‌سكی‌ ناسۆنالیزمی‌ شۆفینی‌ كوردی‌ له‌ گۆربنێن ئه‌وكات له‌گه‌ڵ‌ عه‌ره‌ب و توركی‌ كه‌ركوك ته‌عامول بكه‌ین وده‌بێت ئێمه‌ باوه‌ڕمان وابێت ئه‌وان ئینسانن پێش ئه‌وه‌ی‌ تورك زمان و یان عه‌ره‌ب زمان بن ئه‌وان مافی‌ ژیانیان هه‌یه‌.
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, August 17, 2008
به‌هدین
 من وای‌ به‌ باش ده‌زانم كورد واز له‌ یاری‌ مار وپلیكان بێنێت و خۆمان چه‌واشه‌ نه‌كه‌ین هه‌ر توركمانیك له‌ دونیا ئێمه‌ به‌ نه‌وه‌كانی‌ سمكۆ شكاك ده‌ناسێت!!! و بیر و عه‌قڵیه‌تی‌ عه‌ره‌ب به‌ ئێمه‌ راست ناكرێته‌وه‌ و عه‌ره‌ب و دیموكراسی‌ وفیدرالی‌ كوجا مه‌رحه‌با !!!له‌ كاتی‌ داگیركردنی‌ عێراقه‌وه‌ تاكو ئێستا جگه‌ له‌ پاره‌ی‌ كاش كورد بچوكترین ده‌سكه‌وتی‌ نه‌بوه‌ و له‌ زۆر روه‌وه‌ پاشه‌كشه‌ی‌ كردوه‌ و ئه‌و گڕو تین‌و ترسه‌ی‌ جارانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ دڵی‌ عه‌ره‌ب نه‌ماوه‌ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ كه‌ توركی‌ ره‌سه‌ن یان عه‌ره‌بی‌ ره‌سه‌ن له‌م دیوه‌ی‌ چیای حه‌مرین نه‌ماوه‌ و ئه‌گه‌ر ره‌سه‌ن بانایه‌ ئه‌چونه‌ سه‌حراكان (..)‌و توركمان نه‌ك له‌ كوردستان له‌ هه‌مو عیراق (..).بكات سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌مانه‌ش پێم باشه‌ عه‌ره‌ب وتورك ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ له‌ ده‌ست نه‌ده‌ن چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌كه‌ر هه‌لی‌ تر بۆ كورد هه‌ڵكه‌وێت كه‌س نه‌توانیت كۆنترۆڵی‌ زروفه‌كه‌ بكات و ئه‌وكاته‌ ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ره‌سه‌نایه‌تی‌ خۆی‌ و توركمانیش بو واری‌ خویان!!!
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, August 17, 2008
شیشار ئومێد
 ده‌ستور ده‌توانێت چاره‌سه‌ری‌ زۆر له‌ كێشه‌كان بكات، به‌ دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, August 17, 2008
كۆڤان
 سڵاو، خوێنه‌رانی‌ سبه‌ی‌ خۆشه‌ویست بۆچونی‌ من له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ گفتوگۆ و له‌گه‌ڵ ته‌واوی‌ پێكهاته‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراق و كوردستان ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ له‌چواچێوه‌ی‌ یاسادا خه‌بات ده‌كه‌ن به‌ دیوێكی‌ تر ده‌بێت رێكه‌وتن نامه‌ هه‌بێت له‌نێواندا.............
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, August 17, 2008
رۆژین
 سڵاڤ و رێز به‌ڕێزان.....كۆنه‌ سه‌ركردایه‌تیا كورد په‌یامێكی‌ دڵسۆزانه‌ی‌ هه‌بوو بۆ پارێزگاریا كه‌ركوك، به‌ڵام ئێسته‌ مه‌خابن په‌یامێكی‌ روون نییه‌...............
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, August 17, 2008
عبدول
 من له‌ وبروایه‌دانم كورد هه‌رچه‌ند دیموكرات و هاوكاربیت توركمان و عه‌ره‌ب به‌تایبه‌ت كلكه‌كانی‌ ده‌وروپشت واز له‌ ئاژاوه‌ بینیت ، باشتر وایه‌ كورد ره‌قبیت له‌ مامه‌له‌ كردنیاندا وسازش له‌سه‌ر هه‌مووشت نه‌كات
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, August 17, 2008
ره‌وه‌ز
 سلاو ... عه‌رب وتوركمانی‌ كركوك وه‌ ك بوون مه‌سه‌له‌یه‌ ك نیین .به‌لام شۆفینیزمی‌ عه‌رب و تورك له‌ و هه‌موو كه‌لتووره‌ دنیای‌ بازرگانی‌ و نه‌ته‌وه‌ په‌رستییانه‌وه‌ چۆن رێگا به‌ كورد ئه‌ده‌ن كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كوردستان ...هاورێیان ئیران و عه‌رب و تورك به‌ ملیارات دۆلار بۆ جاسوسی‌ خۆیان له‌ م ولاته‌ سه‌رف ئه‌كه‌ن ده‌یان سه‌دان ده‌زگای‌ جاسوسیان داناوه‌ خه‌بیرن له‌ م جۆره‌ كاران و دوای‌ حصه‌ی‌ خۆیان ئه‌كه‌ن له‌ م وه‌لاته‌ ...به‌لاَم پێویسته‌ بزانیین ئێمه‌ كوردین و هه‌مووان به‌ سه‌ركرده‌ چین و توژینه‌وه‌كانی‌ كۆمه‌ لی‌ كورده‌وه‌ به‌ هه‌مووخراپیمانه‌وه‌ له‌وان زۆر جوانترین .......وپێویسته‌ كورد بیر بكه‌ینه‌وه‌ وهیچ عه‌یب نییه‌؟؟؟؟؟؟
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, August 16, 2008
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -5- په‌ڕه‌
12345
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
   

دوانگه‌کانی تر:‌
 
ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ هه‌رێم
جیابونه‌وه‌ و كه‌رتبونی‌ حیزبه‌كان
دو ئیداره‌یی‌
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
ئازادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌
هه‌ڵه‌بجه‌...
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌...
فڕۆكه‌وانی‌ هه‌ڵهاتو...
حیزب و كۆنتڕۆڵكردنی‌ سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان
18 ساڵه‌ی‌ راپه‌ڕین
یه‌ك ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
ته‌نگژه‌كانی‌ ناو یه‌كێتیی‌‌و هه‌ڵبژاردن
روداوه‌كه‌ی‌ ئوتێل سۆما
هه‌ڵبژاردن و لیستی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان
به‌ قاچاخ بردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم!؟
سوپای‌ عێراق و پێشمه‌رگه‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ هه‌رێم
وه‌ڵامی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ چوار حیزبه‌كه‌
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
هه‌ڵوێستی‌ چوار حیزبه‌كه‌
تۆپباران...
كردنه‌وه‌ی‌ TRT6 له‌ توركیا
هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ بارزانی‌ ‌و تاڵه‌بانی‌
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی
ونبونی‌ تاوانبارێكی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌
وتاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
توركیا و هه‌رێمی‌ كوردستان
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێم
كورسییه‌كانی‌ كورد له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا
كوشتنی‌ رۆژنامه‌نوسان
توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر ژنانی‌ كورد
یه‌كی ئایار
ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ ئیسناد‌و لێدوانی‌‌ لێپرسراوانی‌ كورد
بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان
رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق:
بۆچی‌ بودجه‌مان په‌سه‌ند نه‌كرد؟
له‌ چاوه‌ڕوانی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم دا
كورد و عێراقی‌ داهاتو
"ره‌گ" و دامه‌زراندنی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ ئۆپۆزسیۆن
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
كێشه‌ی‌ خانه‌قین، عه‌سكه‌رییه‌، یان سیاسی‌ و ده‌ستوورییه‌؟
گۆڕان و ئاینده‌
كورد و 5 ساڵ ئه‌زموون له‌ به‌غدا
سێ‌ ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
كێشانه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پارێزگای‌ دیاله‌
ئه‌ركی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا
داوای گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان
به‌رنامه‌ی سیاسیی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
كورد‌و هاوپه‌یمانێتی‌ له‌ به‌غدا
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
په‌كه‌كه‌‌و...رفاندنی‌ گه‌شتیاران
به‌رپرسان و تیرۆر له‌ سلێمانی‌
ئه‌گه‌ریی‌ لێدانی‌ ئێران و.. پرسی‌ كورد
به‌ڵێنی‌ سه‌ركرده‌ عه‌ره‌به‌كان بۆ كورد
ناكۆكییه‌كان و متمانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
كۆتایی‌ هاتنی‌ گرژی‌ و ئاڵۆزیه‌كان‌
پێشمه‌رگه‌
هێزێكی‌ نیزامی‌ یان میلیشیا
میدیای‌ چه‌واشه‌
داوای كورد بۆ گۆڕینی پێشنیازه‌كانی دیمستۆرا
به‌ده‌په، ‌حیزبێكی‌ نوێی‌ كوردی‌
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و وه‌به‌رهێنانی‌ بیانی‌
یاسای‌ هه‌ڵبژاردن، سازش یان ده‌ستكه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان
نوێنه‌رانی‌ كورد و یاسای‌ هه‌ڵبژاردن
كورد و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و مادده‌ی 140
بۆچی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ نه‌درا به‌ گۆڕان؟
نه‌وتی كوردستان
پرسی به‌رهه‌مهێنان و ئاكامه‌كانی
متمانه‌ به‌خشین به‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
جیابوونه‌وه‌‌و ناكۆكی‌ حیزبه‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێران
سستبونی‌ په‌رله‌مان
یه‌كگرتوو.. ئه‌زموونی‌ حیزبێكی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان
كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
چاودێریی‌ دارایی‌ ‌و ماده‌ی‌ 11
هاوڵاتیبون له‌ هه‌رێمدا
حیزب.. حوكمڕانی‌
هه‌ڵوێستمان له‌ به‌غدا و كه‌ركوك
پشێوی سنوره‌کانی هه‌رێم
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و مافی‌ هاوڵاتیبون
ساڵێك له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
په‌رله‌مانی‌ نوێ‌
دوای 20 ساڵ له‌ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌
قۆناغێكی‌ نوێ‌ له‌ حوكمڕانی‌ هه‌رێم
كابینه‌ی‌ نوێ و گۆڕانی‌ روكه‌ش
هه‌ڵبژاردن و ساخته‌كاری‌
حه‌ڤده‌ ساڵ‌ ته‌مه‌نی‌ راپه‌ڕین‌ و حوكمڕانی‌ خۆماڵی‌
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
توركیا له‌شكركێشی‌ و کشانه‌وه‌... ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
داپڵۆسینی‌ لایه‌نگران‌و هه‌وادارانی‌ گۆڕان
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌نێوان توركیا‌ و په‌كه‌كه‌دا
كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان نایانه‌وێت بكرێنه‌ بانگه‌شه‌ی‌ حیزبه‌كان
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194
باڵی‌ ریفۆرم پشتیوانی‌ لیستی‌ گۆڕان ده‌کات
گۆڕینی ئاڵای عیراق
كورد و هێماكانی ئاڵای نوێ
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
هاوپه‌یمانێتییه‌ نوێیه‌كان و كارته‌كانی ده‌ستی كورد!
په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستور
گه‌نده‌ڵی له‌ كوردستان
ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و پرسی بنبڕكردنی
پێشێلكردنی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
دانانه‌وه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانی ‌سیستمی‌ سیاسیی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
ده‌ركردنی‌ كادرانی‌ یه‌كێتی‌
ده‌رباره‌ی‌ مادده‌ی‌ 140 وتیان...
پارله‌مان و كاندیدی‌ نوێ
كورد‌ و ناوه‌ند
سه‌ره‌تاكانی‌ قه‌یران
هێرشه‌كان بۆسه‌ر "لیستی‌ گۆڕان"...!
پارله‌مان و یاسا، سنوره‌كانی ئازادی رۆژنامه‌وانی له‌ كوردستان
كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان
روونیی له‌ دابه‌شكردن و خه‌رجكردنیدا
كۆڕه‌و وزه‌یه‌ك بۆ گۆڕان
نه‌وتی كوردستان و كێشمه‌كێشمی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا
   

Sbeiy.com © 2007-2009 All rights reserved    
پێده‌چێت قه‌شه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ پاشگه‌ست بێته‌وه‌ له‌ بڕیاری سوتاندنی قورئانی پیرۆز ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی داوای لێبكه‌ن بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا مه‌راسیمێك له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی سازده‌كه‌ن سۆران: له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌بێ ئاگاداری‌ داموده‌زگا ئیداریه‌كانی قه‌زاكه‌، 100 كه‌س دامه‌زراون كه‌ركوك: گه‌نجێك به‌ كوژراوی‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ رفاندن رزگار كرا دوزخورماتو: باوك و برای‌ ئه‌و سه‌ربازه‌ كورده‌ی‌ سوپای‌ عێراق ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر 2 سه‌بازی‌ ئه‌مه‌ریكی كوشت و 9 ی‌ دیكه‌شی برینداركرد ئێران: ده‌ستگیركردنی چالاكوانێكی بواری مافی مرۆڤ دوای‌ ساڵێك له‌ پچڕانی په‌یوه‌ندی هه‌ردو وڵات، سوریا په‌یوه‌ندی به‌ عێراقه‌وه‌ كرد دێره‌لوک: به‌هۆی‌ رۆچۆنی‌ چه‌ند تاوێرێك له‌سه‌ر ئاوی‌ زێی‌ گه‌وره،‌ دو گه‌نج گیانیان له‌ده‌ستداو که‌سێکی دیکه‌ش برینداربو گرێیه‌كانی‌ شكسپیر ده‌كاته‌وه‌ که‌مخه‌وی و مه‌ترسییه‌کانی قه‌ره‌هه‌نجیر: دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌کوژرانی، ته‌رمی گه‌نجێکی نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه‌ گروپی‌ رۆشنبیرانی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كفری‌ پشتیوانی‌ له‌ده‌سته‌ی‌ داكۆكی‌ كردن له‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌که‌ن کوفی ئه‌نان: جه‌نگی عێراق، ئه‌و وڵاته‌ی دو ده‌یه‌ بۆ دواوه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ هه‌ردو ئیئتیلافه‌ شیعه‌که‌ شکستیان هێنا له‌دیاری کردنی میکانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیران لیستی عێراقییه دورخستنه‌وه‌یان له‌پێکهێنانی حکومه‌ت، ‌به‌کوده‌تا بۆ سه‌ر دیموکراتی و ده‌ستور له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات