(سبه‌ی):
له‌سه‌روبه‌ندی په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پرۆژه‌ی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسنادی له‌ناو عه‌شیره‌ته عێراقییه‌كان راگه‌یاند.
پێده‌چێت هه‌وڵێكی له‌و جۆره مایه‌ی ناڕه‌زایی گشتی بێت پارتی‌و یه‌كێتیش به‌ژیاندنه‌وه‌ی جاشایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
شاره‌زایان ده‌ڵێن: ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسناد هه‌وڵێكی مالیكییه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ڵبژاردن به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ری كه‌مبوه‌ته‌وه و ئێستا بوه‌ته سێ به‌شه‌وه.
گه‌رچی به‌وته‌ی لێپرسراوانی ده‌عوه، ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه گروپی چه‌كدار نابن‌و ته‌نیا پاڵپشتی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م لێدوانانه مه‌ترسی حیزبه هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌عوه‌ی به ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیشه‌وه نه‌ڕه‌واندوه‌ته‌وه.
رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ش له‌چه‌ند شارێكی عێراقدا خۆپیشاندان له‌دژی لێدوانانی لێپرسراوانی كورد سه‌باره‌ت به ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسناد سازكراو ناونانیان به‌جاش‌و پرۆسه‌یه‌كی ناكۆك له‌گه‌ڵ ده‌ستور ره‌تكرده‌وه.
له‌نوێترین لێدوانیشیدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسنادی به هه‌وڵێك بۆ نانه‌وه‌ی تایه‌فه‌چێتی و ئاژاوه له‌قه‌ڵه‌مدا.
هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد هه‌ر عه‌شیره‌تێكی كورد بچێته ناو ئه‌نجومه‌نانه‌وه به‌تۆمه‌تی خیانه‌تكردن دادگایی ده‌كرێت.
به‌ڕای ئێوه:
1-پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسناد كارتێكی تری مالیكییه له دژی كورد؟
2- هه‌ڵوێستی كورد‌و سیاسه‌تی كورد ده‌بێت چۆن بێت؟
3- له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا ده‌كرێت ئه‌و عه‌شیره‌تانه‌ی ده‌چنه ناو ئه‌نجومه‌نه‌كانه‌وه دادگایی بكرێن؟
تكایه راو سه‌رنجتان...