(سبه‌ی):
هه‌شت مانگ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا تێده‌په‌ڕێت‌و به بۆچونی به‌شێك له په‌رله‌مانتاران‌و چاودێرانی سیاسیش ئه‌م كابینه‌یه نه‌یتوانیوه به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات به‌تایبه‌ت له یه‌كگرتنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ئاسایش‌و چاودێری دارایی‌و هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ژمونی حیزب به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح، له 28-10-2009 له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستاندا سوێندی یاسایی خوارد‌وو وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستبه‌كاربو كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكرا كرد‌و تێیدا چه‌ند به‌ڵێنێكی دیكه‌ی خسته سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی، كه لیستی كوردستانی له میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به خه‌ڵكیان داب‌و له‌وانه: بودجه‌ی شه‌فاف‌و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب‌و حكومه‌ت‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه تائێستا یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا كابینه‌كه‌ی نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست له ئاست ئه‌و به‌ڵێنانه‌دابێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رچه‌نده یه‌ك حكومه‌ت و ستافی وه‌زیرانی هه‌یه، به‌لاَم كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه هێشتا دو ئیداره‌ی به‌رێوه‌بردنی هه‌یه له‌بواره‌كانی ده‌سه‌لاَت و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و دارایی ...هتد.
یوسف محه‌مه‌د سادق، شاره‌زای زانستی سیاسیی‌و مامۆستای زانكۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: كه ئه‌م كابینه‌یه به‌ده‌ست چه‌ند كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێت وه‌ك: مانه‌وه‌ی مۆركی دو ئیداره‌یی له‌ناو هه‌یكه‌لی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم، كه به‌و هۆیه‌وه حكومه‌ت نه‌یتوانیوه ببێته حكومه‌تی هه‌مو هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان سه‌رۆك وه‌زیران نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی ده‌كات‌و كه‌مێك ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له ناوچه‌كانی تر، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه له شاره‌كانی هه‌ولێرو دهۆك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پیاده‌ی ده‌كات، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه‌و نه‌توانراوه چاره‌سه‌ری بكات، هه‌روه‌ها وتیشی : "د.به‌رهه‌م ساڵح، هه‌رچه‌نده پاڵێوراوی لیستی كوردستانی بو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پێگه‌ی یه‌كێتی له هاوكێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێمدا لاواز بوه به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت به ده‌ست ئه‌و نا هاوسه‌نگییه‌وه ده‌ناڵێنێت‌و نه‌یتوانیوه ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆی هه‌بێت، بۆیه ره‌نگه چ وه‌ك كابینه‌كه‌و چ له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانیشدا له‌ژێر فشاردا بێت".
له راپۆرتێكدا كه له‌ژێر ناوی پڕۆژه‌ی چاودێریكردنی به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وه، رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ كورد (ئاسك) له‌ڕێگه‌ی چاودێریكردنی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌و بواره ره‌خنه له ئه‌دای كابینه‌ی شه‌شه‌م ده‌گرێت، كه نه‌یتوانیوه له‌و بواره‌دا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات، وه‌ك: دروستكردنی خوێندنگه له لادێكان‌و به‌رپاكردنی هه‌ڵمه‌تی فراوانی دروستكردنی خوێندنگه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌و گه‌شه‌كردن‌و به‌رده‌وامیی به‌رنامه‌ی پێداچونه‌وه‌و به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاریی چاكسازیی له كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا.
گۆران ئازاد، په‌رله‌مانتاری كوردستان له سه‌ر لیستی كوردستانی باس له‌وه ده‌كات: كه حكومه‌ت به ته‌وافوق له‌نێوان یه‌كێتی‌و پارتیدا پێكهێنراوه به‌وپێیه‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن بون‌و كارنامه‌ی خۆیان هه‌بوه بۆ جێبه‌جێكردن بۆیه به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت له‌و كارنامه‌یه‌دا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، به بۆچونی ئه‌و حكومه‌ت سه‌ركه‌وتو بوه له‌چه‌ند بوارێكی وه‌ك بودجه‌و دابینكردنی بودجه‌ی زه‌مالاتی خوێندن‌و زیادكردنی موچه‌ی شه‌هیدان‌و كه‌مئه‌ندامان‌و چه‌ند بوارێكی دیكه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م بودجه‌یه‌و ته‌نیا سێ مانگیشه په‌سه‌ند كراوه گۆران ئازاد، وتیشی: "حكومه‌ت هێشتا زۆر هه‌نگاوی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدا ماوه وه‌ك یه‌كخستنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی دارایی‌و ئاسایش، كه له به‌ڵێنه سه‌ره‌كییه‌كان بون كه به خه‌ڵك دراون ئه‌وانیش هه‌نگاویان بۆ نراوه‌و جێبه‌جێ ده‌كرێن".
جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له حكومه‌ت له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بو، سه‌رۆكی حكومه‌تیش چه‌ندینجار پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كردوه‌و له وتاری ده‌ستبه‌كاربونی كابینه‌ی شه‌شه‌م له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه "به‌كرده‌وه‌و به به‌رنامه ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی له كاروباری حكومه‌ت ناهێڵین"، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت هێشتا هه‌یمه‌نه‌ی حیزبی زاڵه به‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا.
به بۆچونی كاردۆ محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان كاره‌كانی ئه‌م كابینه‌یه جۆرێك له بێ پلانی پێوه‌دیاره‌و كاریگه‌ریی خستوه‌ته سه‌ر كار‌و ئه‌دای حكومه‌ت ئه‌وه‌ش وایكردوه، كه حكومه‌ت زیاتر كاریگه‌ریی سیاسیی له‌سه‌ربێت‌و ململانێی سیاسیی هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان، "ته‌نانه‌ت حكومه‌ت نه‌یتوانیوه چه‌ند یاسایه‌ك جێبه‌جێ بكات، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچوه".
له ئێستا سستیه‌ك به كار‌و به‌ڵێنه‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌ته‌وه به‌دیده‌كرێت به تایبه‌ت كه تائێستا سه‌ركه‌وتو نه‌بوه له یه‌كخستنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ئاسایش‌و دیوانی چاودێری هه‌رێم.
به‌ڕای تۆ:
1- كابینه‌ی شه‌شه‌م چ جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ كابینه‌كانی پێش خۆی؟
2- هۆكارچییه له جیانه‌كردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت، پێتوایه پارتی و یه‌كێتی كار ده‌كه‌ن بۆ كاڵكردنه‌وه‌ی هه‌ژمونی حیزب به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه؟
3- ئایا كابینه‌ی شه‌شه‌م سه‌ركه‌وتوبوه له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی خه‌ڵك وه‌ك: خزمه‌تگوزارییه‌كان ئاو و كاره‌با و ...؟.
4- به‌ڕای تۆ ئه‌م كابینه‌یه دو ئیداره‌یی پێوه‌دیاره؟.
5- هه‌ر سه‌رنجێكی تر له‌سه‌ر كابینه‌ی شه‌ش...؟