Skip Navigation Links
سه‌ره‌کی
ئێمه‌
ئه‌رشیف
رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی
وه‌رزش
دوانگه‌ی سبه‌ی

وتاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم

(سبه‌ی‌):
ده‌قی وته‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێزان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان
ئه‌م كاته‌تان باش..
خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ له‌ناو ئێوه‌م  بۆ ئه‌وه‌ی له‌مینبه‌ری په‌رله‌مانه‌وه‌ چه‌ند بابه‌تێك بۆ نوێنه‌رانی گه‌ل ‌و له‌ڕێگای ئێوه‌شه‌وه‌ بۆ جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان رون بكه‌مه‌وه‌و راو سه‌رنج ‌و تێبینییه‌كانم بخه‌مه‌ڕو.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌مه‌وێت باسیان بكه‌م له‌دو ته‌وه‌ردا كورت ده‌بنه‌وه‌، یه‌كه‌میان ته‌وه‌ری هه‌ندێ پێشهات له‌بواری ساحه‌ی سیاسیی عێراق‌و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌ئاستی ناوچه‌كه‌و جیهانداو ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ڕێزتان له‌به‌رنامه‌ی داهاتوی چه‌ند سه‌ردانێكمان بۆ چه‌ند وڵاتێك، دوه‌م ته‌وه‌ری باری ناوخۆ‌و دواروداو پێشهاته‌كانی ناو هه‌رێم ‌و لێكدانه‌وه‌مان بۆ ئه‌م روداوانه‌.
به‌ڕێزان له‌باره‌ی وه‌زعی عێراق به‌ڕێزتان ئاگادارن كه‌ئێستا له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ قه‌یرانێك له‌ئارادایه‌و به‌داخه‌وه‌ له‌وه‌ ده‌چێت باره‌كه‌ رۆژ به‌ڕۆژ  ئاڵۆزتر ببێت، له‌م به‌ینه‌دا هه‌ڵوێستی ئێمه‌ وه‌كو كوردو كوردستانی رونه‌، پێمان باشه‌ حكومه‌تێكی هاوبه‌شی نیشتمانی پێكبهێنرێت و گشت پێكهاته‌كانی عێراق تیایدا به‌شداربن، ئێمه‌ نابینه‌ به‌شێك له‌قه‌یرانه‌كه‌، به‌ڵكو هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ردا ده‌بین.
له‌باره‌ی پێگه‌ی هه‌رێم له‌م باره‌دا خۆشحاڵم كه‌لیست‌و قه‌واره‌ كوردستانییه‌كان به‌یه‌كده‌نگی‌و یه‌كهه‌ڵوێستی به‌ره‌و به‌غدا ده‌ڕۆن، به‌رنامه‌ی شاندی هه‌رێمیش رون‌و ئاشكرایه‌، بۆ ئێمه‌ كه‌سه‌كان گرفت نین بۆ ئێمه‌ به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتو گرنگه‌، ئێمه‌ ته‌عامول له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه‌ ئیلتزام به‌ده‌ستورو جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140، ده‌بێ له‌م بواره‌دا هه‌ڵه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی رابردو دوباره‌ نه‌بنه‌وه‌.
خوشك‌و برایانی خۆشه‌ویست، لاتان شاراوه‌ نییه‌ كه‌پته‌وتربونی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ‌و ناوچه‌كه‌ چ گرنگییه‌كی بۆ هه‌رێم‌و به‌ره‌وپێشچونی باری سیاسی‌و ئابوریمان هه‌یه‌، هه‌میشه‌ دروشم‌و بانگه‌وازمان ئه‌وه‌بوه‌ كه‌به‌گرتنه‌به‌ری رێگه‌چاره‌ی ئاشتییانه‌ كه‌شێك له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا بخوڵقێت كه‌تێكڕای گه‌لانی ناوچه‌كه‌ له‌ئاشتی‌و سه‌ربه‌ستیدا بژین، خواست‌و ویست‌و كه‌رامه‌تی هه‌مو لایه‌ك پارێزراو بێت. توركیا یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌گرنگیی خۆی بۆ تێكڕای ناوچه‌كه‌ به‌گشتی‌و بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌یه‌، خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا گه‌یشتۆته‌ ئاستێك كه‌له‌یه‌كگه‌یشتنێكی زۆر هاتۆته‌ ئاراوه‌‌و له‌و بڕوایه‌داین كه‌زه‌مینه‌ له‌بار تربوه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌جۆرێك كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردولادا بێت.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌ره‌وپێشچونه‌دا من وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بانگهێشتی توركیا كراوم‌و خوا یاربێ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌م سه‌ردانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ئامانجیشمان له‌و سه‌فه‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌:
یه‌كه‌م: ده‌مانه‌وێ پێشوازی له‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بكه‌ین كه‌ده‌ستی دۆستی بۆ درێژكردوین‌و بێگومان وه‌ڵامی ئێمه‌ش بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ وه‌كو هه‌میشه‌ هه‌ر ئیجابی ده‌بێت.
دوه‌م: ده‌مانه‌وێت ئاستی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانمان زیاتر په‌ره‌ی پێبده‌ین به‌جۆرێك كه‌له‌خزمه‌ت جێگیرتركردنی ئاشتی‌و باری ته‌ناهی‌و ئاسایشی زیاتری  تێكڕای ده‌ڤه‌ره‌كه‌ بێت.
سێیه‌م: زیاتر په‌ره‌ به‌په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا بده‌ین‌و هه‌وڵبده‌ین ئاستی ئالوگۆڕی بازرگانی‌و سه‌رمایه‌گوزاری له‌نێوانماندا به‌رزترو فراوانتر بكه‌ین.
به‌ڕێزان.. كاتێك ده‌نگی خێرو ئاشتی له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكه‌وه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ ئێمه‌ ده‌بێ پێشوازیی لێبكه‌ین‌و هانده‌ر بین بۆ سه‌ركه‌وتنی، چونكه‌ دواڕۆژی گه‌له‌كه‌مان‌و هه‌مو گه‌لانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ به‌گرتنه‌به‌ری زمانی ئاشتی‌و دور له‌توندوتیژی مسۆگه‌ر ده‌بێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له‌پێناو چه‌سپاندنی ئاشتیی زیاترو سه‌رخستنی زمانی گفتوگۆو ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كان‌و دروستكردنی متمانه‌ی زیاتر، نه‌هجی ئێمه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌چاره‌سه‌ریی ئاشتییانه‌ ئه‌ساسی هه‌مو دانوستاندنه‌كانمان بێت‌و رێز له‌سه‌روه‌ریی دراوسێكانمان ده‌گرین‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا چاوه‌ڕوانیشمان ئه‌وه‌یه‌ رێز له‌سه‌روه‌ریی هه‌رێمی كوردستان بگیرێت.
هه‌ر له‌و ئاراسته‌یه‌شدا رێگه‌ ناده‌ین كه‌س ئیستغلالی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رخستنی ئه‌جێندای تایبه‌تی خۆی بكات‌و نابێت هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ مه‌یدانی ته‌سفیه‌ی حیساباتی هێزو لایه‌نه‌كانی ناوچه‌كه‌و ده‌بێ هه‌مو لایه‌ك هه‌وڵبده‌ین گرژیی ناوچه‌ سنورییه‌كان نه‌هێڵین‌و كۆتایی به‌و بۆمبباران‌و تۆپبارانه‌ بێت كه‌ده‌بێته‌ مایه‌ی نیگه‌رانیمان‌و ئازاردانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌. ته‌جروبه‌ سه‌لماندی كه‌توندوتیژی‌و شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه‌دا هیچ به‌رهه‌مێكی نابێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌مولایه‌ك پشتیوان‌و هانده‌ری زمانی ئاشتی‌ ‌و رێزگرتنی دولایه‌نه‌ بین.
وڵاتی دوه‌م له‌به‌رنامه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌مدا (فه‌ڕه‌نسا)یه‌، ماوه‌یه‌كه‌ بانگهێشتی ره‌سمیی سه‌رۆكی (فه‌ڕه‌نسا)مان پێگه‌یشتوه‌‌و ئێستا كاته‌كه‌ی گونجاوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و سه‌ردانه‌. بێگومان ئاگادارن كه‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا له‌ئاستێكی باشدایه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ل‌و حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا چ له‌نه‌هامه‌تییه‌كان‌و چ له‌كاتی سه‌رگرتنی ئه‌زمونی حكومه‌تی هه‌رێم دۆست‌و پاڵپشتمان بونه‌. بۆیه‌ هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و دۆستایه‌تییه‌‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی دولایه‌نه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ گه‌ل‌و وڵاتی فه‌ڕه‌نسا پته‌وتر بكه‌ین‌و ئومێدمان وایه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌شمان بۆ فه‌ڕه‌نسا لێكنزیكبونه‌وه‌ی زیاترو به‌رهه‌می باشتری لێبكه‌وێته‌وه‌.
ته‌وه‌ری دوه‌م له‌باره‌ی باری ناوخۆمانه‌، خوشك‌و برایانی خۆشه‌ویست.. ئه‌مڕۆ هاتوم زۆر به‌سه‌راحه‌ت له‌گه‌ڵ ئێوه‌و له‌ڕێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڵاتییانی خۆشه‌ویستمان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ قسه‌ بكه‌م. ئێستا وه‌زعێك له‌كوردستان هاتۆته‌ ئاراوه‌ كه‌خه‌ریكه‌ هێزو توانامان له‌مه‌ساری خۆی لاببات‌و ئامانجه‌كانمان له‌به‌رچاو ون بكات، بۆیه‌ رونكردنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ زۆر پێویسته‌. خه‌بات‌و تێكۆشان‌و قوربانیدانی ئێمه‌ بۆ سه‌ربه‌ستی‌و ئازادی بوه‌، بۆ ئه‌وه‌ بوه‌ كه‌ئێمه‌ خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆمان بین‌و كه‌ڕامه‌تی مرۆڤی كورد پارێزراو بێت، شوكور بۆ خوا له‌سایه‌ی خوێنی شه‌هیدان‌و به‌خه‌بات‌و تێكۆشانی هه‌مو لایه‌ك‌و دوای قوربانیدانێكی زۆر ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌ی ئێستا هاتونه‌ته‌دی، وڵاتمان ئازاده‌و ئه‌زمونی ئیداره‌و حوكمڕانیی خۆمان هه‌یه‌، ئه‌مڕۆ ئێمه‌ خاوه‌نی وڵاتمان‌و خۆمان‌و كه‌سایه‌تیمانین، كه‌واته‌ چ سودێكی هه‌یه‌ كه‌به‌ده‌ستی خۆمان ئه‌زمونه‌كه‌مان ناشیرین بكه‌ین‌و چ سودێكی هه‌یه‌ ته‌سوێرێكی نادروست له‌هه‌رێم‌و كه‌سایه‌تیی مرۆڤی كورد پیشانی خه‌ڵكی دونیا بده‌ین.
به‌ڕێزان دروستكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌ك ئاسانه‌، به‌ڵام دروستكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی زۆر زه‌حمه‌ته‌، تێكدان‌و شێواندنی ناڕه‌وای كه‌سایه‌تیی مرۆڤی كورد تاوانێكه‌ ده‌رهه‌ق به‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك. ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ناوی ئازادییه‌وه‌ ده‌كرێت ئازادی نییه‌، ئه‌مه‌ فه‌وزایه‌ خه‌ریكه‌ ره‌وشتی كوردایه‌تی‌و مرۆڤایه‌تی تێكده‌چێت، به‌ناوی ئازادییه‌وه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌‌و به‌بێ سه‌به‌ب هجوم ده‌كرێته‌ سه‌ر مافی هه‌ر كه‌سێك‌و ئه‌وجا ئه‌و مافه‌ به‌خه‌ڵك ره‌وا نابینین به‌پێی یاسا به‌رگری له‌مافی خۆیان بكه‌ن، به‌رگریكردن له‌مافی هه‌ر كه‌سێك له‌ڕۆژنامه‌نوسێك تا هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگا به‌ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم، به‌ڵام نابێ كه‌س له‌سه‌روی یاساوه‌ بێت‌و بیر بكرێته‌وه‌ كه‌هه‌ندێ كه‌س حه‌سانه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه‌به‌كه‌یفی خۆیان مافی خه‌ڵك پێشێل بكه‌ن‌و بوختان‌و تۆمه‌ت له‌سه‌ر خه‌ڵك بڵاوبكه‌نه‌وه‌، ئه‌وجا گه‌ر كه‌سێك به‌پێی یاسا داكۆكیی له‌مافی پێشێلكراوی خۆی كرد ئه‌م كاره‌ی به‌دژی ئازادیی راده‌ربڕین له‌قه‌ڵه‌م بدرێت.
ئه‌مه‌ ئازادی نییه‌ ئه‌مه‌ خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و كه‌شه‌ ئازاده‌یه‌ كه‌ له‌ كوردستان به‌تێكۆشانی هه‌مولایه‌ك هاتۆته‌ ئاراوه‌، نابێت چیتر ئه‌مه‌ قبوڵ بكرێت، نابێ چیتر ئازادیی هاوڵاتییان‌و مافیان به‌ناوی ئازادییه‌وه‌ پێشێل بكرێت. له‌كوردستاندا قیه‌می رێزگرتن له‌بیروباوه‌ڕی یه‌كتر ره‌گ‌و ریشه‌ی له‌مێژو و كه‌لتوری ئێمه‌دا هه‌یه‌، به‌ڵام ئێستا هه‌وڵی شێواندنی ئه‌و قیه‌مه‌ش ده‌درێت، زێده‌ڕۆیی هه‌ندێجار ده‌گاته‌ ئه‌و حه‌ده‌ی كه‌سوكایه‌تی به‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام بكرێت، له‌ كوردستاندا به‌وه‌ سه‌ربه‌رزین كه‌ فه‌رهه‌نگمان فه‌رهه‌نگی ته‌ساموح ‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌، جیاوازی نییه‌ له‌نێوان ئاینه‌كان، نابێ سوكایه‌تی به‌هیچ ئاینێك بكرێت جاچ بگاته‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام كه‌ ئاینی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌. تێپه‌ڕاندنی ئه‌م سنورانه‌ له‌مه‌ودوا قابیلی قبوڵ نییه‌و ده‌بێ رێز له‌مه‌شاعیری خه‌ڵك بگیرێت، ئێمه‌ پێشوازی له‌ڕه‌خنه‌ی ئیجابی ده‌كه‌ین‌و پێمان باشه‌ كه‌موكوڕییه‌كان ده‌ستنیشان بكرێت، به‌ڵام وه‌زعه‌كه‌ له‌وه‌ ده‌رچوه‌و بۆته‌ ناشیرینكردنی سه‌رتاپای وڵات، تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن‌و ناوناتۆره‌ دروستكردن بۆ یه‌كتری په‌یوه‌ندیی به‌ڕه‌خنه‌و ئازادیی راده‌ربڕین نییه‌، ده‌بێ مه‌سئولانه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر روداو دیارده‌یه‌ك له‌هه‌رێمدا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین، ئه‌و گرژی‌و ئاڵۆزییه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ كه‌له‌كوردستاندا سه‌ریهه‌ڵدا له‌ڕاستیدا ئیستغلالی روداوێك بو بۆئه‌وه‌ی ئیمتیازاتی سیاسی له‌سه‌ر حیسابی خوێنی گه‌نجێكی كورد به‌ده‌ستبهێنرێت، روداوی تیرۆركردنی جوانه‌مه‌رگ سه‌رده‌شت عوسمان له‌قالبی خۆی ده‌ربڕاو هیچ رێزێك له‌یاساو ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌ نه‌نرا، ناكرێ هه‌مو شتێك ئیستغلال بكرێت‌و فه‌وزا دروستبكرێت‌و رێگه‌ بده‌ن بۆ ئه‌و روداوه‌ یاسا ده‌ور ببینێت، من له‌هه‌مو كه‌سێك زیاتر ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه‌ ده‌كه‌م، به‌رپرسیاریه‌تیی ئێمه‌یه‌ هه‌مو هه‌وڵێك بده‌ین بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباران‌و راكێشانیان بۆ به‌رده‌م دادگا، من لێره‌دا رایده‌گه‌یه‌نم ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار ده‌توانن گه‌ر پێویستی كرد داوای هاوكاریی فه‌نی له‌هه‌ر پسپۆڕێكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكه‌ن، تاكو له‌پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌دا یارمه‌تیده‌ربن.
به‌ڕێزان.. بۆ من جێگه‌ی شانازییه‌ كه‌توانیومه‌ متمانه‌ی  70%ی گه‌لی كوردستان به‌ده‌ستبێنم، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌سكه‌وتێك له‌ده‌سكه‌وته‌كانی تر به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان ‌و ره‌نج‌و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مانه‌، بۆیه‌شه‌ رێز له‌متمانه‌و ویستی گه‌ل ده‌گرم ئه‌و پۆسته‌ به‌پێگه‌یه‌ك ده‌زانم بۆ سه‌روه‌ریی گه‌ل‌و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی. من هه‌مو خه‌ڵكی كورستان به‌خوشك‌و برای خۆم ده‌زانم ‌و خۆم به‌به‌رپرسیار ده‌زانم به‌رامبه‌ر پاراستنی مافه‌كانیان چ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵمان بن یان له‌گه‌ڵمان نین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ویستی خۆیان به‌ناوی تێكڕای گه‌لی كورد ده‌خه‌نه‌ڕو و وانیشانده‌ده‌ن  كه‌قسه‌ی ئه‌وان قسه‌ی هه‌مو خه‌ڵكی كوردستانه‌ رێزیان له‌ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و رای زۆرینه‌ی خه‌ڵك نه‌گرتوه‌، من به‌پشتبه‌ستن به‌و شه‌رعیه‌ته‌ی میلله‌ت پێیداوم  ماف‌و ئازادیی هاوڵاتییان ده‌پارێزم ‌و رێگه‌ناده‌م كه‌س یاری به‌ئاسایشی هه‌رێم بكات، ره‌خنه‌و بابه‌ته‌ جدییه‌كان بۆ باشتركردنی باری وڵات ‌و ئه‌دای داموده‌زگاكان په‌راوێز خراوه‌و خه‌ڵكانێك سه‌رقاڵی شتی رواڵه‌ت‌و لاوه‌كین ‌و زۆرینه‌ی شته‌كان ئیستغلال ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی په‌یامێكی چه‌واشه‌یی لێ دروستبكه‌ن، به‌ڕێزان له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا بابه‌تی ئاسایشی هه‌رێم باسی لێوه‌كراوه‌و له‌هه‌ندێ بڵاوكراوه‌دا ته‌سویرێك دروستكراوه‌ كه‌ گوایه‌ له‌ هه‌رێم سه‌قامگیری له‌ئارادا نییه‌و كه‌س له‌سه‌روماڵی خۆی دڵنیا نییه‌، ئه‌مه‌شیان له‌ڕاستییه‌وه‌ دوره‌، چونكه‌ به‌هه‌وڵ‌و ماندوبون‌و قوربانیدانی ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدارو به‌هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگیی خه‌ڵك له‌گه‌ڵیان ئارامی‌و ئاسایش له‌هه‌رێم به‌رقه‌راربوه‌و متمانه‌ی جه‌ماوه‌رو هاوكاریی دولایه‌نه‌ی ئه‌م داموده‌زگایه‌و خه‌ڵك زامنی به‌رده‌وامیی ئاسایشی هه‌رێم بوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌خوازن له‌كاریگه‌ریی ئه‌م داموده‌زگایه‌و به‌رهه‌م‌و ده‌سكه‌وته‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ بابه‌راوردی وێنه‌ی باری ئه‌منیی شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق‌و باری هه‌رێم بكه‌ن  ئایا ده‌خوازن رۆڵی  كاریگه‌ری ئه‌م ده‌زگایانه‌ كۆتایی پێبهێنن تاكو هه‌رێم هاوشێوه‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراقی لێ بێت، گه‌ر وابێت ده‌بێ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی ئه‌م داوایه‌یان له‌ئه‌ستۆ بگرن‌و له‌به‌رامبه‌ردا خه‌ڵكدا به‌رپرسیار‌و وه‌ڵامده‌ر بن.
پێویسته‌ وێڕای هه‌وڵه‌كانمان بۆ یه‌كگرتویی‌و به‌هێزكردنی ئه‌م داموده‌زگایانه‌ هه‌مومان پارێزه‌ری ئاسایشی هه‌رێم بین‌و خۆمان له‌لێدوانی وا كه‌ڕه‌وشی ئه‌منی ده‌شێوێنن‌و خه‌ڵك توشی ترس‌و نیگه‌رانی ده‌كه‌ن بپارێزین. گه‌ر ئه‌من‌و ئاسایش نه‌ما گه‌شه‌كردنی ئابوری‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێشكه‌وتنی هه‌رێمیش نامێنێت‌و گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌مو رویه‌كه‌وه‌‌ زیانمه‌ند ده‌بێت، بۆیه‌ ده‌بێ هه‌مولایه‌ك زۆر مه‌سئولانه‌ ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ بكه‌ن. به‌هیمه‌ت‌و تێكۆشانی دڵسۆزانی وڵاتیش ئاسایش‌و ئاسوده‌یی له‌هه‌رێم هه‌ر پته‌وترو سه‌قامگیرتر ده‌بێت،خه‌ڵك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌به‌هیچ جۆرێك رێگه‌ ناده‌ین ئه‌م كه‌شه‌ هێمنه‌ی هه‌رێم تێكبچێ.
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم به‌ڕێزتان ئاگاداربكه‌مه‌وه‌ كه‌پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایش‌و دروستكردنی یه‌ك له‌شكری پێشمه‌رگه‌ بۆ هه‌رێم به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوه‌و زۆر به‌جدی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه‌ بابه‌تێكی هه‌ستیاره‌و ده‌بێ زۆر به‌دیقه‌ت هه‌نگاوی بۆ بنێین.
له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێت بڵێم له‌و وڵاته‌دا یاسا ده‌بێ سه‌روه‌ر بێت بۆ هه‌موان‌و كه‌س له‌سه‌روی یاسا نه‌بێت، ئازادی هه‌یه‌و خه‌ڵك مافی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین‌و ره‌خنه‌گرتنیان هه‌یه‌، به‌ڵام رێگه‌ نادرێت قیه‌می میلله‌تێك تێكبدرێت ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و قیه‌مانه‌ ناگونجێ، رێگه‌ی یاسایی بۆ هه‌ر تاكێكی كورد كراوه‌یه‌، به‌ڵام نابێت پێشێلكردنی یاسا دوای هه‌ر روداوێك ببێت به‌دیارده‌یه‌كی هه‌میشه‌یی، ئامانجی سه‌ره‌كیمان پاراستنی یه‌كڕیزیی گه‌ل‌و ده‌سكه‌وته‌كانیه‌تی‌و ده‌مانه‌وێ له‌كه‌شێكی ئارامدا كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان گه‌شه‌ بكات‌و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش هه‌نگاو بنێت، ئه‌مه‌ش ویست‌و خواستی گه‌له‌كه‌مانه‌و هه‌مو كه‌سێك ده‌بێت رێز له‌ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان بگرێت و داوای هاوكاری له‌هه‌موتان ده‌كه‌م‌و وه‌رن پێكه‌وه‌ باده‌ستبكه‌ین به‌چاكسازی.
هه‌ر سه‌ركه‌وتو بن‌و سوپاس بۆ ره‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌..


مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
29/5/2010   

تكایه‌ راوسه‌رنجتان...


Saturday, May 29, 2010
 
بیروڕا
12345678910...کۆتایی
awat-london
 خۆزگەم ئەونەی سەرۆکەکانی کورد کە بە تەزویر دەنگیان بەدەست ھینا ئەوەندەی دژی دەنگی ئازادو میدیای ئەھلین وە بەخەتەریان ئەزانن یان دەنگی ئازاد بە ترس و ھیلی سوور دەزانن بۆ کوردستان خۆزگەم بەقەدەر %١٠ی ئەو ھەرەشانە یان لە %٤ی ئەوەندە ویژدان و ھەڵویستی خۆیان دەرببریایە بەرامبەر ئەوھەموو تۆپ بارانەی ایران و تورکیا دەیکەن و منالی قوربەسەر شەھید ئەکەن کە ئەوتۆپ باران کردنە تەعدایە بۆ سەر ھەموو کوردستان و تاک بە تاکی ئەم میڵلەتە بە خودی سەرۆکی ھەریم و سەرۆکی عیراقیشەوە. خۆزگەم خۆزگەم میدیا حیزبیەکان یەک تۆز ھەلویستی جدییان وەر بگرتایە بەرامبەر ئەو ھەموو تەعدایە کە ئەو ٢وولاتە دەیکەن لە ھەمووی ناخۆش تروو قور بەسەر تر ئەوەیە ئەو میدیا حیزبیانە تەنھا بۆ ١ جاریش نارەزاییان دەر نەبری بەرامبەر بەوەی کە سەرۆکی ھەریم لە تورکیا نە ئالای کوردستان نە ئالای عیراق دانەنرا لەپشتیەوە کە ئەمە لە ھیلی سوور سوور ترە. نەک تۆ داوای ئازادی و داوای عئەدالەت و عئەدالەتی ئجتیماعی بکەیت پیت بووتریت ھیلی سوور. بەس لەخۆتان بپرسن کامیان ھیلی سورە خەلک و میدیای ئازاد یان ئەم خۆل کردنە چاوەی کە دەسەلات دەستی پیکردوە!!!!!!!!!!!!
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, June 13, 2010
رةنج.....سلةيماني
 سه‌ روكی هه‌ریم وتاره‌كه‌ت زور جوانه‌ ده‌بیت هه‌موومان بیشتكیری له‌و ووتاره‌ بكه‌ین نه‌وه‌ك دزی بوه‌ستینه‌وه‌ جونكه‌ بیمان خوش بیت و بیمان ناخزش بیت ئه‌ورۆ زور خولك هه‌ن كه‌ به‌ بیانۆی ئازادی فه‌زا دروست ده‌كه‌ن دله‌ راوكئ ده‌خه‌نه‌ ناو كیانی هاولاتیان من له‌كه‌ل ئه‌وه‌دام كه‌ روزنامه‌نووسی جاك سازی تیدا بكریت ...بیویسته‌ هه‌موومان قه‌له‌مه‌كانمان بۆ بیشخستینی كوردستان بیت دوور كه‌وینه‌وه‌ له‌ رمانی زبرر و ته‌شهیر
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, June 03, 2010
سەردەشت ئوسمان
 من سەردەشت عوسمانم خواتان لەگەل میللەت و ھاوری حەسرەت دیدەکانم خۆشم دەوین ئەوانەشم خۆشدەویت کە تیرۆریان کردم چونکە من و قەلەمەکەم ھەولی ئەوەمان بوو نەک ھەر گەلەکەم بەلک و ئەوانیش لە کۆیلەیەتی خودی خۆیان بۆ خۆیان ئازاد بکەم!!! تیرۆر کردنی من ھەزاران کەسی رق ئەستوور ترو دەیان رۆزنامە نووسی خەوتووی کەی لە خەو راپەراند. بۆ من مەگرین بۆ خۆتان بگرین لەم زیر دەستیە خۆتان ڕزگار کەن.
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, June 02, 2010
ئاری - ئۆسلۆ - نه‌رویج
 زۆر به‌ کورتی به‌ کوردی، کوشتنی ڕۆژنامه‌نووس، واتای زۆر زۆر. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووس، کاری گه‌ڕانه‌ به‌دوای ئاشکراکردنی ڕووه‌ شاراوه‌کانی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نی به‌ ده‌سه‌ڵات، تا ده‌سه‌ڵات قۆرخ نه‌که‌ن وه‌ به‌ هه‌ڵه‌ به‌کاری نه‌هێنن و گه‌نده‌ڵی دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌. هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامه‌نووس ئه‌وه‌نده‌ به‌بایه‌خه‌ له‌ دونیای مۆدێرن و دیمۆکراتیدا دا ئه‌وه‌ی که‌ ڕۆژانه‌مه‌وانی، یاخوود زاراوه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ی، میدیا، ده‌بێت ببێته‌ هێزی گووشار تا ڕووه‌ بزێوه‌کان بخاته‌ ڕوو. هه‌ر بۆیه‌ له‌ دنیای دیموکراتی دا، میدا بووه‌ته‌ هێزی چواره‌م. هه‌ر که‌سێک که‌ ئه‌وروپا بژی، ده‌زانێت، که‌ هه‌موو کاربه‌ده‌ستێک له‌ میدیا ده‌ترسێت، چوونکه‌، میدا ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتداران بڕوخێنێت، له‌ ووڵاتیكێ دیموکراتیدا. چوونکه‌ میدا کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ درووستکرنی ڕای گشتی و زۆرینه‌ی خه‌ڵک ڕۆژانه‌ چاوی لێده‌که‌ن ئاگاداری ڕووداوه‌کانن. له‌ نه‌رویج، سه‌رۆکی پارتێکی نه‌رویجی، له‌سه‌ر یه‌ک ڕێپۆرتاژی ته‌له‌فیزیۆنێک، که‌ سه‌باره‌ت به‌ موڵکێکی بوو که‌ باجه‌که‌ی نه‌دابوو، یه‌کسه‌ر له‌ پۆسته‌که‌ی وازی هێنا. چوونکه‌، ئه‌گه‌ر که‌سێک ده‌چێته‌ پۆستێکی ده‌وڵه‌تییه‌وه‌، نابێت له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ هیچ سه‌رپێچییه‌کی هه‌بێت. به‌ڵام هیچ ڕۆژنامه‌نووسێکیش نه‌کوژرا له‌سه‌ر ئه‌وکار. جا بۆیه‌ من ده‌ڵێم، کوشتنی ڕۆژنامه‌نووس واتای زۆر زۆره‌. چونکه‌ کوشتنی ڕۆژنامه‌نووس، واتای کوشتنی ڕه‌ئی که‌سی تر، یان کوشتنی ڕاستی، یان کوشتنی نووسین، که‌ هه‌موو ده‌زانین، پێشکه‌وتنی هه‌موو دونیا له‌ ڕێ ی نووسینه‌وه‌یه‌. من چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌نووسێکم بینی، ناو ناهێنم، ده‌ڵێت، هه‌ق نییه‌ ئه‌م که‌یسه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ کراوه‌، ئه‌ی ئه‌گه‌ر سبه‌ی ڕؤژ کرێکارێک، جوتیارێک کوژرا، هه‌ر ئه‌م هه‌رایه‌ی بۆ درووست ده‌کرێت. خۆ کوشتن هه‌ر کوشتنه‌. من له‌ گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌، به‌ڵام ئه‌و خۆی ده‌بوو ئه‌وه‌ باش بزانێت که‌ کوشتنی پێنووس به‌ده‌ستێک، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ تاوانێکی کوشتنه‌، به‌ڵام تاوانێکی واتاداریشه‌. که‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نییه‌ هیچ که‌سێک بکوژرێت، به‌ڵام کوشتنی ڕۆژنامه‌نووسێک، که‌ هه‌موو ئاگادارین، پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێکراوه‌، چۆته‌ لای به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس، مامۆستاکه‌ی ئاگادار کردوه‌ته‌وه‌، براده‌ره‌کانی زانیویانه‌، ژماره‌ی مۆبایله‌که‌ی که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێوه‌ لێکراوه‌ ئاشکرا کروه‌، ئینجا هیچ شتێک فریای نه‌که‌وتوه‌ و فیشه‌کیشیان ناوه‌ به‌ ده‌مییه‌وه‌ وه‌ک هێمایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌متان داخه‌ن. ئه‌مه‌یه‌ هۆکه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ به‌تایبه‌ت ئه‌م کوشتنه‌ زۆر هه‌ڵده‌گرێ و وه‌ پێویسته‌ هیچ که‌سێک بێده‌نگ نه‌بێت له‌سه‌ری تا بکوژه‌ ڕاسته‌قینه‌کانی ده‌خرێنه‌ ڕوو. له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو لایه‌ک.
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, June 02, 2010
وریا
 سڵاو بەڕێزان سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە کە لە ڕۆژە سەختەکان پێشمەرگایەتیان کرد کوردستانیان پاراست و ئەم ئازادیانەیان بۆ ئەم گەلە بێ بەشە وەدێ هێنا و ئەمرۆش خەریکی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانن و خەریکی ئاوەدانی کوردستانن ئەمە جێگای شانازیە بۆ هەموو گەلی کورد و دەبێ رێز لەم شۆڕشگێرانە بگرین و ئافەرینیان پێ بڵین . بەڕێزان من لە هۆڵندا دەژیم بە ڕاستی ئەو ئازادیە ئەو خزمەتگەزاریە ئەو ئاسایشە و ئارامیە لە کوردستاندا لە دونیا دا نییە بۆ چوونکە لە وڵاتانی دونیا ئەگەر ئاسایش و ئارامی بێت ئازایی نییە چوونکە ئەوانە سەدان ساڵە دەوڵەتن و شتێکی زۆر گرنگ و جیاوازی زۆر گرنگ ئەوەیە کە هیچ وڵاتێک و میللەتێک وەک کورد دوژمن و نەیاری نییە و دوژمنەکانی کورد و کوردستان چواردوری کوردیان گردووە و وەک گورگی دەم بە خوێنینە خۆیان مات داوە شەو و ڕۆژ خەریکی پیلان داڕشتنن بۆ ئەوە کورد لە کزو لاوازو هەر لە ژێر دەستی بهێڵنەوە و بە تایبەت کوردستانی باشوور کەو ئەو دەسکەوتە مەزنەیان بە دەستهێناوە با ئەوەندە ناقەتا نەبین چونکە دەڵێن ئەگەر لە هەر شتێک ناقەتا بی ئەوە خوا ئەێش دەبڕی. خەڵک زۆر هاتوو چۆ دەکا ئەوی دەگێڕنەوە کە کوردستان چەند ئارام و گەشە دەکا هەموو کوردێک دڵ خۆش دەبێ. بەڕێزان لە وڵاتی هۆڵەندا ئەشکەنجەی ڕوحی و چەوسانەوە و نەداریە و هەژاری هەیە هەزاران کەس هێچیان نییە لە حەوتەی یەک کارتۆن خۆراکی (Voetsel pakket)سوپرمارکتو کارخانەکان کە فری دەدەن بەشی دەکەنەوە لەو خەڵکە بێچارە ئەیش لە وڵاتێکی پێشکەوتوو و بە قەوڵی خۆیان دەوڵەمەند و لە شاری وا هەیە ئاسایش و ئارامی جێی مەترسیە بۆ نمونە ئەم ساڵ شاری ئایندۆڤەن بە شاری بێ ئاسایش ڕاگەییندرا ساڵانە دەیان کەس دەکوژرێن و دەیان ژن توندوتیژی دژیان دەکرێ دزی و روتۆکردنن و خراو کاری زۆرە. ئازادی تەواو نییە لە هۆڵەندا دیارە دەتوانی هەموو شتێک بڵێی بەڵام بە شێوەی ناڕاستەو خۆ بە توندی تۆڵەت لێ دەکەنەوە تەنانەت لە منداڵێش ئەگەر منداڵێک بە مامۆستاکەی شتێک بڵێی بە دڵێ نەبێ ئەوا تۆڵەی لێ دەکاتەوە بە ڕاستی وڵاتی تۆڵە سەندنەوەیە بۆیە زۆرجار ناتوانی بە ئازادی ڕای خۆت دەر بڕی. با ئەوەش لە یبرمان نەچێ ئەمڕۆ داگیرکەرانی کوردستان لە ڕێگای ڕاگەیندراوی ئازاد کەڵکی زۆر وەردەگرن بۆ چەواشە کاری ، ئەگەر خەڵکی کوردستانی باشوور سەیری خەڵکی ئەو سێ پارچەکی کوردستان بکەن ئەگەر کەمێک ئینسافمان هەبێ کێ ئازادە کێ ژیانی لە ئاسایش و ئارامییە و کێ لە بەختەوەری دەژی با ئەم دەسکەوتە زێرێنە بپاریزین و شوکرانە بکەین بە وەریای و برایەتی و یەکێتی تێبکۆشین باش و باشتری کەین. هەر بژی کورد و کوردستان. وریا - هۆڵەندا
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, June 02, 2010
rebwar
 په‌رله‌مانی كوردستان شوێنی ئه‌و جۆره‌ لیداونانه‌ نی یه‌ بێیت ..............بكه‌یت. هیوادارم به‌رپرسان به‌ عه‌قل بیربكه‌نه‌وه‌ نه‌ك به‌ هێز.
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, June 02, 2010
teshk london
  saroke harem rast dafarmoet kadlet ema lare yasaw dikoke lamafe peshel karawe xoman dakaen ka bereze krawa barambareman . balam ema nabet aw rastyam laberchet ka yasake saroke harem kare pedakat yisae darstana. Ladrstneshda manaw bo dastalat darwa azadexwa raxnagr chiranocsyan mrdnaw............
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, June 01, 2010
awat-uk
 باشە عئەیبە یان نا قانوونیە ئەگەر بلیم من بەریز مەسعود بارزانی بە سەرۆکی خۆم نازانم یان بلیم بەریز کاک نەوشیروان یان فلان و فلان سەرکردەی من نین؟؟ یان ئەمەش ھیلی سورە؟؟!! بەلام کوشتن و روح لیسەندنەوەی مرۆڤیک بە ناحەق نەک ھیلی سوور نیە بەلکوو قاوەیش نیە لایان بەلک و ئیدانە کردن وباسکردنی ئەو تاوانە ھیلی سورە سور خەتەرە دەستکاری مەکەن نارەزای دەرمەبرن!! کوردە ئەوە نیە ئیمە بە ھەموو شیوەیەک زیانمان بۆ تە ئمین کردون لە کارەبای ٢٤ سەعئات ئاوی چاک گەنجەکانمان ڕەوکردنیان بۆ دەرەوەی کوردستان لەلا ئەستەمە میڵلەت شانازی دەکات بە ١ ھیزی پیشمەرگەو ١ دەسەلاتی ئاسایش و پاراستنی سنوورەکانی ھەریم و کەس ناتوانیت بەردیکمان تیبگریت!!
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, June 01, 2010
sardasht osman
 awayan xosha ......amankuzhn nabe dang bkayn gar dang bkayn fawzawyn.....................
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, June 01, 2010
ئاوات-جاف
 نازانم مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی ھەریم وتاری دا یان وەک سەرۆکی حیزب؟؟!!!! باشە خۆ رۆزنامەی ئازاد تەنھا راستیەکان رومال دەکات خۆ بە قەد لە %٢ تیڤیەکانی خودی پارتی بوختانوو سوکایەتی بە لایەنی ئۆپۆزیسیۆن و دەنگی ئازادی و رۆزنامەگەری نەکردووە!!! ئەی باشە ئەو کەدەمی ئەم خەلکە داخات ئەی کی دەمی دەسەلات و میدیا بوختان چیەکانی ئەوان داخات؟؟؟ کەس!!! ئەیانەویت وەک جاری جاران ھەر خۆیان حاکم و پاریزەر و وەزیر وگزیر بن کەس پییان نەلیت بۆ سەروەت و سامان و کەرامەتی خەلک بە فیرۆ ئەدەن. داواکاریم لە ھەموو ئۆپۆزیسیۆنەکان و رۆزنامەنووس و میدیا و خەلکی بەشەرەف و ئازادی خوازی کورد ئەوەیە کە نەوەستن لە روومالکردنی راستیەکان و نشاندانی شتە قیزەونوو ناشایستەکانی ئەم ھەریم و دەسەلاتە.
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, June 01, 2010
hiwa
 Semedi Behrengy delet” eger nan hebet debet bo hemwan bet, we eger neshbet ewa hemwman debet hewl bdein bo peidakrdny, we eger AZAdi w xosh bexty hebet debet bo hemwan bet egerna debet bo hemwman wek w yek bet” Azizan katek Masoud barzany qsa dekat bo debet her hersh benet? Bo debet dengy nexate pal dengy kesukary shehidy rojname nus Serdesht, axr insanek shehid krawa be naheq. Mn hawreyekm boy geramewe ke kure shehideke, ke ew shewe zor gryawe bo shehid serdesht. Berst kurd bashy wtwe ke tenya sky brsy hest be azary brsyety ekat. Berasty megeky trajidy bu. Axr xelkek ke be idanekrdn u riswa krdny tirorstan helsn ke destyan dawete tirorkrdny bashtrin nuxbey em millete bo debet sza bdren? barzany debwaya dest xoshy lew shorshgerane krdbwaya ke esta weku serdemy kon giany xoyan u kesukarian xstote metrsiewe tenya u tenya bo xzmety milletekeyan u roshnbiry newey nwe. Barzany ziartr rewacy da bew teshhirey kraye ser kesayetyakany komelgey kurdstan. Berasty, mesoud barzany eger tenya seroky party nye temsily seroky herem dekat. Debwaye be yek chaw seiry hemw kurdstany bkrdba.
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, June 01, 2010
ئاوات-جاف
 من و خەلک وامان زانی کەوا سەرۆکی ھەریم دیفاع لە رۆزنامە نوس و دەنگی ئازاد ئەکات وامان زانی بکوزو تیرۆر کاری راستەقینەی ،،سەردەشت ئوسمان و سۆرانی مامە حەمە.ی بۆ دۆزیوینەتەوە!!!!!!!!!! کەچی ئەوەندەی کە بی ھیوای کردین لە وەی کەوا تیرۆری رۆزنامەنووس دوو بارە نەبیتەوە من بەسەرۆکی بەریز دەلیم ئەمەیە دیفاع کردن لەخوینی رۆزنامەنووس و تاکی کورد ئەمەیە پاراستنی شەرەف و کەرامەتی کۆمەلگا ؟؟!! بەداخەوە ١٠٠٠ جار بەداخەوە کە سەرۆکی ھەریمەکەمان تەنھا ١ جار ھات بۆ پەرلەمان لەباتی موزدەی ئازادی راستەقینە بە گەل رابگەیەنیت کەچی بەربەستی دانا لەبەردەم ئەو کورتە ئازادیەی کە بەخوینی کەسوکاری من و تۆ بەرھەم ھاتووە کە ھەموو رۆزیک دەیدەنەوە بەچاوی خەلکدا وەکوو بلییت ئەوان بەتەنھاو تەنھا بە ئامانجیان گەیاندبیت. من نازانم دەسەلاتی کوردی تەنھا ئەوە بە ئازادی دەزانن کەوا رەخنەلەوان نەگیریت!!! ئەی ئیوە دەسەلاتتان بەدەستە لەم وڵاتە ئەی بۆ رەخنە لە دەسەلاتی جامایکا ناگرین؟؟!! بۆ؟؟!! لەبەر ئەوەی ھەقی بە ئیمەوە نیە... بەراستی ئەمە جیی قبول نیە ئەم حیزبانەکەبە رۆزنامە نووس و دەنگی گەلی ئەکەن لەبەر ئەوە ئەلیم گەل چونکە ئەو قەلەمانە دەنگی ھەقی ھەلقولاوی ناخی ئەم گەلە ئەم خەلکە بەش مەینەتوو حەسرەت دیدەوو خیر لە خۆ نەدیوەیە.
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, June 01, 2010
سه‌رده‌شتی شه‌هید
 راسته‌ من له‌ خۆشترین ساته‌کانی ژیان بێبه‌ش کرام به‌ڵام نازانن ئه‌وانه‌ی شه‌هیدیانکردم جا هه‌ر کی بێت هه‌زاران سه‌رده‌شتیان په‌روه‌رده‌کرد له‌ منیش ڕق ئه‌ستوور ترن.ماڵئاوا له‌ هه‌موو لایه‌ک
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, June 01, 2010
taniya
 l.................,jga la harasha krdn la midiyai ahliw opozsion.badaxawa ema har bo giyani yaktr azain,ai ka banaw 7kumatw sarokan haia bo qsaiyak nakan la baram bari bordwmanakani iran w turkya.
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, June 01, 2010
Fauzi Bradost
 ba nawe xwae gawraw mehraban mn wak kura kurdek wak bra shahedek wak kure peshmargayake kam andam psht gere la wtara pir la nrxakae saroke kurdistan kak mashud barzane dakam bje kurdistan bje kurd namre bo shahidan hewadarem hamw kurdik ba gashbeneyawa saere dahatwe kurdistan bkat bmrn dwjmnane kurdu kurdistan...
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, June 01, 2010
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -14- په‌ڕه‌
12345678910...کۆتایی
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
   

دوانگه‌کانی تر:‌
 
ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ هه‌رێم
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
دو ئیداره‌یی‌
هه‌ڵه‌بجه‌...
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌...
فڕۆكه‌وانی‌ هه‌ڵهاتو...
ئازادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌
18 ساڵه‌ی‌ راپه‌ڕین
حیزب و كۆنتڕۆڵكردنی‌ سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان
ته‌نگژه‌كانی‌ ناو یه‌كێتیی‌‌و هه‌ڵبژاردن
یه‌ك ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
هه‌ڵبژاردن و لیستی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان
روداوه‌كه‌ی‌ ئوتێل سۆما
سوپای‌ عێراق و پێشمه‌رگه‌
به‌ قاچاخ بردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم!؟
وه‌ڵامی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ چوار حیزبه‌كه‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ هه‌رێم
هه‌ڵوێستی‌ چوار حیزبه‌كه‌
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
كردنه‌وه‌ی‌ TRT6 له‌ توركیا
تۆپباران...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ بارزانی‌ ‌و تاڵه‌بانی‌
ونبونی‌ تاوانبارێكی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌
رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی
توركیا و هه‌رێمی‌ كوردستان
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێم
كورسییه‌كانی‌ كورد له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا
كوشتنی‌ رۆژنامه‌نوسان
توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر ژنانی‌ كورد
یه‌كی ئایار
ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ ئیسناد‌و لێدوانی‌‌ لێپرسراوانی‌ كورد
بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان
رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق:
بۆچی‌ بودجه‌مان په‌سه‌ند نه‌كرد؟
له‌ چاوه‌ڕوانی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم دا
كورد و عێراقی‌ داهاتو
"ره‌گ" و دامه‌زراندنی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ ئۆپۆزسیۆن
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
كێشه‌ی‌ خانه‌قین، عه‌سكه‌رییه‌، یان سیاسی‌ و ده‌ستوورییه‌؟
گۆڕان و ئاینده‌
كورد و 5 ساڵ ئه‌زموون له‌ به‌غدا
سێ‌ ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
كێشانه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پارێزگای‌ دیاله‌
ئه‌ركی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ عه‌ره‌ب‌و توركمانی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان
به‌رنامه‌ی سیاسیی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
داوای گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
كورد‌و هاوپه‌یمانێتی‌ له‌ به‌غدا
به‌رپرسان و تیرۆر له‌ سلێمانی‌
په‌كه‌كه‌‌و...رفاندنی‌ گه‌شتیاران
به‌ڵێنی‌ سه‌ركرده‌ عه‌ره‌به‌كان بۆ كورد
ئه‌گه‌ریی‌ لێدانی‌ ئێران و.. پرسی‌ كورد
كۆتایی‌ هاتنی‌ گرژی‌ و ئاڵۆزیه‌كان‌
ناكۆكییه‌كان و متمانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
میدیای‌ چه‌واشه‌
پێشمه‌رگه‌
هێزێكی‌ نیزامی‌ یان میلیشیا
به‌ده‌په، ‌حیزبێكی‌ نوێی‌ كوردی‌
داوای كورد بۆ گۆڕینی پێشنیازه‌كانی دیمستۆرا
یاسای‌ هه‌ڵبژاردن، سازش یان ده‌ستكه‌وت
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و وه‌به‌رهێنانی‌ بیانی‌
نوێنه‌رانی‌ كورد و یاسای‌ هه‌ڵبژاردن
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان
بۆچی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ نه‌درا به‌ گۆڕان؟
كورد و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و مادده‌ی 140
متمانه‌ به‌خشین به‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
نه‌وتی كوردستان
پرسی به‌رهه‌مهێنان و ئاكامه‌كانی
سستبونی‌ په‌رله‌مان
جیابوونه‌وه‌‌و ناكۆكی‌ حیزبه‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێران
كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
یه‌كگرتوو.. ئه‌زموونی‌ حیزبێكی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان
هاوڵاتیبون له‌ هه‌رێمدا
چاودێریی‌ دارایی‌ ‌و ماده‌ی‌ 11
هه‌ڵوێستمان له‌ به‌غدا و كه‌ركوك
حیزب.. حوكمڕانی‌
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و مافی‌ هاوڵاتیبون
پشێوی سنوره‌کانی هه‌رێم
په‌رله‌مانی‌ نوێ‌
ساڵێك له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
قۆناغێكی‌ نوێ‌ له‌ حوكمڕانی‌ هه‌رێم
دوای 20 ساڵ له‌ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌
هه‌ڵبژاردن و ساخته‌كاری‌
كابینه‌ی‌ نوێ و گۆڕانی‌ روكه‌ش
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
حه‌ڤده‌ ساڵ‌ ته‌مه‌نی‌ راپه‌ڕین‌ و حوكمڕانی‌ خۆماڵی‌
داپڵۆسینی‌ لایه‌نگران‌و هه‌وادارانی‌ گۆڕان
توركیا له‌شكركێشی‌ و کشانه‌وه‌... ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان نایانه‌وێت بكرێنه‌ بانگه‌شه‌ی‌ حیزبه‌كان
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌نێوان توركیا‌ و په‌كه‌كه‌دا
باڵی‌ ریفۆرم پشتیوانی‌ لیستی‌ گۆڕان ده‌کات
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
گۆڕینی ئاڵای عیراق
كورد و هێماكانی ئاڵای نوێ
په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستور
هاوپه‌یمانێتییه‌ نوێیه‌كان و كارته‌كانی ده‌ستی كورد!
پێشێلكردنی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
گه‌نده‌ڵی له‌ كوردستان
ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و پرسی بنبڕكردنی
ده‌ركردنی‌ كادرانی‌ یه‌كێتی‌
دانانه‌وه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانی ‌سیستمی‌ سیاسیی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
پارله‌مان و كاندیدی‌ نوێ
ده‌رباره‌ی‌ مادده‌ی‌ 140 وتیان...
هێرشه‌كان بۆسه‌ر "لیستی‌ گۆڕان"...!
كورد‌ و ناوه‌ند
سه‌ره‌تاكانی‌ قه‌یران
كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌
پارله‌مان و یاسا، سنوره‌كانی ئازادی رۆژنامه‌وانی له‌ كوردستان
كۆڕه‌و وزه‌یه‌ك بۆ گۆڕان
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان
روونیی له‌ دابه‌شكردن و خه‌رجكردنیدا
جیابونه‌وه‌ و كه‌رتبونی‌ حیزبه‌كان
نه‌وتی كوردستان و كێشمه‌كێشمی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا
   

Sbeiy.com © 2007-2009 All rights reserved    
پێده‌چێت قه‌شه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ پاشگه‌ست بێته‌وه‌ له‌ بڕیاری سوتاندنی قورئانی پیرۆز ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی داوای لێبكه‌ن بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا مه‌راسیمێك له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی سازده‌كه‌ن سۆران: له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌بێ ئاگاداری‌ داموده‌زگا ئیداریه‌كانی قه‌زاكه‌، 100 كه‌س دامه‌زراون كه‌ركوك: گه‌نجێك به‌ كوژراوی‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ رفاندن رزگار كرا دوزخورماتو: باوك و برای‌ ئه‌و سه‌ربازه‌ كورده‌ی‌ سوپای‌ عێراق ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر 2 سه‌بازی‌ ئه‌مه‌ریكی كوشت و 9 ی‌ دیكه‌شی برینداركرد ئێران: ده‌ستگیركردنی چالاكوانێكی بواری مافی مرۆڤ دوای‌ ساڵێك له‌ پچڕانی په‌یوه‌ندی هه‌ردو وڵات، سوریا په‌یوه‌ندی به‌ عێراقه‌وه‌ كرد دێره‌لوک: به‌هۆی‌ رۆچۆنی‌ چه‌ند تاوێرێك له‌سه‌ر ئاوی‌ زێی‌ گه‌وره،‌ دو گه‌نج گیانیان له‌ده‌ستداو که‌سێکی دیکه‌ش برینداربو گرێیه‌كانی‌ شكسپیر ده‌كاته‌وه‌ که‌مخه‌وی و مه‌ترسییه‌کانی قه‌ره‌هه‌نجیر: دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌کوژرانی، ته‌رمی گه‌نجێکی نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه‌ گروپی‌ رۆشنبیرانی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كفری‌ پشتیوانی‌ له‌ده‌سته‌ی‌ داكۆكی‌ كردن له‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌که‌ن کوفی ئه‌نان: جه‌نگی عێراق، ئه‌و وڵاته‌ی دو ده‌یه‌ بۆ دواوه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ هه‌ردو ئیئتیلافه‌ شیعه‌که‌ شکستیان هێنا له‌دیاری کردنی میکانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیران لیستی عێراقییه دورخستنه‌وه‌یان له‌پێکهێنانی حکومه‌ت، ‌به‌کوده‌تا بۆ سه‌ر دیموکراتی و ده‌ستور له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات