Skip Navigation Links
سه‌ره‌کی
ئێمه‌
ئه‌رشیف
رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی
وه‌رزش
دوانگه‌ی سبه‌ی

18 ساڵه‌ی‌ راپه‌ڕین

هه‌ژده‌ ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر، راپه‌ڕینی‌ خه‌ڵك به‌شێكی‌ كوردستانی‌ عێراقی‌ له‌ داوده‌زگاكانی‌ به‌عس پاككرده‌وه‌.
راپه‌ڕین‌ خاڵێكی‌ وه‌رچه‌رخان بو كه‌ كۆتایهێنا به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ رژێمی‌ به‌عس له‌ هه‌ندێك شارو شارۆچكه‌ی‌ كوردستان و بوه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان‌و پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، به‌ڵام دامه‌زراندنی‌ په‌رله‌مان و پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت نه‌یتوانی‌ ئاوات و ئامانجه‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی‌ خه‌ڵك له‌ قاڵبێكی‌ دیموكراسیانه‌دا بچه‌سپێنێت. له‌وه‌ش خراپتر، له‌ ساڵی‌ 1992 به‌دواوه‌ سیستمی‌ په‌نجا به‌ په‌نجا و ناكۆكی‌ خوێناوی‌ و دابه‌شكردنی‌ حوكمڕانی‌ بۆ دو ئیداره‌ی‌ جیاواز، بونه‌ سیمای‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كی‌ و ره‌سمی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا.
ئه‌م راستیه‌ تاڵانه‌ش به‌رئه‌نجام و ئاكامی‌ راپه‌ڕینی‌ لای‌ خه‌ڵك ته‌ماوی‌ كردوه‌، هاوكات ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ چاودێرانی‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ پێیانوایه‌ كه‌ دۆخی‌ هه‌رێم رو له‌ گۆڕانكاریه‌ و سه‌ره‌تاكانی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ هێزی‌ سێهه‌م و چواره‌م له‌ ئاسۆدان...

به‌ڕای‌ تۆ:
1- چۆن ده‌توانرێت ئه‌زمونی‌ شكستهێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ دیكتاتۆری‌ وه‌كو به‌عس بكرێته‌ هه‌وێنی‌ چاكسازیی‌؟
2-كاتی‌ ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ قۆناغێكی‌ تر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌، كه‌ قۆناغی‌ یه‌كترخوێندنه‌وه‌ و كاری‌ شه‌فافانه‌‌و سیستمی یه‌‌ ده‌ستپێبكات؟
3-ئه‌گه‌ر راپه‌ڕین هه‌وێنه‌كه‌ی‌ جه‌ماوه‌ر بو، رۆڵی‌ جه‌ماوه‌ر له‌ چاكسازیدا‌ چییه‌؟

تكایه‌ راو سه‌رنجتان..

 


Wednesday, March 04, 2009
 
بیروڕا
123456
HALABGE
 RAPEREN ROZEKY GHRNG BW HALEY ZOR CHAKE PEADAEN BALAM BA NAW SARKARDE KANMAN LAKAEAN LA HMWE DA BOEA DALEM RAPERENYKE DE PEWESTA
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, March 15, 2009
سه‌عید عارف
 (ڕامیاری )ئه‌گه‌ر ووشه‌یه‌کی داتاشراویش بێت پڕ به‌ پێست ترین مانای هه‌یه‌، بۆ ووشه‌ی (سیاسه‌ت) چونکه‌ کاری ڕام کردنی میلله‌ته‌ وه‌ک رامکردنی گیاندار له‌ لایه‌ن( سێركباز)ه‌وه‌ . کاری ڕاپه‌رینی مارتی 1991گۆڕینی سیرکبازێکی قامچی به‌ده‌ست بوو بۆ سێرکبازێکی تر به‌ بێ گۆڕینی یاری سێرکه‌که‌ وتا ئێستا زۆر به‌ خراپ ترو ناشیانه‌ تر ئه‌و یاری سێرکه‌ی پێش 1991به‌رده‌وامه‌له‌ ژێر هه‌مان چادرو خێمه‌دا.کوردوه‌کو نه‌ته‌وه‌ خه‌ریکه‌ ئیسپاتی ده‌کات، که‌ نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ ‌توانای ده‌وڵه‌ت کردنی نیه( وه‌ک ‌میلله‌ت وخاک) بونی هه‌یه‌ به‌ڵام توانای تاکه‌کانی نیه‌ وه‌ک سه‌رکرده، مێژووی ڕاسته قینه‌‌و تایبه‌ت به‌ خۆی بخوڵقێنێت به‌ڵکو مێژوو وه‌ک بوونه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ی هیچ مانایه‌کی نیه‌ له‌ فه‌رهه‌نگ و بونی ئه‌م میلله‌ته‌دا.ئه‌وه‌ی میلله‌ت پێکی ده‌هێنێت سه‌رکرده‌ی ته‌قلییدی کورد به‌ده‌م ئاویه‌وه‌ده‌دات.بۆیه‌ وه‌ک بیریاره‌ ئه‌ڵمانه‌که‌ گوته‌نی: (چه‌نده‌بیر له‌ گه‌لی ئه‌ڵمانی ده‌که‌مه‌وه‌ هه‌ست به‌ ئازارێکی تاڵ ده‌که‌م که‌ شوێنی له‌ تاکه‌که‌سدایه‌و چاره‌ڕه‌شیه‌که‌ی بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌یه‌تی)... ئه‌و سێ خاڵه‌ی بۆ ڕاوه‌رگرتنه‌ به‌بڕوای من هه‌ر له‌م پێشنوسه‌وه‌ ده‌یخوازم بۆده‌ره‌نجامه‌کانی.........1 /به‌ گۆڕینی یاریه‌که‌ له‌ بناغه‌وه له‌ سێرکبازیه‌وه‌ بۆ ژیانی ڕاسته‌قینه، لابردنی سێرکبازو قامچی به‌ده‌ست بۆ خه‌مخۆرو پڕ ویژدان نه‌ک دیکتاتۆری کۆن گۆرینه‌وه‌ به‌دیکتاتۆری نوێ. 2/نه‌ک کاتی گۆڕانی قۆناغی نوێ هاتووه‌ خۆ ئه‌گه‌ر دواتری بخه‌ین ئه‌وا پێچکه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌ هاتووه‌ هه‌مومان ده‌هاڕێت .ئه‌و دیموکراتیه‌‌ی لافمان پێوه‌ لێ ئه‌داو ده‌مان گوت ده‌بێت عێراقی ناوه‌ڕاست وخوارووی عه‌ره‌بی ده‌بێت له‌ ئێمه‌ی بخوازن ،وائه‌وان به‌ شه‌ش ساڵ تولی هه‌ژده‌سالێ ئیمه‌یان خواردو هه‌نگاوێکی زیندووڕاسته‌قینه ش‌ پێش ئێمه‌ که‌وتن وهه‌نگاوی تریشیان به‌ڕیوه‌یه‌. ئێمه‌ش تازه‌ له‌دووحیزبی حاکمدا وه‌ک په‌نجا به‌ په‌نجا ده‌یخولێنینه‌وه‌یان وه‌ک دووده‌نکی فاسۆلیا له‌ توێکڵێکدان و حوکمی ئه‌به‌دی وئه‌زه‌لی به‌گوێی نه‌وه‌کانی ئێستاو داهاتودا ئه‌ده‌ن و به‌حه‌وت فرسه‌خ له‌ شه‌فافیه‌ت ویه‌کتر خوێندنه‌وه‌وه‌دورن. 3/جه‌ماوه‌ر هه‌وێنی ڕاپه‌رین بوو،به‌ڵام وه‌ک وڕاپه‌ڕیو یاخی بویه‌ک یه‌ک هه‌ڵمه‌تی گۆڕانی بۆبه‌رپا کراو، له‌و گۆڕانه‌ بترازێت ده‌چیته‌وه‌ سه‌ر ڕێچکه‌و ڕامبوونه‌ کۆنه‌که‌ی پێشووی، ئه‌گه‌ر ڕابه‌رو ئاڕاسته‌که‌رێکی مێژوو خوڵقێن وگۆڕانخوازی نه‌بێت به‌ده‌ردی( حه‌مه‌دۆگی یه‌شار که‌مالی لێ دێت ) زۆردارێک ده‌کوژێت زۆردارێکی تر جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, March 14, 2009
وشيار شاره زورى
 من رام وايه ئه گه ر صدام كويتى نه گرتا يه راپه رين نه ئه كرا....راپه رين ............... چونكه ئه گه روا بوا يه ئه بو را په رين سالى 88 بكرايه دوايى كيمياويى ئه نفال كه دووبه ر هه مى ......... قياده ىكورد بوله گه ل سوپاى پاسداران......... من له و با وه ره دام ئه گه ر كورد به م به شه ى كه هه يه تى له عيراقى نوى رازيبوايه به فيتى كمال ئه تاتوركو سوڤيه تى جاران شيخ مه حمود شه رى ئينگليزو عيراقى نه كردايه ئيستا كورد شتيكى كه بوو. من له و باوه ره دام قياده ى كورد يارمه تى حيزبى به عثى دا به تايبه تى صدام تا بيته سه ر حوكم ئه وه نده به فيتى ........ و ئيران و ئه مريكا مؤامه ره مان له عيراق كرد بويه ئاوامان لى هات. من له وبا وه ره دام ئيستا هيزيك پيك بيت ژيرانه پاشقوليك له ......و ........ بگريت و له گه ل خه لك و حكومه تى عيراق ريك بكه وين زورباشتره له بانگه شه كه ى سه روك بو شه رى كورد و عه ره ب. به برواى من كاك نه وشيروان با باش بزانى جه ما وه ر وه ك ئه و نوخبه نوسه ره بير نا كاته وه ئيستا ئمرو ئه مريكا انسحاب بكات وه ك 991 دورنيه ته ختو تاراجى ئيوه ش تيك نه يه ن چونكه ئه وه هيزي دزيو تا لانيه راپه رين دروست ئه كا نه ك نه ك هيزى رزگارى خواز. بروات بيت كاك نه وشيروان خه لك نيوه ى معاشخورى ...... و ....... ن نيوه كه ى كه شى هه وا دارى اسلاميه كانن ئه گه ر ئه توانى خۆت له ئيسلاميه كان نزيك بكه يته وه ئه وا سه ر كه و تو ئه بيت ئه گه ر ناش ئه وا وه ك حسك و زه حمه تكشان 1 يان 2 كورسى به رله مان ئه هينيت. من نوسه ر نيم قوتا بي 3 كوليژبوم له 991 به شداريم له راپه رينيش كرد له ئيسكان تا ئه منه سوره كه ش دواى دوروژ ره فيقى من به دزيو تالانى قه پات بو ئيمه ش له برسان و له سه رمان له ماله وه گويمان له ئيزكه كه ى ئيوه ئه گرت . ................... چونكه نه تهيشت سه رما يه دارى تيا هه لكه وى . برو بزانه ئه و ......و .......و ........ ى له سليمانيبون چۆن هه مو ئيستا مننه تيانبه كه س نه ماوه ئه وه نده ده وله مه ند و ده ست روشتون ئيمه ش يا موچه خوريكى به سيط يا ئا وه ره ى هانده ران. ............. فرياي خه لكى سليمانى بكه وه بروو له گه ل مالكى ريك بكه وه با بودجه ى سليمانى تيكه ل به حكومه ته.......ى .......و .........نه بيت .
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, March 14, 2009
لیلی‌ هه‌ولێر
 پێویسته‌ هه‌موو مان ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ بپارێزین كه‌ راپه‌ڕین به‌ده‌ستی‌ هێناوه‌، ناڵێم ئه‌زموونه‌كه‌مان سه‌ركوتوو بووه‌ به‌ڵام وورده‌وورده‌ وا به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌ڕۆین مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانیش له‌ ئه‌دای‌ ئیداره‌ی‌ كوردی‌ رازی نین بۆیه‌ دڵنیمام هه‌وڵی‌ چاكسازی‌ راسته‌قینه‌ له‌ ئارادایه‌.....
نێردراوه‌ له‌:  Friday, March 13, 2009
ئامانج
 راپه‌رین هۆكارێك بوو له‌ رزگار بونی‌ میلله‌تی‌ كورد له‌ ژێر ده‌سته‌ییی‌ حكومه‌تێكی‌ تۆلیتاری‌ دڕه‌نده‌، به‌ڵام مه‌غابن ئامانجه‌كه‌ی‌ بووه‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ده‌ست كورده‌وه‌، ئه‌وانه‌ی‌ ئێستا ......................
نێردراوه‌ له‌:  Friday, March 13, 2009
kawa
 له يادى رابه رين وهه له بجه دا كه له 16\3\1988له لايه ن فرؤكه بىَ فرؤكه وا نه كانه وه به بؤمباى فرميسك ريز بؤردومان كران كه به هؤى سه رما وه 5000كه س شه هيدبوون له كؤتاى سالى 2008دووفرؤكه وانه نشتمان به روه ره عيراقيكه ئازادكران وه له 16\3\2007خه لكى هه لبجه باداشتى خؤى وه ركرت به كولله باران كردنيان له لا يه ن ,,,,,,,,, وه برياريشه كاك على حسن مجيد به م زوانه له زيندان ئازاد بكريَت له سه رداواى ماليكى نه هه لبجه به كيميايى شه هيدكرا نه شه قى داوه له شيعه له رابه رينى شه عبانيه به لكوخه لكى كربلاونه جه ف خؤيان خؤيان خسته به رشه قى كاك على حسن مجيد نه باداده سته لات بمان كرن خوانه مانكرىَ خه لكى بيى ده لين على كيمياوى وابزانم داماوه مامؤستاى وانه ىكيميابوه له سالى هه شتاكاندا هه لبجه خاكت به دامان 4مليون كوردى باشورئاوات به 5000شه يده كه ت ده خوا زن 18 ساله و هه مورؤزيك 4مليون كورد شه هيده كريت و زيندوده كرينه وه ئاخرزه ما نه ئه ما نه ده جلى سه رده من
نێردراوه‌ له‌:  Friday, March 13, 2009
dyar
 mn tanha shtekm haya slaw la geany pake aw shaheda namranaman sare rez u nawazshean bo dadanawenm reze tebat u xoshawestem haya bo kas u kare shahedane namr hewadarm am peaw chakanay 7zb nawyan pes nakan.
نێردراوه‌ له‌:  Friday, March 13, 2009
azad-sharbazher
 sarata dast xoshi la hamo aw kasana dakam ka am darwazayan krdotwa baroi xalki kurdstana ta tozek hanasay azadi halmzhet la newan tasha bardy 2 bnamala..lanewan 2 diwary konkrety 50-50 ka 18 sala hamo azadyakan la xalk sandotawa..ka 18 sala dahati kurdstan bo xoyan aban ..ka 18 sala harchi xwa pei xosh nabo krdyan ba yaktrw ba gal..ka 18 sala hamo xawnw awatakani gali kurdyan xsta zher gl..tananat karekyan krd ka kurdi parchakani kay kurdstan bn dastyan qbol bet bal 7kumaty kurdi dzw gandalyan nabet..bndastyan qbol bet balam tozek qanon w yasa habet nak fawzaw kas bakas..la kotayda dast xoshi zor zor la kak nawsherwan dakam ka hasta ba shkandni am rechka bafrina ..aw rechkay 18 sala kas jurat nakat xoy le bdat..kak nawsherwan xalk komalek hiwayat lasar to bnyat nawa hiwadarm mauizyan nakaet..aw plngay sar grdaka bit ba roy dasalata ka xalk chawareta..azad.norway
نێردراوه‌ له‌:  Friday, March 13, 2009
Alan
 راسته‌ سالی 91 خه‌لکی کوردستان هه‌موو به‌شداربون له‌ راپه‌ریندا به‌لام راپه‌رینی خه‌لکی سلێمانی به‌عس تۆقێن بوو، دوای 7/3 هیچ شارێک به‌رگریه‌کی وای تیا نه‌بوو،هه‌ر بۆیه‌ ئه‌بێت خه‌لکی سلێمانی ده‌وری پێشه‌نگ ببینێت له‌ گۆرانکاری و راونانی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خوێنی ئه‌م شاره‌ قاره‌مانه‌ی کوردستان ئه‌ژین که‌ هه‌رگیز سه‌ری نه‌وی نه‌کردوه بۆ دوژمن و پیاو خراپان.
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, March 12, 2009
rebaz
 bar la hmu shtek slaw rezeke be payan bo xanawaday shaeda sarbarzakan...away mn amawet lerada base bkam awaya ka aya komalgay kurde ta kay chaware am dasalata bkat,,ba ry mn komlgay ema abwaya zutr ber la chak saze bkatawa wa estash kat naroyshtwa..balam grng awaya ken awanay ka atwann am chak sazya bkan aya au kasanan ka yaxe abn la 7ezb yan kasanekn la daraway 7ezbn!!!!!mn wae abenm tanah au kasana atwann dawae reform bkan ka la 7ezb yaxwe abn ba hoy qbul nakrdne dawakaryakane reformu chak sazhaywa.balgashm haval nawsherwan mustafa..ka atwanret ba hemate barezyane ba pshtgere kasany taknokrat ja la 7ezba bn yan la daraway 7ezb bn atwanret au chak sazya bkret....zor supas bo sity sbay
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, March 12, 2009
Ari Rashid Omar
 slaw la hamo xawan shahedan lahmo aw kasnye rabryneyn drost kerd slaw la hamo kurdeke dilsuze kurd.men awna alem deyara gale kurd dwye 18 sale rabrene peroz pewstman ba raprenke tazeya laber aw malmlnye u nakucheya yan belem aw karestye awye shahedan bwyan hawle danahta amnj ba daxwa hedarem hamo layek hamo kurdekesh sarkuto bet
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, March 11, 2009
Hatam
 Mn xendkarekm le wlateky Europy ejim. Lere meso yany xzmetkar u raperenery kary xelk. belam bedaxewe le wlate beldrawekey eme rek be pechewanewe LEWE Le kurdistanda mesolekan æxa w xalkish xzmet kar. kesany weko Shab, Ali eskeri, u hevalani, Aram, u Ali Nebi xenyan rsht u we hemoman deybynin kesh emro dexwat!!!!!! Bele xelkine KE KRDY U KE XWARDY?????
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, March 11, 2009
عومه‌ر زاخێ ی
  سڵاو.له‌یادی ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ی گه‌له‌که‌ماندا سه‌ری ڕێزونه‌وازش بۆ ئه‌وشه‌هیدانه‌ دائه‌نه‌وێنم که‌خوێنی خۆیان به‌خشی له‌م پێناوه‌دا.دواتریش جه‌ماوه‌ری کوردستان ڕه‌نجی زۆری داونه‌هامه‌تیشی زۆری چێشت به‌ڵام گه‌نجه‌که‌شی نه‌خوارد. به‌‌‌‌هه‌ رحاڵ ئه‌مه‌دواهه‌مین ساڵ یادی ڕاپه‌ڕینه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو چونکه‌ به‌هاری ئه‌م ساڵ گۆڕانی گه‌وره‌ دێنێته‌ ئاراوه‌ .که‌له‌ مێژووی 18ساڵه‌ی ڕابردودا هاوشێوه‌ی نه‌بیت دیاره‌ ئه‌م گۆرانه‌ به‌هۆشیاری جه‌ماوه‌رده‌کرێ به‌ئه‌زمون وه‌رگرتن له‌ 18ساڵی ڕابردوودا ئه‌گه‌رباس له‌که‌موکورتیه‌کان بکه‌ین باسه‌که‌زۆرهه‌ڵده‌گرێ لیره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه‌زئیمه‌ی جه‌ماوه‌ر هه‌وڵبده‌ین سیسته‌می دیموکراسی ڕاسته‌قینه‌ بچه‌سپێنین وه‌جارێکی ترئه‌زمونی 50 به‌50وکاره‌ساتی خوێناوی وگه‌نده‌ڵی به‌دناودوباره‌نه‌بێته‌وه‌ چونکه‌ ئێمه‌ی جه‌ماوه‌رتیرمان خواردووه له‌وئه‌زمونه‌تاڵانه‌ هه‌ربۆیه‌ مه‌یلمان هه‌یه‌ به‌ره‌وگۆڕانوو دیموکراسی‌ ‌ ‌
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, March 11, 2009
suran
 سلاوبه ريزان :18سال له مه وبه رله 5\3\1991جه ماوه رى كورد له دامو ده زگاكا نى به عسى فا شستى به غداد راپه رى و بؤ هه تا هه تايه شوينه وارى له كوردوستانداسرييه وه ده زگاو حكومه تيكى له جيگاى دروست كردكه ئه ويش له هه ردوو ده زگاى په رلمان و حكومه تى هه ريم خؤى بينيه وه به لام جيگاى داخه له به روا رى 1\5\1994ره وه هه ردوو ده زگاى .......و...... كه دوو ده زگاى استغباراتى هه ردوو حيزبى ده سته لا توو هه ردوو بنه ما له بوو وه ك هه ردوو ده زگاى صدام و بنه ما له ى تكريتى كه استغباراتى عسكرى و جيهاز امن خا صه ده ستيان به سه ر كشت خيرو بيرى ئه م عراقه دا گرت ئاوهاش ئه م دوو برا ده ره به هه ما ن شيوه كه وا ته نه ك 18 سال به لكو 180 سالى تر تاكو ..... و ......... حوكمران بن كورد سه رگه ردانترو مانگى ئازار ئازاراوى ترو قيزه ونتر ده نوينيت سلاو له شه هيدانى شؤرشى رزگارى وسه رفرازى مردنو ...............
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, March 11, 2009
ســه رفراز
 خەڵکینە ئەمساڵ خۆتان یەکلایى بکەنەوە ڕاپەڕین خەڵًک کردى کە هێشــتا ئەم گەندەڵانەى ئەمڕۆ لەو دیو ســنوورەکانەوە بوون بەڵام ئەوان هاتن بەســەردا کە ژمارەیان ئەو کاتە خۆیان لەســەدان کەس تێپەرىِ نەدە کرد، قابیلە کوردســتانێک بەو هەموو پان و پۆڕیەوە بە چەند ســەد کەســێک ئازاد کرابێت ئەى ئەگەر وایە کاتێک ســاڵانى پێشــتر کە ژمارەى پێشــمەرگە خۆى ئەدا لە هەزاران کەس و ناوچەى ئازاد کراوى زۆریان لە بەردەســتا بوو بۆ نەیان ئەتوانى شــارۆچکەیەکیش ئازاد بکەن، کەواتە هیچ گرنگیەکى ئەو گەندەڵانەى تیا نیە تەنها دوو هۆ ئەو ڕاپەڕینەى خوڵقاند و ســەرى خســت ئەویش : 1- ئەمەریکا و هاوپەیمانان وایان لە ڕژێمى بەعس کردبوو کە هێز و شــەکەتیان لێ بڕیبوو کە لێرەدا دەســت خۆشــى ســەرەکى بۆ ئەوان ئەگەڕێتەوە. 2- ئامادە بوونى خەڵکى ســتەمدیدەى کوردســتان لە گۆڕپانەکەدا کە داخ و قینى پەنگ خواردووى دەیان ســاڵەیان لە ڕژێمى بەغدا هانى دان ئەو هەلە لە دەســت خۆیان نەدەن و بە شــێوەیەکى ســەرانســەرى پەلامارى هەموو دامو دەزگاکانى ڕژێمیان دا. دواى ئەوەش هەر خەڵک و جەماوەرى کوردســتان بە گشــتى دواى شــکست هێنانى ڕاپەڕینەکە ســەرنجى جیهانیان ڕاکێشــا بە کۆڕەوى ملیۆنى خۆیان و هەر بەم هۆیەشــەوە بوو ناوچەى دژە فڕین و ئارام دامەزرێنرا، ئەمەش هەر بەڵگەیە بۆ ئەوەى پاش دابەزینى هێزەکانى پێشمەرگە کە ســەدان کەس زیاتر نەدەبوون لە ئێرانەوە نەیان توانى ســەرکردایەتى ئەو ڕاپەڕینە بکەن و بەرگرى لێ بکەن وە هەر لە یەکەم پێ نانە ئەمدیوى ســنوورەوە لە هەڵپەى تاڵانى و گیرفان پڕ کردندا بوون بۆیە ڕاپەڕینەکە هەیبەتى خۆى لە دەســت داو خۆیان پێش هەموو کەســێک لە ســاحەکە ڕایان کرد، بەڵام لە ســایەى ســەرى کۆڕەوى ملیۆنى گەلى کوردەوە پاش ئەوەى وڵاتانى زلهێزى جیهان لە بەر خاترى خەڵکى ئاوارە بووى کورد و بۆ پاراســتنیان لە دڕندایەتى ڕژێمى بەعس ناوچەى ئارامیان دامەزراند، لەو ســایەدا حیزبە گەندەڵەکانى کورد لە ژێر ســێبەرى ئەو دەســتکەوتەى خەڵکەوە هاتنەوە مەیدان و دیســانەوە لە ســایەى مەردانەگى خەڵکەوە حکومەتى هەرێمى کوردســتانیان دامەزراند چونکە میللەتى بە شــەرەفى کورد بەو کارەیان دەنگیان بۆ نەگەڕانەوەى حکومەتى بەعس دا، با ئەوەش باش بزانین کە هەمووشــمان ئەیزانین ئەو کۆڕەوە بە دەیان هەزار قوربانى پێشــکەش کرد لە هەموو تەمەن و ڕەگەزێکى ئەم میللەتە کە لە دەشــت و شــاخ و دۆڵەکانى کوردســتاندا لە بەر ســەرما و برســێتى و ماندوویەتى و نەخۆشى و بەشێکیش کەوتنە بەردەســتى ڕژێم و قەتڵ و عام کران و بوونە قوربانى، کەواتە دامەزراندنى حکوومەتە هەرێمە هیچ لە بارانەبووەکەمان نرخى کەللە ســەرى دەیان هەزار مرۆڤى کوردە نەک هاش و هووشــى گەندەڵەکانى ئەمڕۆ بۆیە وا ئێســتا لە برى دانەواندنى ســەرى نەوازش بۆ ئەو میللەتە قوربانى دەرە ئەتک و ســوکایەتیان پێ ڕەوا ئەبینن و تا لەتە نانێکى ڕق ئەهاون بۆ ئەو خەڵکە خۆیان ســەدان ملیۆن دۆلاریان ئاخنیوەتە تەنکەى ورگیانەوە، ژیانیان لێ تاڵ کردوون و دەســتیان خســتۆتە بینەقاقایان خوێندن و زانکۆ و بازرگانى و کاســبى و ژیانى ئاســایى یان لێ قۆرخ کردوون وەک ئەوەى دووژمنێکى دەرەکى بن و تۆڵە لەو میللەتە بکەنەوە، بەڵام ئەى میللەتى کوردى بێچارە خۆتان بەکەم مەگرن و منەت بکەن بە ســەر ئەو گەندەڵانەدا چونکە پێڵاوە شــڕەکانى ئێوە کە لە ڕێ ى هات و نەهاتى ئاوارەیى دا دڕانتان ئەوانى هێنایە ســەرکار و نرخەکەى ئێمەى میللەت داومانە با لە چاو و قوڕگیان دەربهێنینەوە دوا بڕیارى خۆتان بدەن و هەر وەک ســاڵى نەوەد و یەک هەل لە دەســت مەدەن و ئەمســالً فشــارێکى دیکە دروســت بکەن لە ســەر دەســەڵاتى گەندەڵى کورد ئەویش بە: 1-ڕێگە نەدان بە دواخســتن یان ئەنجام نەدان و بەرپا نەکردنى هەڵبژاردن بە هیچ پاســاوێک ئەویش بە بەرپەرچ دانەوە و مانگرتنى ســەرانســەرى و ئیعترازى بێ ووچان و دەنگ گەیاندنە ناوەندەکانى مافى مرۆڤى جیهانى کە هەڵبژاردن مافێکى میللەتە و باج و نرخێکى هێجگار گەورەى بۆ دراوە. 2-ورد بوونەوە و چاودێرى کردنى ســندووقەکانى هەڵبژاردن لە لایەن خەڵکەوە بۆ ڕێگە گرتن لە هەر دەســت تێوەردان و پێشێلکاریەک لە لایەن حیزبە گەندەڵەکانى کوردەوە بۆ پڕ کردنى ســندوقەکان لە دەنگى درۆى خۆیان کە ســاڵانى پێشــتریش ئەم کارەیان کردووە. 3-هەڵنەخەڵەتان بە هیچ زوڕناو کەڕەنا و بەڵێنێکى درۆى ئەوان و دەزگاکانیان و ســوور بوونتان لە ســەر دەنگ نەدان پێ یان و بڕینى نووزەیان لە ســندووقەکانى دەنگداندا. دە ئیتر ئەوە زەمەنێکى تر و نەوەدو یەکێکى تازە و دەرفەتێکى دیکەى نوێ ، بە دەســتى خۆتان خۆتان ماڵ وێران مەکەنەوە و ڕایان ماڵن، میللەتى کورد پیاوى دڵســۆز و خەمخۆرى دیکەى زۆرى تێدا ماوە دەســت نیشــانیان بکەن و هەڵیانبژێرن. ســـلێمانى 9/3/2009
نێردراوه‌ له‌:  Monday, March 09, 2009
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -6- په‌ڕه‌
123456
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
   

دوانگه‌کانی تر:‌
 
ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ هه‌رێم
جیابونه‌وه‌ و كه‌رتبونی‌ حیزبه‌كان
دو ئیداره‌یی‌
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
ئازادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌
هه‌ڵه‌بجه‌...
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌...
فڕۆكه‌وانی‌ هه‌ڵهاتو...
حیزب و كۆنتڕۆڵكردنی‌ سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان
ته‌نگژه‌كانی‌ ناو یه‌كێتیی‌‌و هه‌ڵبژاردن
یه‌ك ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
هه‌ڵبژاردن و لیستی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان
روداوه‌كه‌ی‌ ئوتێل سۆما
سوپای‌ عێراق و پێشمه‌رگه‌
به‌ قاچاخ بردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم!؟
وه‌ڵامی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ چوار حیزبه‌كه‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ هه‌رێم
هه‌ڵوێستی‌ چوار حیزبه‌كه‌
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
كردنه‌وه‌ی‌ TRT6 له‌ توركیا
تۆپباران...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ بارزانی‌ ‌و تاڵه‌بانی‌
ونبونی‌ تاوانبارێكی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌
رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی
توركیا و هه‌رێمی‌ كوردستان
وتاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
كورسییه‌كانی‌ كورد له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێم
توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر ژنانی‌ كورد
كوشتنی‌ رۆژنامه‌نوسان
ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ ئیسناد‌و لێدوانی‌‌ لێپرسراوانی‌ كورد
یه‌كی ئایار
رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق:
بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان
له‌ چاوه‌ڕوانی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم دا
بۆچی‌ بودجه‌مان په‌سه‌ند نه‌كرد؟
"ره‌گ" و دامه‌زراندنی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ ئۆپۆزسیۆن
كورد و عێراقی‌ داهاتو
كێشه‌ی‌ خانه‌قین، عه‌سكه‌رییه‌، یان سیاسی‌ و ده‌ستوورییه‌؟
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
كورد و 5 ساڵ ئه‌زموون له‌ به‌غدا
گۆڕان و ئاینده‌
كێشانه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پارێزگای‌ دیاله‌
سێ‌ ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ عه‌ره‌ب‌و توركمانی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان
ئه‌ركی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا
داوای گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان
به‌رنامه‌ی سیاسیی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
كورد‌و هاوپه‌یمانێتی‌ له‌ به‌غدا
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
په‌كه‌كه‌‌و...رفاندنی‌ گه‌شتیاران
به‌رپرسان و تیرۆر له‌ سلێمانی‌
ئه‌گه‌ریی‌ لێدانی‌ ئێران و.. پرسی‌ كورد
به‌ڵێنی‌ سه‌ركرده‌ عه‌ره‌به‌كان بۆ كورد
ناكۆكییه‌كان و متمانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
كۆتایی‌ هاتنی‌ گرژی‌ و ئاڵۆزیه‌كان‌
پێشمه‌رگه‌
هێزێكی‌ نیزامی‌ یان میلیشیا
میدیای‌ چه‌واشه‌
داوای كورد بۆ گۆڕینی پێشنیازه‌كانی دیمستۆرا
به‌ده‌په، ‌حیزبێكی‌ نوێی‌ كوردی‌
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و وه‌به‌رهێنانی‌ بیانی‌
یاسای‌ هه‌ڵبژاردن، سازش یان ده‌ستكه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان
نوێنه‌رانی‌ كورد و یاسای‌ هه‌ڵبژاردن
كورد و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و مادده‌ی 140
بۆچی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ نه‌درا به‌ گۆڕان؟
نه‌وتی كوردستان
پرسی به‌رهه‌مهێنان و ئاكامه‌كانی
متمانه‌ به‌خشین به‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
جیابوونه‌وه‌‌و ناكۆكی‌ حیزبه‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێران
سستبونی‌ په‌رله‌مان
یه‌كگرتوو.. ئه‌زموونی‌ حیزبێكی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان
كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
چاودێریی‌ دارایی‌ ‌و ماده‌ی‌ 11
هاوڵاتیبون له‌ هه‌رێمدا
حیزب.. حوكمڕانی‌
هه‌ڵوێستمان له‌ به‌غدا و كه‌ركوك
پشێوی سنوره‌کانی هه‌رێم
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و مافی‌ هاوڵاتیبون
ساڵێك له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
په‌رله‌مانی‌ نوێ‌
دوای 20 ساڵ له‌ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌
قۆناغێكی‌ نوێ‌ له‌ حوكمڕانی‌ هه‌رێم
كابینه‌ی‌ نوێ و گۆڕانی‌ روكه‌ش
هه‌ڵبژاردن و ساخته‌كاری‌
حه‌ڤده‌ ساڵ‌ ته‌مه‌نی‌ راپه‌ڕین‌ و حوكمڕانی‌ خۆماڵی‌
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
توركیا له‌شكركێشی‌ و کشانه‌وه‌... ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
داپڵۆسینی‌ لایه‌نگران‌و هه‌وادارانی‌ گۆڕان
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌نێوان توركیا‌ و په‌كه‌كه‌دا
كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان نایانه‌وێت بكرێنه‌ بانگه‌شه‌ی‌ حیزبه‌كان
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194
باڵی‌ ریفۆرم پشتیوانی‌ لیستی‌ گۆڕان ده‌کات
گۆڕینی ئاڵای عیراق
كورد و هێماكانی ئاڵای نوێ
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
هاوپه‌یمانێتییه‌ نوێیه‌كان و كارته‌كانی ده‌ستی كورد!
په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستور
گه‌نده‌ڵی له‌ كوردستان
ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و پرسی بنبڕكردنی
پێشێلكردنی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
دانانه‌وه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانی ‌سیستمی‌ سیاسیی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
ده‌ركردنی‌ كادرانی‌ یه‌كێتی‌
ده‌رباره‌ی‌ مادده‌ی‌ 140 وتیان...
پارله‌مان و كاندیدی‌ نوێ
كورد‌ و ناوه‌ند
سه‌ره‌تاكانی‌ قه‌یران
هێرشه‌كان بۆسه‌ر "لیستی‌ گۆڕان"...!
پارله‌مان و یاسا، سنوره‌كانی ئازادی رۆژنامه‌وانی له‌ كوردستان
كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان
روونیی له‌ دابه‌شكردن و خه‌رجكردنیدا
كۆڕه‌و وزه‌یه‌ك بۆ گۆڕان
نه‌وتی كوردستان و كێشمه‌كێشمی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا
   

Sbeiy.com © 2007-2009 All rights reserved    
خواردنی‌ بنێشت هۆكارێكه‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ مێشك به‌کارهێنانی حه‌پی‌ به‌هێزكردنی‌ ماسولكه‌و توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌رو عێراق له‌ ساڵی‌ 2013دا ده‌توانێت به‌ ته‌واوه‌تی‌ وزه‌ی‌ كاره‌با دابین بكات په‌یامنێرانی‌ بێسنور: له‌ماوه‌ی‌ جه‌نگی‌ عێراقدا 230 رۆژنامه‌نوس كوژراون به‌غدا: له‌ئاکامی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌دا، 22 که‌س کوژران و برینداربون هه‌رێمی کوردستان: ئه‌نجامی‌ خولی‌‎ ‎دوه‌می ئه‌زمونه‌ گشتییه‌كانی‌ ‏قۆناغی ئاماده‌یی راگه‌یه‌نرا‏ په‌رله‌مانتار‌و پسپۆڕێكی‌ یاسایی‌ كورد، نه‌خشه‌ رێگایه‌كی‌ یاسایی‌ ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق ده‌کات پاش 20 رۆژ له‌زیندانی کردنی، فه‌رمانی‌ لێبوردن بۆ بورهان حه‌مه‌خان ده‌ركراو ئازاد ده‌كرێت سۆران: له‌روداوێکی نادیاردا، ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن 18 ساڵ کوژرا ئاژانسی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ نیگه‌رانه‌ له‌ چالاكییه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ ئێران له‌مانگی رابردودا، نزیكه‌ی 56 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی عێراق هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ‌كراوه‌ میسر: به‌رادعی‌ داوا‌ له‌هاوڵاتییان ده‌کات بایكۆتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارله‌مان بکه‌ن عێراق: به‌هۆی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ پارێزگاری واست له‌سه‌ر كارلابرا عه‌لاوی‌ پێشبینی‌ ده‌كات مانگی‌ داهاتو حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت به‌رپرسی نوسینگه‌ی خانه‌قینی رێكخراوی به‌در بۆ (سبه‌ی): پێویسته‌ هێزی هاوبه‌ش له‌ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌کان جێگیر بكرێت