له چاودێرییه‌وه بۆ راپۆرتنوسین
(سبه‌ی):
رۆژی 10ی كانونی دوه‌م چوار حیزبه‌كه (سۆسیالیست، زه‌حمه‌تكێشان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو) راپۆرتێکیان له‌باره‌ی چاكسازیی له دامه‌زراوه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سیستمی كارگێڕیی و خزمه‌تگوزاریی و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا خستوه‌ته‌ڕو.
له به‌شێكی ئه‌م راپۆرته‌دا هاتوه "سیسته‌می سیاسیی هه‌رێمی كوردستان سیسته‌مێكی په‌رله‌مانییه و له ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری پێكهاتوه، به‌ڵام كۆی كایه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه له‌لایه‌ن حیزبه‌وه ئاڕاسته‌و به‌ڕێوه ده‌برێن، له ئه‌نجامدا ده‌سته‌ڵاته‌كانی نه‌یانتوانیوه وه‌كو پێویست به ئه‌ركه‌كانی خۆیان هه‌ڵسـن و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بپارێزن، بۆیه خاڵی یه‌كه‌م و هه‌ره گرنگی چاكسازی ئه‌م دامه‌زراوانه خۆی له جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمدا ده‌بینێت".
له راپۆرته‌كه‌دا حیزبه‌كان هه‌ندێك راوپێشنیازیان له‌باره‌ی چاكسازیكردن له دامه‌زراوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان، حكومه‌ت، سیستمی كارگێڕیی و دارایی خستوه‌ته‌ڕو. هه‌روه‌ها باس له ئاڵۆزیی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم‌و ناوه‌ندیش ده‌كات. پێشنیاز ده‌كه‌ن مه‌سعود بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ست له‌كاری حیزبی هه‌ڵبگرێت.
دوای تێپه‌ڕبونی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌دا، هه‌ردو حیزبی سه‌ره‌كی (پارتی‌و یه‌كێتی) هیچ لێدوانێكی ره‌سمییان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
به‌رای تۆ:
1-كاری حیزبه‌كانی كوردستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرت‌و بڵاوكراوه كۆتایی دێت؟
2-ئایا ئه‌و چوار حیزبه ده‌توانن ببنه به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن؟
3-حزبه‌كان جه‌ماوه‌ر به‌خه‌مسارد تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، ئایا رۆڵی حیزبه پێشڕه‌ویی جه‌ماوه‌ر بكات، یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟
4-كاردانه‌وه‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌رامبه‌ر هه‌نگاوێكی له‌م جۆره چۆن ده‌بینیت؟
تكایه راو سه‌رنجتان..