به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مشتومڕێكی زۆری له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی پشتگیری له هه‌نگاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه كردووه، به‌ڵام چ له ناوخۆی هه‌رێم و چ له‌به‌غدا و چ له‌ده‌ره‌وه‌ش دژایه‌تییه‌كی ئاشكرا به‌رامبه‌ر به‌و پرۆسه‌یه هه‌یه، دژایه‌تییه‌كه له‌هه‌ندێك باردا ره‌خنه‌یه و هه‌ندێك جاریش گه‌یشتووه‌ته ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی جددی.
له دانیشتنی رۆژی 12ی نیسانی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان باری ئابوری هه‌رێم پێشده‌خات و به‌هۆی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانه‌وه به‌بڕی 10 ملیار دولار وه‌به‌رهێنان له‌كوردستان ده‌كرێت. هه‌ورامی پێشتر ئه‌وه‌ی ئاشكراكرردبوو كه بڕی یه‌ده‌گی نه‌وتی كوردستان له ئێستادا 20 ملیار به‌رمیل ده‌بێت.
له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره‌كان ره‌خنه‌ی توندیان له ئاشتی هه‌ورامی و ئیمزاكردنی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان گرت و ئاماژه‌یان بۆ نه‌بوونی ستراتیجێكی رون و شه‌فاف كرد.
تا ئێستاش به‌رپرسانی حكومه‌تی به‌غدا و به‌تایبه‌ت وه‌زیری نه‌وتی عیراق سوره له‌سه‌ر دانپێدانه‌نان به پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه. وڵاتانی دراوسێش به‌تایبه‌ت توركیا ته‌ئكیدیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه رێگه ناده‌ن نه‌وتی كوردستان بنێردرێته ده‌ره‌وه.
ئێمه لێره‌دا بوارێك ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ده‌ربڕینی راوبۆچوونه‌كان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و له ئێوه ده‌پرسین:
1- به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا تا چه‌ند خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كات؟
2- متمانه به‌وه ده‌كه‌یت كه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان شه‌فافانه ئیمزاكرابن؟