وابڕیاره له‌م ماوه‌یه‌دا دیمستۆرا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق پێشنیازی خۆی سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 بخاته روو، سه‌ركردایه‌تی كوردیش داوای له ناوبراو كردوه كه په‌له بكات له خستنه رووی پێشنیاره‌كانی.
فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئێمه ده‌زانین پێشنیازه‌كانی دیمستۆرا دواكه‌وتووه، داواشمان لێكردووه كه په‌له بكات له بڵاوكردنه‌وه‌ی پێشنیازه‌كانی، چونكه واده‌كه‌ی تێپه‌ڕیوه، ئێمه هه‌ندێك له ناوه‌ڕۆكی پێشنیازه‌كه‌ی دیمستۆرا ده‌زانین، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی كورد هیچ بڕیارێك له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140 نادات تاكو ته‌واوی ناوه‌ڕۆكی پێشنیازه‌كه‌ی دیمستۆرای به‌ده‌ست نه‌گات و گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كات".
هه‌رچه‌نده تا ئێستا پێشنیازه‌كه‌ی دیمستۆرا به‌ره‌سمی نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌لام به‌وپێیه‌ی گۆڤاری ئیكۆنۆمیستی به‌ریتانی مانگی رابردوو بڵاویكرده‌وه "به‌پێی پێشنیازه‌كان له 4 بۆ 5 ناوچه‌ی جێی ناكۆكی نزیك سنووری ره‌سمی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر سێ قۆناغه‌كه‌ی ماده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌كرێته نموونه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و دیمستۆراش سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك ده‌ڵێت "كه‌ركوك دایكی هه‌موو كێشه‌كانه".
گه‌رچی دیمستورا ناوی ئه‌و ناوچانه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام گۆڤاره‌كه له‌زاری لێپرسراوانی كورده‌وه بڵاویكردووه‌ه‌ته‌وه: "سه‌ره‌تا قۆناغه‌كانی ئاساییكردنه‌وه و سه‌رژمێریی و راپرسی له شارۆچكه‌كانی مه‌خمور و قه‌ره‌قوشی سنوری موسڵ و به‌رده‌ڕه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێن و دواتریش ئه‌و قۆناغانه له پردێ و خانه‌قین و مه‌نده‌لی نزیك سنووری ئێران جێبه‌جێ ده‌كرێت".
بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی ناوچه‌كان، چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك كه دیمستورا به پێوه‌ری مه‌وزوعی ناوی ده‌بات له‌به‌رچاوده‌گیرێن. ئه‌و پێوه‌رانه‌ش بریتین له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كانوونی یه‌كه‌می 2005 و رێزگرتن له سنووری ئیداریی و رێزگرتن له‌مافی كه‌مینه‌كان.
لێره‌دا ئێوه ده‌توان به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه راوبۆچوون و سه‌رنجی خۆتان له‌سه‌ر كورد و مادده‌ی 140 و پێشنیازه‌كانی دیمستۆرا بخه‌نه‌ڕوو.
1- تاچه‌ند پێشنیازه‌كه‌ی دیمستۆرا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140؟
2- كورد به جێبه‌جێبوون و سه‌رگرتنی پێشنیازه‌كه‌ی دیمستورا سوودمه‌ند ده‌بێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟
3- كورد پشتگیری پێشنیازه‌كه‌ی دیمستورا بكات یان به‌ره‌نگاری بێته‌وه؟