رۆژی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی كانوونی دووه‌می 2008 په‌رله‌مانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ گۆڕینی ئاڵای عێراقی په‌سه‌ند و 110 ئه‌ندام له كۆی 165 ئه‌ندامی ئاماده‌بووی دانیشتنه‌كه، رازیبوون له‌سه‌رلابردنی سێ ئه‌ستێره‌كه‌ی ئاڵای عێراق و هێشتنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌ڵا‌هو ئه‌كبه‌ر و به‌م پێیه‌ش له‌مه‌ولا ئاڵای عێراق پێكدێت له‌هه‌ر سێ ره‌نگی سور‌و سپی و ره‌ش و له‌سه‌ر به‌شه سپییه‌كه‌ش ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌ڵاهوئه‌كبه‌ر به‌ڕه‌نگی سه‌وز و به‌خه‌تی كوفی ده‌نووسرێت.
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان زۆر پێداگیریی ده‌كرد له‌سه‌ر گۆڕینی ئاڵای عێراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه كه‌ئاڵای عێراق، ئاڵای به‌عسه و دوای ئازادكردنی عێراقیش ئاڵاكه له‌هه‌ولێر و دهۆك له‌سه‌ر دامه‌زراوه حكومییه‌كانی هه‌ڵنه‌ده‌كرا و له‌جیاتی ئه‌و ئاڵای كوردستان دانرابوو.
لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌م بڕیاره ده‌كات و ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات.
ئه‌وه‌شی وت كه "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستانی راسپاردووه كه‌به‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان رێكبخات تاكو خه‌ڵكی كوردستان له‌رێگای نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خۆیانه‌وه بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای تازه‌ی عیراق له هه‌رێمی كوردستان قبوڵ بكه‌ن ."
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه كه تاكو ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان ئاڵای عیراقی سه‌رده‌می شۆڕشی 14 / ی ته‌موزی 1958 یان هه‌ڵكردووه.
هه‌روه‌ك مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌بێت ئیتر ئاڵا نوێیه‌كه‌ی عیراق له سه‌رانسه‌ری عێراق‌و هه‌موو باڵیۆزخانه‌و دامه‌زراوه‌كاندا هه‌ڵبكرێت.
به‌پێی وته‌ی ئوسامه نجێفی ئه‌ندامی لیستی عێراقیه‌ش "گۆڕینی ئاڵای عێراق له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا كارێكی راست نه‌بووه و ته‌نیا بۆ رازیكردنی هه‌رێمی كوردستان بووه".
دوانگه‌ی ئه‌مجاره‌ی سبه‌ی تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی ئالای عیراق ده‌كات و ئێوه‌ش له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا راوبۆچوونی خۆتان بخه‌نه‌ڕوو:
- ئایا گۆڕینی ئاڵای عیراق له ئێستادا كارێكی گرنگ بوو؟
- ئایا ئاڵا نوێیه‌كه تا چه‌ند هێما بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عیراق ده‌كات؟
- پێكهاته‌ی ئاڵا نوێیه‌كه هێما و ئاماژه‌ی بۆ كورد تێدایه؟
- پێت باشه ئاڵا نوێیه‌كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبكرێت؟