|
سیسینهۆ چوه یانه‌ی ساوپاولۆی به‌ڕازیلیه‌وه
|
|
|
(سبه‌ی)
(سیسینهۆ)ی به‌رگریكاری یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی به شێوه‌ی خواستن و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی كرد به ریزه‌كانی یانه‌ی ساوپاولۆی به‌ڕازیلیه‌وه.
ماڵپه‌ری یانه‌ی ساوپاولۆی به‌ڕازیلی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند كه (سیسنهۆی) به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی به شێوه‌ی خواستن و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی كردوه به ریزه‌كانی یانه‌كه‌یانه‌وه، ماڵپه‌ره‌ی ئه‌و یانه به‌ڕازیلیه له‌و راگه‌یاندنه فه‌رمیه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆمادا رێكه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كاتی سه‌ركه‌وتنی(ساوپاولۆ)دا بۆ پاڵه‌وانێتی جامی (كوپا لیپه‌رتادۆریس) ماوه‌ی خواستنی ئه‌م یاریزانه بۆ دوای ئه‌و پاڵه‌وانێتیه درێژ ده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه كاربه‌ده‌ستانی یانه‌ی رۆما تا ئێستا هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌یان پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه‌و له ماڵپه‌ری یانه‌كه‌شیاندا هیچیان له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا نه‌كردوه.
Thursday, February 11, 2010
|
|
|
|