|
یاریزانێکی عێراقی ده‌بێته باشترین یاریزانی پیشه‌گه‌ری ئێران
|
|
|
(سبه‌ی):
یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران، عیماد محه‌مه‌دی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق‌و یانه‌ی سپاهان ئه‌سفه‌هانی به باشترین یاریزانی بێگانه هه‌ڵبژارد له‌مێژوی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌یدا.
خالید محه‌مه‌د برایی یاریزانی ناوبراو به سایتی (ئه‌سوات عێراق)ی وت: "تۆپی پێی ئێران یاریزان عیماد محه‌مه‌دی به باشترین یاریزانی پیشه‌گه‌ری بێگانه هه‌ڵبژارد له وڵاته‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش بۆیه‌كه‌مجاره باشترین یاریزانی پیشه‌گه‌ر ده‌ستنیشانده‌كرێت‌و له‌مه‌ودواش ساڵانه ئه‌م كاره ئه‌نجامده‌درێت".
هاوکات محه‌مه‌د ئاماژه‌ی نه‌دا به‌وه‌ی كه یه‌كێتی ناوبراو چ رۆژێك عیمادی به باشترین یاریزانی پیشه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردوه، ته‌نها ئه‌وه‌ی وت که : "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران له باره‌گای خۆی له تاران ئاهه‌نگێكی گه‌وره ساز ده‌كات تا له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ناوخۆ و جیهاندا ئه‌م بڕیاره رابگه‌یه‌نێت".
رونیشیكرده‌وه كه: عیماد له‌ماوه‌ی چوار ساڵی پیشه‌گه‌رییدا له ئێران زۆرترین گۆڵی تۆماركردوه له‌نێوان یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كاندا، كه 58 گۆڵه له‌نێویاندا 48یان له خولی ناوخۆدا بون هه‌شت گۆڵیش له پاڵه‌وانێتی جامی ئێران‌و دوانیان له پاڵه‌وانێتی جامی یانه‌كانی جیهاندا بون، له خولی ئێرانیشدا به 10 گۆڵ دوه‌م گۆڵكاره‌و له‌دوای یاریزانی ئێرانی عه‌لی كه‌ریمییه‌وه دێت كه 11 گۆڵی هه‌یه.
Thursday, December 10, 2009
|
|
|
|