(سبه‌ی):
ئه‌مڕۆ 28-10-2009 په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی به كابینه‌ی شه‌شه‌م به‌خشی، متمانه به‌خشینی پارله‌مان له كاتێكدا بو كه هه‌ریه‌كه له فراكسیۆنی گۆڕان و په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوی ئیسلامی بایكۆتی دانیشتنی متمانه پێدانی كابینه‌ی حكومه‌تیان كردبو.
گۆڕان و یه‌كگرتو پێیان وایه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رویدابو پێشتر لیستی ده‌سه‌ڵات ئاماده‌كاری بۆ كردبو، جگه له‌وه‌ش ئه‌م جۆره كار و رێوڕه‌سمانه هیچ مانایه‌كی نییه جگه له كۆمه‌ڵێك نیه‌تی تایبه‌ت.
به‌وته‌ی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان و یه‌كگرتو هۆكاری بایكۆتكردنی ئۆپۆزسیۆن له دانیشتنی متمانه به‌خشین به كابینه‌ی حكومه‌ت بریتی بون له:"
1- ده‌بو 48 سه‌عات پێش دانیشتنی پارله‌مان به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان به‌نوسراو بدرایه په‌رله‌مانتاران، به‌ڵام سه‌عات 9ی به‌یانی گه‌یشتوه به‌ده‌ستمان.
2- پێویسته 10 رۆژ یان هه‌فته‌یه‌ك پێشتر سی ڤی كاندیدكراوه‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ت بدرێته په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریان له‌سه‌ر كۆبكه‌نه‌وه له‌ڕوی كه‌سایه‌تی و توانستیان، به‌ڵام سه‌عات 9 سی ڤییه‌كان گه‌یشتونه‌ته ده‌ست په‌رله‌مانتاران.
3- به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتاران بۆیان هه‌یه را و سه‌رنجی خۆیان سه‌باره‌ت هه‌ر بابه‌تێك بخه‌نه‌ڕو كه ده‌خرێته‌ڕو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ رێگه‌نه‌دراوه سه‌باره‌ت به كاندیدانی كابینه‌ی نوێ را و سه‌رنجی خۆیان ده‌رببڕن.
4- ... ...هتد".
به‌ڕای تۆ؟
1- بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن گۆڕان و یه‌كگرتوه‌وه چۆن هه‌ڵده‌سنگێنیت؟
2- دواخستنی به‌رنامی كاری و سی ڤی كاندیده‌كانی كابینه‌ی نوێ بۆ ده‌ستی په‌رله‌مانتاران له‌وه‌ها رۆژێكدا، چ مه‌غزایه‌كی له پشته؟
3- متمانه به‌خشین به‌و شێوازه به كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت چۆن ده‌بینیت؟
4- له روانگه‌ی ئه‌م شێوازی كاركردنه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئاینده‌ی حوكمڕای و كابینه‌ی شه‌ش چۆن ده‌بینیت؟
5- هه‌ر را و سه‌رنجێكی تر كه له‌سه‌ر رێوڕه‌سمی متمانه به‌خشینه‌كه تێبینیت كردوه...
تكایه راو سه‌رنجتان...