(سبه‌ی):
25ی ته‌مموز هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێم له كوردستان ئه‌نجامدرا، به‌پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كانی ده‌سه‌ڵات كه رایانده‌گه‌یاند ئه‌مجاره پابه‌ند ده‌بن به پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی، ساخته‌كارییه‌كی ئێجگار زۆر ئه‌نجامدرا.
به‌پێی راپۆرتی رێكخراو چاودێره بێلایه‌نه‌كان له هه‌ردو شاری هه‌ولێر و دهۆك لیستی كوردستانی ده‌سه‌ڵاتدار پێشێلكاری و ساخته‌كارییه‌كی زۆری ئه‌نجامداوه به‌تایبه‌تی ئه‌و سه‌عاته‌ی كه بۆ ماوه‌ی ده‌نگدان درێژكرایه‌وه لیستی كوردستانی گه‌وره‌ترین ساخته‌كاری ئه‌نجامدا، به‌جۆرێك كه هێزه ئه‌منییه‌كان زیاتر له چه‌ند جارێك ده‌نگیان داوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له‌چه‌ند ناوه‌ندێكی ده‌نگدان نوێنه‌راكانی لیستی كوردستانی خۆیان ده‌نگیان بۆ خه‌ڵك داوه.
ئه‌وه‌ی كه رێگه خۆشكه‌ربو بۆ ساخته‌كاری زیاتر، جۆری ئه‌و مه‌ره‌كه‌به بو كه كۆمسیۆن دابینی كردبو بۆ په‌نجه مۆركردنی ده‌نگده‌ران، كه زۆر به ئاسانی ده‌توانرا لێبكرێته‌وه و شوێنه‌واری دیار نه‌مێنێت.
هاوكات هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌سه‌ڵات له زۆرینه‌ی بنكه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك له به‌رده‌م بنكه‌كانی ده‌نگداندا به چه‌كه‌وه وه‌ستاون و خه‌ڵكیان چاوترسان كردوه و پێیان وتون ده‌نگ بده‌ن به 12 و 54.
سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌و پێشێكاریانه، تائێستاش به‌رپرسانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هه‌مان زمانی لیستی كوردستانی باس له پاكی و نه‌زیهی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات!.
به‌ڕای تۆ...
1- ئایا ئه‌و ساخته‌كاری و پێشێلكارییه‌ی ئه‌نجامدراوه مانای بڕوا نه‌بونی ده‌سه‌ڵات ناسه‌لمێنێت به ئیراده‌ی خه‌ڵك و دیموكراسی؟
2- پێتوایه كۆمسیۆنی باڵا ده‌بێت چ جۆره هه‌ڵوێستێكی هه‌بێت؟
3- به رای تۆ خه‌ڵك و لیست و لایه‌نه غه‌در لێكراوه‌كان له هه‌ڵبژاردندا، ده‌بێت چ هه‌ڵوێستێك وه‌رگرن؟
تكایه راو سه‌رنجتان...